سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده(ئاوردانه‌وه له هاتنی تورک‌و کۆچی زۆره‌ملێی کوردان) بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده(ئاوردانه‌وه له هاتنی تورک‌و کۆچی زۆره‌ملێی کوردان) بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
ئێمه لە ئەگەری هێرش له‌هه‌نگاوی یه‌که‌م هێرشی به‌رته‌سک و نه‌ک گۆڕانی کۆماری ئیسلامی له به‌رژه‌وه‌ندیمانه. ئێمه کێشه‌مان کۆماری ئیسلامی نییه ئێمه کێشه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی بڕوات و ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز ته‌سلیمی لایه‌نێکی دیکه بکات خودی هێز و ده‌سه‌ڵات له ئێران وه‌کوو خۆی ده‌مێنێته‌وه و ته‌نها ده‌که‌وێته ده‌ست که‌سێکی دیکه. خواستی ئێمه نه‌ک گۆڕانی کۆماری ئیسلامی به‌ڵکوو ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له ئێرانه. ئێمه کێشه‌مان کوردستانه، کێشه‌ی کوردستان خامنه‌یی یان که‌سێکی پان ئێرانی نییه کێشه‌ی کوردستان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه که ده‌بێت بڕوخێت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌کان بۆ خۆیان بگه‌ڕێته‌وه ئێسته چ به‌ناوی فیدرالیسم بێت یان تەجزییە یان هه‌ر ناوێکی دیکه. به بێ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران (که جیاواز له ڕوخانی کۆماری ئیسلامییه) چ فیدرالیسم و چ ئۆتۆنۆمیمان بده‌نێ هیچ شتێکمان لێ ناگۆڕێت چۆنکوو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی زۆر به‌هێزه و سه‌د ساڵی دیکه‌ش هه‌ر به‌سه‌رمان زاڵه ده‌بێت ئێران وه‌کوو سه‌دام هه‌موو بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له سێ پلان که له‌خواره‌وه باسم کردووه له‌ناو بڕوات نه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها کۆماری ئیسلامی بگۆڕدرێت.
ئێران له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌حواز ده‌ستی گرتووه، هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئێرانی مانگانه 700 دولار له پاره‌ی نه‌وت به‌شی ئه‌که‌وێ که ئێران ئه‌م پاره‌ی خه‌ڵک پێیان نادات و له فه‌له‌ستین لوبنان عێراق ئه‌فغانستان له‌رێی تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رفی ده‌کات. هه‌رکات وه‌کوو ئێستا له مه‌ترسی هێرش بکه‌وێ بۆ چه‌ند مانگ ئه‌م پاره به‌خه‌ڵک ته‌زریق ده‌کات هه‌تا خه‌ڵکی چاوبه‌سراو به خێری مه‌لاکانی بزانن و ده‌سه‌ڵات ته‌قه‌دوس په‌یدا ده‌کات و خه‌ڵک به‌دوای ئه‌و ته‌قه‌دۆسه خواستێکی ده‌رونی و مێتافیزیک تێیاندا پێک دێت و به‌هاسانی ده‌توانن به‌جێی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌وان به‌شه‌ڕی وڵاتانی دیکه بده‌ن. ڕایه‌حه‌ی چاکی خزمه‌ت! پاش ئه‌وه‌ی چوارده‌وری ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا گیرا له‌لایه‌ن خامنه‌یی پێک هێنرا هه‌تا ئه‌م ماوه‌یه پاره به‌خه‌ڵک ته‌زریق بکه‌ن و بۆ هه‌ر چه‌شنه هێرشێک به‌خه‌تیان بکات، ئێسته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ده‌یانساڵه به‌ته‌مای وامێکی 1 میلیۆن تمەنی قیستی بون به‌یه‌کجار 10 میلیۆن تا 70 میلیۆن! تمه‌ن وامی قیستی درێژ ماوه پێیان ئه‌ده‌ن و هه‌موو خه‌ڵکانی برسی و ماڵدزراو بۆ ماوه‌یه‌ک ماڵه‌که‌یان ده‌سیان ده‌که‌وێت که پێیان وایه خێرێکی ئاسمانییه که کابرایه‌کی چڵکن وه‌کوو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆیانی هێناوه که‌چی ئه‌و به‌هره‌یه حکومه‌ت له‌م وامه له‌ئه‌ستۆی ده‌گرێت مافی چه‌ندمانگێکی ئه‌م 27 ساڵه‌ی ئه‌وکه‌سه له‌پاره‌ی نه‌وته. قوتابخانه‌یه‌ک له گوندێک ده‌کرێته‌وه که‌چی به‌شی خه‌ڵکانی ئه‌و گونده له‌م 27 ساڵه له پاره‌ی نه‌وت سه‌دان قوتابخانه‌ی پێ ده‌کرێته‌وه خه‌ڵکی ئه‌مانه نازانن و به خێری خامنه‌یی ده‌بینن (خەڵکی ئێران نه‌ک کوردستان) و ئه‌وکاته هه‌موو شتێک بۆ گیان بازی! بۆ ئه‌و ڕۆحانییه‌ته‌ی ئه‌ونده به‌خشه‌نده‌یه پێک دێت و سه‌دان هه‌زار که‌س خۆیان به مین دا ده‌ته‌قێننه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ڕێزیان نامێنێت و ته‌نها سه‌یری پێکدادانی خه‌ڵک و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن هه‌تا هه‌ر دوو لایه‌ن ماندوو ده‌بن و ئاشتییه‌ک پێک دێت! پێی وایه ئێسته‌که‌ش شه‌ڕی عێراق و ئێرانه! به‌ڵام حیسابه‌کانی خامنه‌یی لێره‌دا به‌هه‌ڵه ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ریکیه‌کان وریاتر له به‌ڕێزیانن و ئه‌ونده به پلان ده‌یڕوخێنن که ئاسمانیش به‌فریایان نه‌که‌وێت. ڕوخان ته‌نها هێرش نییه ئه‌مه‌ریکا ئه‌ونده به‌رگی هه‌یه به‌کاری بهێنێ که مێشکی بچوکی ئاغه‌ی خامنه‌یی به‌وانه ناگات.
ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت وه‌کوو ڕووخانی سه‌دام بێت ئه‌گینا ته‌نها گۆڕانی ده‌سه‌ڵات داره‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وەی کورد ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ریکا پێویسته 3 قۆناغ تێپه‌ڕ بکات که پێم وایه وه‌ها پلانێکی هه‌بێت؛
1- شه‌ڕی ڕه‌وانی و ترساندن هه‌تا ئاستی شه‌ڕ: ئه‌م به‌شه پێده‌چێت ماوه‌یه‌کی زۆر بخایێنێت. ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م به‌رگه‌ی بۆ بڕینی ده‌ستی ئێران و تیرۆریسته‌کانی له‌سه‌ر فه‌له‌ستین و لوبنان و سوریا به‌کار هێناوه. ئیسرائیل به کشانه‌وه له‌و چه‌ند به‌شه‌ی به‌رزاییه‌کان جه‌وڵان که سوریا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌کات و کشانه‌وه له خاکی فه‌له‌ستین و پێکهێنانی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت سێ به‌رگی ئێران له‌ناو ببات و ئه‌وان ده‌بن به ئاشیتخواز و ئێران 3 مۆره‌ی ده‌سوتێت. ئه‌مه‌ریکا فشاری بۆ مالێکی هێناوه و ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی زیاتر کردووه و پاراستنی زۆرێک له پارێزگاکانی به عێراقیه‌کان سپاردووه و عه‌شیره‌ته‌کانی چه‌کدار کردووه بۆ به‌ره‌نگاری تیرۆریسته‌کان واته به‌رگی چواره‌می ئێران که ئاژاوه‌ی عێراقه ئه‌ویش له‌ده‌ستی ده‌ڕوات. فه‌رانسه که پێشتر قه‌ڵای ئێران بوو ئێسته وه‌زیری ئه‌مه‌ریکایه! عێراق و ئه‌فغانستان قه‌ڵای هه‌تاهه‌تایی ئه‌مه‌ریکایه و ئێران ئێسته جلوبه‌رگی شاکه‌ی ده‌فرۆشێت هه‌تا روسیا بێلایه‌نی له‌به‌ر بگرێت بۆیه 30% ده‌ریای خه‌زه‌ری به‌خۆڕایی به ڕوسیا به‌خشی! به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا به‌رگی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی ئه‌وروپای به‌ده‌سته‌وه‌یه که ڕوسیا له‌داهاتوودا مه‌جبور بکات دوباره بۆ ئه‌مه‌ریکا نه‌قش بگێڕێت. بۆ چین به‌رگی بوداییه‌کانی ته‌به‌ت دەتوانێت به‌کار بهێنێت و به ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌کانی بۆ ته‌به‌تیه‌کان چین ڕازی ده‌بێت دوباره یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا بدات بۆ بڕیار نامه‌کانی داهاتوو و گه‌مارۆی زیاتر بۆسه‌ر ئێران. ئه‌مه‌ریکا ئه‌ونده ئه‌م به‌شه درێژه پێ ئه‌دات هه‌تا هه‌موو لایه‌نگره‌کانی ئێران لێی بکاته‌وه و هه‌موو شتێک بۆ لێدانی موشه‌کی ئاماده ده‌بێت.
2- هێرشی به‌رته‌سکی موشه‌کی: ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م جار قه‌د خۆی له شه‌ڕێکی به‌رفراوان نادات تاڵبان هێزی ئاسمانی نه‌بوو عێراقیش هێزی ئاسمانی له شه‌ڕی پێشوی که‌نداو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا له‌ناو برا به‌ڵام ئێران به‌هێزه پێویسته یه‌که‌م بنه‌مای ئابووری و پیشه‌سازی و ئه‌تۆمی و هێزی ئاسمانی له هێرشێکی موشه‌کی له‌ناو ببه‌ن و ماوه‌یه‌ک بیهێڵنه‌وه هه‌تا ئه‌و قورساییه‌ی ئێران له‌ناوه‌وه بڕوخێت و وه‌کوو سه‌دامی پاش شه‌ڕی که‌نداو بێهێز ببێته‌وه. ئێران پاش فه‌له‌ج بوون ده‌بێته شوێنێک بۆ وڵاته ئه‌وروپییه‌کان هه‌تا ده‌س به ئاوه‌دانی تێیدا بکه‌ن و به‌م جۆره ئه‌م هێرشه به قازانجی وڵاته ئه‌وروپیه‌کانه بۆیه له ئێستاوه له‌پشتی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستاون بۆ هێرشێکی موشه‌کی له دژی بنه‌ما ئابوورییه‌کانی ئێران. هێرشێکی لەم چەشنە لە بەرژەوەندی ئێمەی کورد دایە بە لاواز بوونی دەسەڵاتی ئێران بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد دەرفەتێکی دەبێت هەتا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا دوبارە بکەوێتەوە خەباتی چەکداری ەتا بە تێکۆشانی خۆی رۆهەڵات بەرەو ڕزگاری هەنگاوێکی جەماوەری بەهێز وەکوو 91ی باشوور بنێت.
3- هێرشی به‌ربڵاوی ئه‌مه‌ریکا: ئه‌مه‌ریکا بۆ هێرشی به‌ربڵاو بۆسه‌ر ئێران ده‌بێت پلانێکی نوێی هه‌بێت چۆنکوو ئێران زۆر زۆر به‌ربڵاوتر له عێراق و ئه‌فغانستانه و ئه‌وه‌ی له عێراق به‌سه‌ری هات نابێت جارێکی دیکه ڕوو بدات ئه‌مه‌ریکا لێره‌دا به‌رگێکی زۆر کاریگه‌ری هه‌یه و له ئێستاوه ده‌بێت پلانی بۆ دابڕێژێت و ئه‌ویش 35 میلیۆن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و کورد و به‌لوچ و تورک و تورکمانه که له بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی فارس ماندون و به‌ته‌مای یارمه‌تییه‌ک بۆ ڕزگاری له‌م سته‌مه مێژوییه‌ن بۆیه ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له‌م هێزه به‌ربڵاوه که‌ڵک وه‌ربگرێت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانن پڕچه‌کیان بکات ده‌بێت له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان داوای پشتگیری بۆ عه‌ره‌به‌کانی ئێران بکات ده‌بێت له رێگای عه‌شیره‌ته به‌لوچه‌کانی پاکستان یارمه‌تییه‌کی زۆر به گروپه به‌لوچه‌کان بدات و هێزێکیان لێ دروست بکات ده‌بێت ئه‌و هه‌موو هێزه کوردییه پڕچه‌ک بکات بۆ رزگاری کوردستانی خۆیان ده‌بێت ده‌بێت ئازه‌ربایه‌جان به‌وه مه‌جبوور بکات یارمه‌تی ئازه‌رییه‌کان بدات هه‌تا ده‌س له تورکیا بکێشن و بڕۆنه ئازه‌ربایه‌جان هێزێک بۆخۆیان پێک بهێنن و له خه‌یاڵی خامی ئیمپراتۆریه‌تی تورکیای عوسمانی بۆ ڕزگاری خه‌ڵکه‌که‌یان نه‌بن!. ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر بێ یارمه‌تی ناوخۆیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بیه‌وێ هێرشی به‌ربڵاو بکات له ئێران ئه‌چه‌قێت له عێراق پاش ئه‌و هه‌موو قوربانییه ئێسته به‌وه گه‌ییشتووه که ده‌بێت خۆدی خه‌ڵک چه‌کدار بکات بۆ پاراستنی ئه‌منی وڵاته‌که‌یان.
ماوه‌یه‌کی پێش وتم تورکیا گورزێکی به‌ده‌س هێنا بۆ به‌ره‌نگاری گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک، ئه‌م چه‌ند ڕۆژه قه‌رارێک ده‌رچوو بۆ دانیشتنی پارله‌مانی هەرێم له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ماده‌ی 140 و لێپرسینه‌وه سەبارەت بە بەڕێوە نەچوونی ئەم مادەیە لەکاتی خۆی دا پاش ئه‌م قه‌راره تورکیا له بنکه‌یه‌کی په‌که‌که ی دا و پێم وایه گه‌ریلاکان شه‌هیدی زۆریان لێ که‌وتبێ بۆیه هێرشه‌کانی تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌که‌م و هه‌مووان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه تورکیا پلانی بۆ له‌ناو بردنی هه‌موو کوردستان داڕیشتووه لێدانی په‌که‌که لێدانی کورده و لێدانی کورد بۆ داگیر کردنی که‌رکوکه ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردستان جارێکی دیکه به خۆپیشاندان پلانه‌کان تورکیا شه‌رمه‌زار نه‌کات هه‌موومان له‌ناو ده‌بات.
خه‌بات
کورد، جولەکە و فه‌له‌ستینیەکان سێ نه‌ته‌وه‌ی سته‌م چێژتوی مێژوون که کوردستانی و ئیسرائیلی قوربانی ژینوسایدی رژیمه فاشیسته‌کانی هیتله‌ر سه‌دام ئاتاتورک و کۆماری ئیسلامین نازانم تا که‌ی جیهان و خه‌ڵکانی نه‌ته‌وه قوربانییه‌کان ده‌توانن له‌به‌رانبه‌ر فاشیسمی ڕه‌گه‌زی و مه‌زهه‌بی بێده‌نگ بن. وڵاتانی جیهان ئه‌ونده له‌به‌رانبه‌ر سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان بێ ده‌نگ مان ئه‌ونده به دوای موعامیله‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ ڕه‌فسه‌نجانی که‌وتن ئه‌ونده له‌به‌رانبه‌ر باجی ئێران بێده‌نگی یان له‌به‌ر گرت هه‌تا ئه‌وه‌ی ئێستا به هه‌موو توانی جیهانی و سه‌ربازی خۆیان ناتوانن له‌به‌رانبه‌ری ڕاوه‌ستن. کۆماری ئیسلامی بێشه‌رمانه جینایه‌ته‌کانی هیتله‌ر دژ به سته‌م چێژتووترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان ئینکار ده‌کات، ئورشه‌لیم خاکی مێژوویی هه‌زاران ساڵه‌ی خه‌ڵکی ئیسرائیل پێیان ڕه‌وا نابینێت و بێ شه‌رمانه یه‌که‌م قیبله‌ی موسڵمانه‌کانی ناو ده‌بات که‌چی موسڵمانه‌کان ئه‌وکات به‌ره‌و قیبله‌ی پیرۆزی جوله‌که‌کان نوێژیان ده‌کرد و ئه‌گه‌ر من جارێک سه‌ربه واتیکان نوێژم کرد و دوایی خاکه‌که‌یانم داگیر کرد واتیکان خاکی مێژویی کوردستانه؟ زۆر بێشه‌رمییه سوتاندنی به میلیۆن جوله‌که‌ی بێ تاوان ئینکار ده‌کات و گوایه هیتله‌ر باوکی ڕۆحی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به گوناحبار نازانن. ئه‌و هه‌موو داکیۆمێنت و فیلم و وێنه و شاهید و قوربانیانه درۆن فێڵه‌کانی به‌یتی ڕێبه‌ری ڕاسته. ئه‌ڵێن 500 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه ئیسرائیل که‌چی 500 هه‌زار کوردی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر له کوردستان ئاواره کراون و له‌و په‌ڕی ئاواره‌یی و غوربه‌تیش تیرۆریان ده‌که‌ن ئه‌ڵێن 3 میلیۆن فه‌له‌ستینی له‌م شار کۆچیان کردووه بۆ ئه‌وشار که‌چی 5 میلیۆن ئێرانی به‌ده‌ستی ئاغه‌ی خومه‌ینی ئاواره‌ی وڵاتان و قاڕه‌کانی دیکه‌ن بوون و ئه‌وه‌یان هه‌ڵ نه‌هاتبووبێ ئیعدامی کردن. ئه‌ڵێت 5 میلیۆن عه‌ره‌ب له‌ژێر حکومه‌تی ئیسرائیل ئۆتۆنۆمییان هه‌یه و ئه‌مه که‌مه که‌چی 35 میلیۆن عه‌ره‌ب و کورد و تورک و به‌لوچ له ئێران ته‌نانه‌ت ناوی ئۆتۆنۆمیش ببه‌ن ئیعدام ده‌کرێن، ئێسته‌که‌ش که ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌یانه‌وێ وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین پێک بهێنن نه‌یاری سه‌به‌خۆیی فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌کات و هه‌موو تیرۆریسته ناوخراپه‌کانی کۆ کردۆته‌وه و ده‌یه‌وێ له به‌رانبه‌ر 300 میلیۆن عه‌ره‌ب که نوێنه‌ره‌کانیان بۆ پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین کۆ بونه‌ته‌وه ڕابوه‌ستێ و به پاره‌ی نه‌وتی خه‌ڵکانی ڕووت و هه‌ژاری ئێران بومب و موشه‌کیان بۆ بکڕێت هه‌تا عه‌ره‌ب و ئیسرائیل پاش 1400 ساڵ سه‌رکوتی جوله‌که‌کان له لایه‌ن عه‌ره‌به‌کان و 60 ساڵ سه‌رکوتی عه‌ره‌به‌کان له‌لایه‌ن ئیسرائیل کۆنفرانسی پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین و دوایی هاتنی ئه‌م کوشتاره مێژوییه به موشه‌کی رێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران تێک بده‌ن و ئه‌م هه‌له مێژوییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین له‌ناو ببه‌ن.
خۆرهه‌ڵات نیوز: سكرتێری وه‌زاره‌تی كاری ناوخۆی ئا‌ڵمانیا، ئاگۆست هانینگ، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و گه‌نجه توركانه‌ی كه له ئا‌ڵمانیا ده‌ژین، له پاكستان ده‌وره‌ی تیرۆریستیان بینیوه و خه‌ته‌رێكی جیدین بۆ ئه‌منییه‌تی ئا‌ڵمانیا.
سكرتێری وه‌زاره‌ره‌تی كاری ناوخۆی ئا‌ڵمانیا له لێدوانێكدا، باڵی كشانده سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و توركانی كه له ئا‌ڵمانیا ده‌ژین و وتی: پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێمه زیاتر چاویان به سه‌ر گه‌نجه عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كانه‌وه بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و گه‌نجانه‌ی به ئه‌سَل توركن له‌و بواره دا رۆڵیكی كارا ده‌گێڕن.
ئاگۆست هانینگ وتی: به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی كه له ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێمه دا هه‌یه، ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجانی تورك له پاكستان و له بنكه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌وره‌ی سه‌ربازی ده‌بینن. پێشتریش له ناو گروپێكی تیرۆریستی دا كه له لایه‌ن ئێمه‌وه گیرابوون، دوو گه‌نجی تورك هه‌بوون.
هانینگ له درێژه دا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئا‌ڵمانیا نیشته‌جێن و گومانی ئه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌كرێ كه پێوه‌ندیان به رێكخراوه ئیسلامییه توندره‌وه‌كان یان گروپه تیرۆریستییه‌كان هه‌یه بنێرینه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان، ئه‌وا ده‌بینین كه ژماره‌ی ئه‌و توركانه چه‌نده زۆرن.
خەبات
چالاکییه‌کانی په‌که‌که حه‌قانیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسته‌عمیره بۆ وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌رانه که نه‌ته‌وه‌کانی جیهان له ئه‌مه‌ریکا و ئۆسترالیاوه ه بگره هه‌تا هیند و ئه‌لجه‌زاییر و...هتد مافی مێژوویی هه‌موو ئه‌م گه‌لانه بووه و کرده‌یه‌کی ڕه‌وا و یاساییه، چه‌ند تێبینییه‌ک سه‌باره‌ت به چه‌ند و چۆنی چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییه هه‌یه که ده‌بێت باسیان بکه‌م. ئه‌م چالاکییه‌ی په‌که‌که پێوه‌ندی کاتی به پڕۆژه یاسای به ژینوساند ناساندنی کۆمه‌ڵ کوژی ڕه‌گه‌زی یه‌ک و نیو ملوێن ئه‌رمه‌نی به‌ده‌ست تورکیای عوسمانیه‌وه هه‌یه. له هه‌موو جیهان دا له‌بواری ئه‌خلاقی تورکیا وه‌کوو فاشیست ناسراوه چۆنکوو ئه‌گه‌ر هیتله‌ر 6 ملوێن جوله‌که‌ی ژینوساید کرد تورکه‌کانیش ته‌نها له کۆمه‌ڵکوژیه‌کیان یه‌ک و نیو ملوێن ئه‌رمه‌نییان ژینوساید کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که یاسایه‌کی په‌رله‌مانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان تورکه‌کانی مه‌حکوم بکردایه سه‌رکه‌وتنێکی مێژویی بۆ کوردستان ده‌ژمێردرا
یه‌که‌م هاوپه‌یمانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌پچڕا و هاوپه‌یمانیه‌ت کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا قووڵ تر ده‌بوو. هه‌موومان ده‌زانین 91 به‌یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی کوردستان ڕزگاری به‌خۆیه‌وه بینی و له 2003 ش ئه‌مه‌ریکا ئێمه‌ی له ڕژیمی ڕوخاوی به‌عس ڕزگار کرد.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی خه‌باتی په‌که‌که به پێی یاسا به چالاکی دژی فاشیسم ده‌ژمێردرا چۆنکوو تورکیا به پاڵتاوی ڕه‌گه‌زی مه‌حکووم کرابوو و چه‌نده تورکیا دژی کرده‌وه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا سنوری لێی بگرتایه ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو فشار بۆ سه‌ر تورکیا به‌و ڕاده‌یه په‌که‌که ی له لیستی تیرۆر ده‌ر ئه‌هێنا.
په‌که‌که ئه‌م جاره دوو هێرشی کرده سه‌ر سوپای تورک. یه‌که‌م هێرش کێشه‌ی کوردی تورکیای له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کانی پێکه‌وه به‌رز کرده‌وه، هه‌موو جیهان له‌دژی تورکیا ڕاوه‌ستان، حکومه‌تی هه‌رێم و په‌که‌که یه‌ک هه‌ڵوێستیان گرت و هه‌موو بابه‌ته‌کان له دژی تورکیا و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ته‌واو بوو.
په‌که‌که له هه‌نگاوی دووهه‌م ویستی سه‌ربازانی تورکیا به دیل بگرێت و له‌م هه‌له‌ی بۆی ڕه‌خسابوو تورکیا به‌وه مه‌جبور بکات لانیکه‌م له گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن ئاک پارتی تا ڕاده‌یه‌ک مافه‌کانی کورد له‌به‌رچاو بگرێت پلانه‌که ڕێک و پێک داڕ‌ێژرابوو به‌ڵام سه‌ربازه تورکه‌کان پێم وایه ژماره‌یان زۆرتر له حیسابه‌کانی فه‌رمانده‌کانی هه‌په‌گه بوو، خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه ، دیاره هه‌په‌گه چۆنکوو مه‌به‌ستی به‌دیل گرتن بووه به‌چاکی چوارده‌وری لێیان گرتووه و ته‌سلیم نه‌بوونیان ئه‌بێته هۆی کوژران و برینداری زۆرێک له سوپای تورکیا.
ئه‌م پێشهاته زۆر نه‌خوازراوی په‌که‌که و ناکات و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی په‌که‌که و کورد بوو، له‌م کاته‌دا نه‌ک شه‌ڕ به‌ڵکوو به‌دیل گرتنی سه‌ربازه‌کانی تورکیا مه‌به‌ستی په‌که‌که بوو و هه‌ل و مه‌رجه‌که ئه‌مه‌ی ئه‌ویست و شه‌ڕ دژی ئه‌و پلانه‌ی په‌که‌که بوو. ئاک پارتی ده‌ستی دایه مه‌زڵوم نمایی، دژه کرده‌وه‌ی نه‌کرد و پلانێکی زۆر به‌ربڵاوی دیپلۆماسی بۆ مه‌زڵوم نمایی تورکیا به‌کار هێنا هه‌تا بیروڕای گشتی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌باره‌ت به لایه‌حه‌ی ژینوسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان گۆڕا و بڕێک له لایه‌نه‌کان له ژێر فشاری هه‌ستی مه‌زڵوم نمایی تورکیا پاشه‌کشه‌یان کرد. دووهه‌م ئه‌مه‌ریکای مه‌جبور کرد به‌گژ په‌که‌که دا بڕوات. سێهه‌م بڕیاری سنوور به‌زاندنی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرد و ئه‌مه‌ی وه‌کوو گورزێک دژ به ئه‌مه‌ریکا به‌کار هێنا هه‌تا یاسای ژینۆساید ناساندنی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی تورکیای ڕاوه‌ستاند. چواره‌م تورکیا گورزێکی به‌ده‌س هێنا بۆ به‌ره‌نگاری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک . ئه‌گه‌ر کوردستان زه‌عیف ببێته‌وه وه‌کوو قه‌برێس هێرش ده‌کاته سه‌ر که‌رکوک و ئه‌ڵێت 30 له‌سه‌تی هی تورکمانه،. واته تورکیا سێ ده‌سکه‌وتی مێژویی بوو، یه‌که‌م یاسای کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کانی ڕاوه‌ستاند، دووهه‌م ئه‌مه‌ریکای مه‌جبوور کرد به‌گژ په‌که‌که دا بڕوات و له ئه‌مه‌ریکای دوور خاته‌وه سێهه‌م که‌رکوک بخاته ژێر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به‌سه‌ر قه‌برێس یان هێنا. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ری هێرش بۆ که‌رکوکم مه‌رجدار کردۆته‌وه نه‌ک له‌وه‌ها حاڵێکدا، به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ن هێرشی تێروریستی بۆ سه‌ر هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌کاتی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و ئاڵۆزی و تیرۆر له هه‌رێم دا ده‌توانێت هه‌لی گونجاو بۆ ئه‌م کاره‌ی تورکیا بڕه‌خسێت. ئێسته ده‌سکه‌وته‌کانی کوردستان، یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی هه‌ڵوێستی به‌هێزی کوردانه‌ی دژ به تورکیا گرت و کێشه‌ی باکووری کوردستان بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن هێزێکی نوێی ناوچه‌که واته حکومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی لێ کرا و سه‌رۆکی هه‌رێم تورکیای مه‌حکوم به هه‌بوونی کێشه‌ی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی کرد و کرده‌وه‌کانی په‌که‌که ی نه‌ک وه‌کوو تیرۆریسم به‌لکوو به داخستنی مه‌جالی دیالۆگ و ئاشتی له‌لایه‌ن تورکیای ناو برد. مام جەلال گوتی ته‌نانه‌ت پشیله‌یه‌کی کورد ته‌سلیم به‌که‌س ناکه‌م !هه‌موو کورده‌کان پێکه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قام و ئاڵای کورستان له‌گه‌ڵ ئاڵاکانی په‌که‌که به‌رز کرایه‌وه. ئاڵا هێمای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که و هاو ئاڵا نه‌بوونمان وه‌کوو ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن یه‌ک نه‌ته‌وه نین ده‌بێت ئاڵای ڕه‌سمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئاڵاکانی په‌که‌که به‌رز بکرێته‌وه. پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک ئۆتۆنۆمی دێموکراتیک بۆ باکووری کوردستانی له کۆنگره‌که‌ی په‌سه‌ند کرد. به‌ڵام ئه‌م دواییه زه‌ختێکی زۆر خرایه سه‌ر هه‌رێم، به‌شێک له هێڵی ئاسمانی هه‌رێم داخرا سنووره‌کان به‌ره‌و داخران ڕۆییشتن، دوو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به پارته‌کان باشوور کرا، یه‌کیه‌تی گوتی بۆتڵێکی گاز له سلێمانی ته‌قاوه‌ته‌و و پێنج شه‌ش که‌س کوژران، بوتڵی گاز بته‌قێته‌و یه‌ک که‌سیش ناکوژێت ئه‌م ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه بۆ به‌رگری له ڕووخانی ڕۆحیه‌ی خه‌ڵک بڵاو نه‌کرایه‌وه مه‌ڵبه‌ندێکی پارتیش ته‌قێندرایه‌وه که‌سێک شه‌هید و چه‌ند که‌س به سه‌ختی بریندار بوون. هێمن کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که بۆ به‌رگری له گه‌شه‌ی تیرۆریسم و ئاژاوه‌گێڕی تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به تورکیا پێویست بوو بۆیه چه‌ند که‌س کرانه قوربانی، له پارتی نه‌چیرڤان و له یه‌کیه‌تی موهته‌دی قوربانی کران و هه‌ڵوێستی توندیان دژ به کرده‌وه‌کانی په‌که‌که گرت بۆ به‌رگری له ئاژاوه‌گێڕی تورکیا و تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به تورکیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ناوخراپی تورکیا له یاسای کۆمه‌ڵکوژی ڕگه‌زی ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌ده‌ست تورکیای عۆسمانی ڕاوه‌ستا، گورزێک که‌وته ده‌س تورکیا بۆ ده‌ستێوه‌ردان له که‌رکوک و واته تورکیا قازانجی کرد و به بڕوای من هێرشی تورکیا به قازانجمان بوو هه‌تا ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستی تورکیا که‌وت لا‌نی که‌م ئه‌گه‌ر ئەوکاتە هێرشی بکردایە هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی باکووری کوردستان زۆر به‌رز ده‌بووه‌وه و 20 ملوێن کوردی باکوور ده‌ستیان به شۆڕش له دژی تورکیا ده‌کرد و ئه‌گه‌ری ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌وره‌مان هه‌بوو و مه‌حکومیه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی تورکه‌کان له کۆمه‌ڵکوژی ڕه‌گه‌زی یه‌ک و نیو ملوێن ئه‌رمه‌نی په‌سه‌ند ده‌کرا.
خه‌بات
کورد به‌پێی هه‌ندێ فاکته‌ر جیاوازییه‌کی مێژوویی له دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و خه‌ڵکانی ئێران به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وانه جیاوازی مه‌زهه‌ب یه‌که‌م خاڵێکه که ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م. ئه‌م تێڕوانینە که خه‌ڵک له کۆماری ئیسلامی هه‌یانه له پاش ڕووخانی رژیمی پاشایه‌تی قه‌د به میشکی تاکه که‌سێک نه‌ده‌هات و هه‌موان پێیان وابوو گاندییه‌کی دیکه به ئه‌خلاق و ده‌رونپاکی، خه‌ڵکان له کۆیله‌تی و دیکاتاتۆری ڕزگار ده‌کات وهتد. که‌س نه‌یده‌زانی چ رۆژگارێکی ڕه‌ش و تاریک چاوه‌ڕێیان ده‌کات. خومه‌ینی ته‌نانه‌ت پێش له شۆڕش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو چۆنکوو فه‌لسه‌فه‌ی شێعه وایه و مه‌رجه‌ع وه‌کوو خودا مۆقه‌ده‌س و خاوه‌ن بڕیاره و هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی به باوه‌شی کراوه له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی ئێران پێشوازی لێ‌کرا و به‌بێ لێپرسینه‌وه 98 له‌سه‌تی خه‌ڵک ده‌نگیان بۆ دا.
ئێسته دێمه سه‌ر کوردستان، خه‌ڵکی کوردستان سوننه‌ن (کرماشان و ئیلام له‌ده‌ره‌وه‌ی باسه‌که‌یه چۆنکوو له‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشه‌که بوون) و خاوه‌ن سوننه‌ت و ته‌ریقه‌تن واته بڕیاری خودا یه‌که پاشان محه‌مه‌د پاشان 5 خه‌ڵیفه‌که‌یان، و هه‌ر بڕیارێکی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م 7 که‌سه به کوفر و شه‌یتان په‌ره‌ستی ده‌بیندرێت بۆیه ئاساییه که له کوردستان کۆڵ به خومه‌ینی ناده‌ن و به‌شێوازێکی مێژوویی له‌گه‌ڵیدا جیاوازن و دوژمنی خوێنی یه‌کترن و قه‌د به‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه ئه‌و فێڵه‌ی تووشی هه‌موو گه‌لانی ئێران بوو لێره‌دا قبوڵ نه‌ده‌کرا بۆیه ئه‌گه‌ر چه‌په‌کانی ئێران و دێموکراته‌کان هه‌موویان به شێوازێک که‌وتنه داوی جمهوری ئیسلامیزم و خومه‌ینیزم، له کوردستاندا بزوتنه‌وه و حیزبه‌کانمان پاک مانه‌وه و له یه‌که‌م رۆژه‌وه دژ به خومه‌ینی ڕاوه‌ستان هه‌تا ئه‌وکاته‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌ستیان بۆ چه‌ک برد یه‌کیان بۆ داگیر کردن و یه‌کیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خۆی. پاشان که ده‌ستی ڕه‌شی خومه‌ینی بۆ دامه‌زراندنی دیکتاتۆرییه‌ت ئاشکرا بوو هیچ له چه‌په‌کان و دێموکراته‌کانی ئێران نه‌یانتوانی له‌به‌رانبه‌ری دا ڕاوه‌ستن چۆنکوو تێیدا زه‌وب ببونه‌وه و 98 له‌سه‌ت ده‌نگی یاساییان پێی دابوو.
دووهه‌م هۆکار شاخاوی بوونی کوردستانه که له هێرشه دڕندانه‌کانی ئاشوور و چه‌نگیز(ی تورک) و ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه هه‌تا ئێستا مه‌ڵبه‌نی شۆڕش و خۆڕاگرین. بۆیه شۆڕش وه‌کوو تورکمه‌ن سه‌حرا سه‌رکوت نه‌کرا و ده‌یان ساڵ کوردستانی کرده ئاگر له ژێر پای داگیرکه‌ران.
سێهه‌م هۆکار بۆ شه‌ڕی ئێران و عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه حیزبه‌کانمان ته‌نانه‌ت بۆ له‌ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی دۆستایه‌تی به‌عسی ڕوخاویان قبوڵ نه‌کرد به‌ڵام بارودۆخی شه‌ڕ بۆخۆی یارمه‌تی ده‌ریان بوو چۆنکوو زۆربه‌ی سوپا له‌به‌رانبه‌ر عێراق شه‌ڕیان ده‌کرد و به‌شێکی که‌متری بۆ سه‌رکوتی ئێمه ده‌مایه‌وه.
ئه‌م هۆکارانه بوون بە پشتخانێکی واقێعی بۆ ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی حیزبەکان و بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کورد له یه‌که‌م رۆژه‌وه هه‌تا ئێستا به‌هێزترین حیزب و پێگه‌ی دێموکراتیکی هه‌بووه و هێچ یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران چ له بواری که‌یفی و چ له بواری که‌ممی پێنج له‌سه‌دی هێزی ئێمه‌ی بۆ دێموکراسی خوازی یان له ئالته‌رناتیڤی جمهوری ئیسلامی نه‌بووه و پاش ته‌سفیه خوێنینه‌کانی خومه‌ینی حه‌سره‌تیان به ئێمه ده‌خوازی که بۆ وه‌کوو کورد هێزێکیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ به‌ره‌نگاری دیکتاتۆریه‌تی نوێ.
ئێسته له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا به‌بێ هیچ جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بەهۆی تاکگەرایی و تاقم پەرەستی ڕەوتی زاڵ بەسەر بێموکرات و کۆمەڵە واتە ڕەوتی کاک مسەفا و کاک عەبە (موهتەدی) دەبێت حیزبه‌کانمان تووشی ئینشیعاب ببن و پاش 27 ساڵ سه‌ربه‌رزی ده‌بێت ببینه گاڵته‌ی سوڤێنییه‌کان که ده‌ستێک به دڵیانا بێننن بڵێن ده‌ستی خودا ده‌نگی نییه خۆیان که‌وتونه‌ته گیان یه‌ک و توشی لێک دابڕان و شه‌ڕی نێوخۆیی بوون.
سەرەڕای پاوانخوازی چەند تاقمێک کە ڕێبەرییان بەدەستەوە گرتبوو و مەجال و دەرفەتی دیکەی بیروڕا نێوخۆییەکانیان بەربەست کردبوو هۆکاری سەرەکی ئه‌م لێک دابڕانه یه‌که‌م بۆ ڕاپۆڕته‌که‌ی به‌یکه‌ر هامیڵتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕاپۆڕته له‌لایه‌ن بوش بایه‌خێکی پێ نه‌درا به‌ڵام ئه‌وه بۆخۆی راپۆڕتێک له وه‌زعی واقێعی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. یارمه‌تی ئێران بۆ تیرۆریسته شێعه‌کان و تورکیا و چه‌ند وڵاتێکی شوڤێنی عه‌ره‌بی بۆ تیرۆریسته سوننه‌کان ئه‌مه‌ریکای تووشی قه‌یرانێکی قووڵ له ناوچه‌که کرد، تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به ئێران و تورکیا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان سه‌دان هه‌زار که‌سی بێگوناحیان جنی و تیکه‌تیکه‌یان کرد و به جینایه‌ته بێبه‌زه‌ییانه‌کانیان توانییان پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گەورە ڕابوه‌ستێنن و بێهۆمێدی جارێکی دیکه به‌سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کان سه‌پێندرا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رکه‌وتویی پژاک له چالاکی چه‌کداری و سیاسی دژ به کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌رێکی سوپای پاسداران و فشارێکی یه‌کجار زۆر به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست پژاک بووه هۆی ڕادیکاڵیزە به‌شێک له سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان که حه‌زیان له‌وه‌بوو به فشاری چه‌کداری خۆیان کۆماری ئیسلامی به‌چۆک بێنن. ئه‌گه‌ر چی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه و گه‌ریلا مه‌نتێقی نییه به‌ڵام هه‌مووان ده‌بێت ئه‌م راستییه قبوڵ بکه‌ن فشارێکی یه‌کجار زۆر ده‌خاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی و ده‌توانن رای گشتی زلهێزه‌کان سه‌باره‌ت به ئێران بگۆڕن و جۆرعه‌تیان پێ ئه‌دات هه‌وڵه‌که‌کانیان بۆ له‌ناو بردنی زۆرتر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت چه‌ند موشه‌کێک له بنکه ناوه‌کییه‌کانی بده‌ن.
ئێسته ده‌مه‌وێ چه‌ند خاڵی سیاسی که له دابه‌شبوونی حیزبه‌کان کاریگه‌ری هه‌بووه ئاماژه‌یان پێ بکه‌م جیا له دیکه‌ی باسه ناوخۆییه‌کانیان:
یه‌که‌م کوردستانی ئێرانی بوون یان کوردستانی بوون: زۆر سه‌یره هه‌موو حیزبه کوردییه‌کان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ناو و ناسنامه‌ی کوردستانییان هه‌یه یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان پارتی دێموکراتی کوردستان پارتی کرێکارانی کوردستان ... و لێره‌دا سه‌یر ئه‌مه‌یه: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، نازانم ئاخری ئێمه کوردستانین یان ئێرانین؟ ئێمه چ جیاوازیه‌کمان له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه هه‌یه که عه‌ره‌بستانی و تورکستانی نین؟ ئەم ناوانە یەکەم ئەوە دەسەلمێنێت کە شتێکمان بەدەستەوە دابێت دەڵێین کوردستان هی ئێرانە واتە بەرگێکی هاسان بەدەستەوە دان بۆ پان ئێرانیسمی داگیرکەری کوردستانە، بۆ ده‌بێت هه‌ر رۆژهه‌ڵات ئه‌م کێشه‌یه هه‌بێت لێره‌دا باڵه زۆرینه‌کان تاوانبارن و له‌سه‌ر گۆڕێک ده‌گرین که ته‌رمی تێدا نییه
دووهه‌م ئه‌مه‌ریکا داگیرکاره یان تورکه‌کان و فارسه‌کان؟: تورکه‌کان وفارسه‌کان سەدان و هەزاران ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ئێمپریالیستیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا زاڵه. ئه‌مه‌ریکا له‌و کاتانه‌ی هاوپه‌یمانی ئێران و تورکیا بوو و ئێمه‌یان سه‌رکوت ده‌کرد وڵاتێکی شارستانی و به ته‌مه‌دۆن و دۆستی گیانی نه‌ته‌وه‌کان بوو به‌ڵام ئێسته که نۆره‌ی ئێمه گه‌ییشت وڵاتێکی خراپ و داگیرکه‌ره؟ و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان و دیکه‌ی پان ئێرانییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌به‌رانبه‌ری دا شان به شانی جمهوری ئیسلامی شه‌ڕ بکه‌ن! و وڵاته‌که‌یان؟! له دابه‌شبوون بپارێزن! لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م ئه‌مپریالیست ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بخاته ژێر فه‌رمای خۆی و سه‌رکوتی بکات ونه‌ته‌وه‌ی فارس و تورک وڵاتی ئێمه‌یان داگیر کردووه و ئێمپراتۆرییه‌تیان به‌سه‌رمان دا زاڵه. نازانم بۆ ئەمەریکایەکی چەند سەد ساڵە به ئه‌مپریالیست بزانین و ئەو ئەمپریالیستانەی هەزاران ساڵە دەسەڵاتی ئێمپراتپریەتیان بەسەر وڵاتەکەماندا زاڵە بە ئێمپریالیست نەزانین و تا دوایین دڵۆپی خوێنمان لەگەڵیاندا شەڕ نەکەین. نازانم نه‌وتی که‌رکوک سه‌دام بیخوات و پاره‌که‌ی بکاته گیرفان شوڤێنیسمی عه‌ره‌بی چاکه یان ئه‌مه‌ریکا به پێی یاسا لێمانی بکڕێت و پاره‌که‌ی پێمان بدات؟! نازانم کرێکاری کۆریای باکوور و ڤێنێزۆئێلا و ئێران له‌م دژه ئەمەریکی بوونیانە چی‌یان ده‌سکه‌وتووه که ئەمەریکا دژی چه‌وساوه‌کان ناو ببەم؟ کرێکاری کوریای باکوور و ڤێنێزۆئێلا و ته‌نانه‌ت له کوبای مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی گیڤارای گه‌وره ئێسته بۆیان هه‌یه دژی ئه‌مه‌ریکا بن؟ له‌م وڵاتانه کرێکار به مانگێ 50 دۆلار و 100 دۆلار ده‌ستی ده‌که‌وێت که‌چی له کۆریای باشور و تورکیا و ژاپۆن به مانگانه 700 تا 1500 دۆلار مافی خۆیان وه‌ر ده‌گرن واته مافی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه ئه‌گه‌ر گیڤاراش کورد بوایه و له‌م سه‌رده‌مه ژیانی بکردایه یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکای بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کوردی قبوڵ ده‌کرد چۆنکوو وه‌کوو فیدێل ئیدێئۆلۆگ نه‌بوو به‌ڵکوو سه‌ربه‌رزی و گۆڕانی باری ئابووری چه‌وساوه‌کان ته‌نها ئارمانی بوو.
سێهه‌م ئوردوگا نشینی یان مه‌ڵبه‌ندی قه‌ندیل:ئۆردوگا دیوارێکه له نێوان حیزبه‌کان و خه‌ڵک و جیهانی ده‌ره‌وه. ده‌بێت به هه‌موو لایه‌نێک مه‌جالی چالاکی بدرێت که‌سانێک ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم تێکه‌ڵ بکرێن و له‌وانه سه‌لاح موهته‌دی ببینن که یارمه‌تی ده‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و یه‌کیه‌تییه یان کاتی خۆی بارزانییه‌کان له کۆماری مه‌هاباد. ئه‌م تێکه‌ڵییه یارمه‌تیمانه بۆ په‌روه‌رده کردنی که‌سانێک بۆ به‌ڕێوه بردنی رۆژهه‌ڵات له هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێک چۆنکوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌م کاتانه‌دا تیرۆر رێگه‌مان پێ نه‌دات به پرۆژه‌یه‌کی درێژماوه پلانی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆخۆمان داڕێژین و ئه‌گه‌ر کادیری پسپۆڕ و به‌ئه‌زمون مان نه‌بێت تیا ده‌چین. که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت کاری چه‌کداری بکه‌ن ده‌بێت وه‌کوو هێزێکی جیا له حیزب مه‌جالیان پێ بدرێت و به‌م جۆره چالاکییه‌کانیان له‌سه‌ر پارته‌کان ناکه‌وێت و وه‌کوو پژاک کۆماری ئیسلامی به‌چۆک دابده‌ن، که‌سانێک که توانای سیاسی‌یان هه‌یه ده‌بێت مه‌جالی به‌شداری له میدیاکان پێیان بدرێت و به هه‌ر شێوازێک بکرێت ده‌بێت که‌سایه‌تییه‌کان له ئینزوا نه‌مێنن.
چواره‌م سوستی له‌به‌رانبه‌ر پان ئێرانییه‌کان و تورکه شوڤێنییه‌کان؟ به‌ڕاستی زۆرێک له کاته‌کان پێویسته نه‌ک ئێمه به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نێک تا ڕاده‌یه‌ک له خۆی پاشه‌کشه بکات بۆ ئه‌وه‌ی دۆست و هاوپه‌یمان بۆ خۆی بدۆزێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه سه‌یره حیزبه‌کانمان مه‌سه‌له‌ن پێیان قبوڵ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان به‌و ناو خراپییه‌یان هاوپه‌یمان بن به‌ڵام له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان حازر نابن لایه‌نی به‌رانبه‌ر قبوڵ بکه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌مه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی ئێمه‌یه.
پێنجه‌م دێموکراسی پلۆرالی یان دیکتاتۆرییه‌ت زۆرینه ؟: دێموکراسی ته‌ئویلییه و ده‌بێت به شێوازێکی پلۆرالیته و فره‌چه‌شنی بۆی بچیت دێموکراسی پارێزه‌ری مافی تاک و لێره‌دا پارێزه‌ری مافی که‌مینه‌یه کاتێک زۆرینه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتیکی به‌ده‌سته‌وه گرت به‌مانای خاوه‌ن بڕیاری مۆتڵه‌ق نییه چۆنکوو مۆتڵه‌ق بوون له‌گه‌ڵ دێموکراسی ته‌ناقۆزی هه‌یه زۆرینه و که‌مینه به پێوانه‌ی ده‌نگ ده‌بێت پۆست و ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن بڕیاری یان هه‌بێت واته ئه‌گه‌ر 60 له‌سه‌ت له سیسته‌مێک دا ده‌نگ به لایه‌نێک درا ئه‌وان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نین به‌ڵکوو 60 له‌سه‌دی ده‌سه‌ڵات هی ئه‌وانه و 40 له‌سه‌ت هی لایه‌نی دیکه. ئه‌مه زۆر باس هه‌ڵگره و لێره‌دا ناکرێ باسی بکرێت ته‌نانه‌ت بڕێک جار پێویسته پشت به دێموکراسییه‌ت بکرێت بۆ پاراستنی مافی که‌مینه وه‌کوو نموونه‌یه‌ک دێموکراسی تورکیاتان بۆ باس ده‌که‌م به‌ڕاستی تورکیا ده‌نگدانی دێموکراتیکی تێدایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به دێموکراسی یاسایی کێشه‌ی کورد باس بکه‌ین ئه‌ڵێن ئێره دێموکراتیکه و ئه‌گه‌ر زۆرینه ده‌نگیان دا جیا ببێته‌وه! خۆ دیاره ئه‌گه‌ر دێموکراسی وه‌هابێت؟! 70 له‌سه‌تی تورکیا ده‌نگی نا ئه‌دات و 30 له‌سه‌تی کورد ده‌بێت قۆڕی کوێ له‌سه‌ر بگرێت؟ دێموکراسی ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه نییه و یاسای خۆیی هه‌یه بۆ پاراستنی فره‌چه‌شنی و که‌مینه‌کان و ئه‌گه‌ر وه‌ها یاسایه‌ک له سیسته‌مێک دانه‌نرابوو ده‌بێت به ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمان مافی که‌مینه‌کان بپارێزین.
شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران له‌م کاته‌دا له به‌رژوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا نییه و نایه‌وێ وڵاته‌که‌ی به فشاره‌وه تووشی شه‌ر ببێت به‌ڵکو بنبڕ کردنی تیرۆر ده‌بێت له بواری ماتریاڵ ئاهه‌نگی ئابووری ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو بنه‌مای ئابووری هه‌موو جیهان تووشی هیچ چه‌شنه زه‌ختێک نه‌کات و دووهه‌م باری ئایدیال و زه‌ینی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که هه‌ر چه‌شنه زه‌ختێکی دیکه تووشی په‌ره‌سه‌ندن و ته‌قینه‌وه‌ی فاشیسمی ده‌کات. ئێران له‌م لێڵاوه ماسی خۆی ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت به چنگ و دننان نیشان دان و پێک هێنانی چه‌کی ناوه‌کی ته‌مه‌ن درێژی بۆ خۆی بکڕێت. ئێسته‌که ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له دوو ڕێانی چه‌کی ناوه‌کی ئێران و ته‌قینه‌وه‌ی فاشیسم یه‌کیان هه‌ڵبژێرێت. گه‌مارۆی ئابووری هیچ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئێران نییه چۆنکوو ئێران ئه‌و شته به‌ده‌ستی دێنێت بایی زۆر زۆرتر له‌مانه‌یه و بیست و چه‌ند ساڵه به ملیارد دۆلار پاره‌ی نه‌وتی ئه‌حوازی له‌م ڕێگه دا سه‌رف کردووه. له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران که به بڕوای من ته‌نها پاش سه‌قامگیری باری ناوخۆی عێراق دێته ئه‌نجامه‌وه. له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران چه‌ند خاڵێکی گرینگ هه‌یه که پێویسته ئاگامان له هه‌موویان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی مان له‌م خاڵانه هه‌ڵسه‌نگێنین
1- که‌رکوک
2- تورکیا
3- هه‌وڵی پان ئێرانیسم بۆ به‌رگری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای پاسداران
4- موشه‌کبارانی وڵاتانی که‌نداو
5- کرده‌وه‌ی خۆکوژی سوپای پاسداران و سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆری کوێر
6- یه‌کیه‌تی و هاوپه‌یمانیه‌تی ناوخۆ
1- که‌رکوک گرینگ ترین خاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان و بنه‌ما و ته‌نها رێگا بۆ پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کوردییه، بۆیه قووڵ بوونی نێوان په‌که‌که و تورکیا یان ئێران و ئه‌مه‌ریکا، پێش له جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 زۆر مه‌ترسی داره و بێ گه‌ره‌نتی وه‌رگرتن له ئه‌مه‌ریکا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک نابێت به‌هاسانی خۆمان له ئاڵۆزیه‌کی زیاتر له ناوچه‌که به‌شدار بکه‌ین.
2- تورکیا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له داهاتووی ئێران، و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان به‌شداری ده‌کات. پێ ناچێت ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامگه‌راکان له تورکیا رێگه به به‌کارهێنانی ئه‌نجه‌رلیک بدات بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئێران، به‌ڵام که‌ماڵیسته‌کان و دیکه‌ی پان تورکیسته‌کان فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ به‌شداری له ئازه‌ربایه‌جان. له ئه‌گه‌ری له‌شکه‌رکێشی تورکیا بۆ ئازه‌ربایه‌جان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ورمێی دڵی رۆژهه‌ڵات، سه‌ڵماس و هه‌موو شار و ناوچه‌و گونده‌کانی پارێزگای ورمێی دڵی رۆژهه‌ڵات و ته‌نانه‌ت به‌شێک له موکریان واته به‌شێکی زۆر له کوردستان داگیر بکات چۆنکوو هیچ یاسایه‌کی مرۆڤی له پانتورکیسم بوونی نییه. و ئه‌گه‌ر هێرش نه‌کات هێنده پاره و چه‌ک به ئازه‌رییه توندڕه‌وه‌کان ئه‌دات هه‌تا باری ستراتێژیکی نێوان کورد و ئازه‌ری، دژ به به‌رژه‌وه‌ندی کورد بگۆڕدرێت.
3-پان ئێرانیسته‌کان خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات له ئه‌گه‌ری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دا نیه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات گرتن و سه‌رکوتی کوردستان، ئه‌حواز، ئازه‌ربایه‌جان، به‌لوچستان و...هتد و پێک هێنانی سوپایه‌کی دیکه بۆ به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ساڵه‌ها ئه‌خایێنێت بۆیه له لایه‌ن نوریزاده و گه‌نجی و چه‌ند که‌سێکی دیکه پلانێک له ده‌ست دایه بۆ دابه‌شکردنی سوپای پاسداران بۆ دوو به‌ش، سوپای چاک و سوپای خراپ. نوریزاده له چاو دیکه‌ی پان ئێرانییه‌کان پیاوێکی چاکه به‌ڵام ئه‌م پلانه‌ی مه‌ترسی داره. نوریزاده و گه‌نجی به ئاشکرا گوتییانه یه‌ک له سه‌تی سوپا جینایه‌تکاره به‌ڵام 99 له‌سه‌تی دیکه چی؟! ئه‌مه له‌چاو چاودێرێکی ساده‌ی سیاسی هه‌وڵێک ده‌ژمێردرێت بۆ دوو به‌ره‌کی خستنه نێو سوپای دوژمن به‌ڵام نوریزاده به‌ڕاستی وه‌ها یوتوپیایه‌کی له زێین دایه و له ئه‌گه‌ری ڕووخانی نه‌رمی کۆماری ئیسلامی به شێوازی ڕووخانی سه‌دام، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه هه‌وڵێکی زۆر بدرێت بۆ به‌رگری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای پاسداران و به‌هۆی هاوده‌نگی پان ئێرانیسته‌کان بۆ به‌رگری له دابه‌شی ئێران به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک ترسی زۆر هه‌یه سه‌رکردایه‌تی سوپا له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه بگۆڕن و به‌ده‌نه‌ی بهێڵنه‌وه بۆ به‌ره‌بگاری ئێمه و دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان. گه‌نجی دیاره ته‌نها چزێکی چێژتووه ئه‌گینا زه‌ینیه‌تی هه‌ر ئه‌و پاسداره‌ی جارانه. سه‌رنه‌که‌وتنی چه‌ڵه‌بی و داروده‌سته‌ی بۆ به‌رگری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه سوپای به‌عس ته‌نها به‌هۆی دژایه‌تی زۆرینه‌ی عێراق واته شێعه‌ی عێراق بوو به‌ڵام له ئێران زۆرینه خۆیانن و ئاوه‌ها پلانێک به‌هاسانی جێبه‌جێ ده‌کرێت به‌تایبه‌ت بیانووی عێراق دێنن که وه‌هامان به‌سه‌ر دێت بۆیه سوپا نابێت هه‌ڵوه‌شێته‌وه! ئێمه ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م پلانه ڕاوه‌ستین و وه‌ها ئه‌گه‌رێک شه‌رمه‌زار بکه‌ین.
4- ئێران توانی موشه‌کییه‌کی زۆری هه‌یه و ساڵه‌ها ده‌سکه‌وتی ملیارد دۆلاری نه‌وتی بۆ موشه‌ک کڕین له روسیا و دروست کردنی چه‌کی ناوه‌کی سه‌رف کردووه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه هێرشێک وڵاتانی که‌نداو وه‌کوو پارێزه‌رانی به‌رژه‌وه‌نی ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته به‌ر هێرشی موشه‌کی و ته‌نانه‌ت ته‌نگه‌ی هۆرمۆز داده‌خات و ئاژاوه‌یه‌کی بێوێنه‌ی مێژوویی ده‌خاته نێو بازاڕی نه‌وت بۆیه فشار هێنانی ئه‌مه‌ریکا له جبهه‌یه‌کی دیکه وه‌کوو کوردستان فشار ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ پاشه کشه له که‌نداو و ئێمه ده‌بێت پێگه‌ی خۆمان بۆ داهاتوو له‌م کاته‌دا به‌هێز بکه‌ین.
5- سوپای پاسداران ئیدێئۆلۆگه و پێده‌چێت به‌شێکی زۆری ده‌ست به ئێنتیحار بده‌ن و که‌سانێکی زۆر په‌روه‌رده کراون و مێشکیان شۆردراوه‌ته‌وه بۆ وه‌ها کاتێک به‌ڵام ئێمه کورد به‌هۆی جیاوازی زۆرینه‌ی کوردستان چ سوننه و چ یارسانی له‌گه‌ڵ ئایدیای شێعه‌ی جه‌عفه‌ری ویلایه‌تی فه‌قی، له کرده‌وه‌ی خۆکوژی تا راده‌یه‌ک پارێزراوین و ئه‌گه‌ر که‌سانێک بۆ پاره یاری ده‌ده‌ری رژیم بوون لێره‌دا به‌هۆی نه‌بوونی باوه‌ڕی ئیدیۆلۆژیک ده‌ست ناده‌نه کرده‌وه‌ی خۆکوژی و به‌هاسانی ده‌سه‌ڵات به‌جێ ده‌هێڵن و ده‌رفه‌تێکی تایبه‌تمان بۆ ده‌خوڵقێت بۆ پێک هێنانی هه‌رێمی کوردستانێکی دیکه.
6- کورد بۆ خۆی تاڕاده‌یه‌ک ده‌ستی داوه‌ته ئینیحار و نایه‌وێ تیرۆریستان له ناوی ببه‌ن. دابه‌شبوونی دێموکرات و کۆمه‌ڵه بۆ 2 دێموکرات و 2 کۆمه‌ڵه شایه‌د بۆ کاک مسته‌فا و کاک عه‌بدۆڵڵا موهتەدی گرینگیه‌کی نه‌بێت به‌ڵام دابه‌شی هێز له رۆژهه‌ڵاتی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ هێزدا به‌ڕاستی زۆر گرینگه ئێمه زۆرتر له‌وانه دوژمن مان هه‌یه که بمانه‌وێت له به‌رانبه‌ر یه‌کدا بوه‌ستین. نه‌ته‌نها یه‌ک بوونه‌وه‌ی ئه‌م دووبه‌ره‌کییانه به‌ڵکوو پێک هێنانی هاوپه‌یمانیه‌تی ستراتێژیکی نێوان دێموکرات و کۆمه‌ڵه و ته‌نانه‌ت به‌شداری پژاک له‌م هاوپه‌یمانیه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه زۆر پێویسته، هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان دێموکرات له‌گه‌ڵ توده و کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی مه‌نسور حێکمه‌ت بخه‌ینه بیر خۆمان و ببینین یه‌کیان له باوه‌شی کۆماری ئیسلامی که‌وت و یه‌کیان له باوه‌شی شوڤینیسمی فارس بۆیه ته‌نها هاوپه‌یمانی ئێمه خۆمانین و نابێت جگه له خۆمان چاوه‌ڕوانی هاوپه‌یمانی که‌سی دیکه بین و پاوانخوازی یان شه‌ڕی ئا‌یدیا ده‌بێت فیدای به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی بکرێن.
عه‌لی جوانمه‌ردی هه‌واڵنێری رادیۆ فه‌ردا وه‌کوو هه‌واڵنێری به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جێگه‌ی متمانه‌ی VOA ی بۆ خۆی راکێشاوه عه‌لی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. باسی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی شتێکی زۆر ورد و ئاڵۆزه. پێویسته ئاماژه بکه‌م ئه‌مه‌ریکا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له شه‌ڕی سارد، تورکیای وه‌کوو گرینگ‌ترین هاوپه‌یمانی خۆی له ناوچه دا ده‌بینی و پێویستی هه‌بوو بۆ دڵی تورکیا په‌که‌که به رێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت به‌ڵام پاش رزگاری عێراق، په‌که‌که و ئه‌مه‌ریکا له 60-70 کیلومه‌تری یه‌کدا به ئاشتی ده‌ژیان واته ئه‌مه‌ریکا په‌که‌که له پراکتیک دا به تیرۆریست نازانێت و ئه‌م جیاوازی سیاسه‌تی خواره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌وه دا له میدیای ئه‌مه‌ریکاش دا ره‌نگ ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر تۆزێک وریایی سیاسیما‌ن هه‌بێت ده‌بینین ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بریتانیا ئا‌ڵمانیا فه‌رانسا و هه‌موو زلهێزه‌کانی رۆژئاوا چه‌کدار و شه‌ڕوان بۆ پێناسه‌کردنی په‌که‌که به‌کار ده‌هێنن و ئه‌مه‌ش به‌شێک له سیاسه‌تی خواره‌وه‌یه و ئاشتی خوازی و مرۆڤایه‌تی په‌که‌که‌ش باس ده‌کرێت له‌و میدیا سیاسی یانه‌دا و پێنج جار راگرتنی په‌که‌که وه‌کوو گورزێک دژ به ده‌سه‌ڵاتی نوێی تورکیا به‌کار ده‌به‌ن و واتیکانیش به هۆی ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه پاش کورد یه‌که‌م دوژمنی تورکیایه و واتیکان جێگای رێزی هه‌موو خه‌ڵکانی رۆژئاوایه. ئێسته دێمه سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی عه‌لی جوانمه‌ردی، یه‌که‌م ئه‌وه‌ی RT DW BBC VOA هه‌موویان باسیان له به ئه‌سیر گیرانی 8 سه‌ربازی تورکیان کرد به‌ڵام عه‌لی جوانمه‌ردی به گره‌وگان گرتنی! بۆ به‌دیل گرتنی ئه‌م 8 سه‌ربازه به‌کارهێنا، ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له VOA و له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا جێگه‌یه‌کی نییه و کاربه‌ده‌ستانی میت به‌کاری ده‌به‌ن.
دووهه‌م، ئه‌مه‌ریکا پژاک سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێت و پژاک هاوپه‌یمانیه‌تی نهێنی په‌که‌که و ئه‌مه‌ریکایه. ته‌نانه‌ت عه‌لی باباجان له وڵامی کاربه‌ده‌ستانی ئێران که پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا له پژاکیان به پاڵپشتی ئه‌مه‌ریکا له په‌که‌که ناو برد به‌لای عه‌لی باباجان ره‌دکرایه‌وه به‌ڵام عه‌لی جوانمه‌ردی ته‌نانه‌ت توندتر له باباجانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی AKP یه و هه‌موو کات ده‌ڵێت پژاک لقی ئێرانی په‌که‌که، و ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م ئه‌مه‌ریکا و په‌که‌که نایانه‌وێت ئه‌م پێوه‌ندی یه ده‌ربکه‌وێت چونکوو به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو لایه‌نه.
سێهه‌م RT DW BBC VOA پارتی کرێکارانی کوردستان به‌کار ده‌بات که بۆ ئۆتۆنۆمی و مافی کورد له تورکیا خه‌بات ده‌کات به‌ڵام عه‌لی جوانمه‌ردی رێکخراوی تێرۆریستی پێ کا کا که هێرش ده‌کاته سه‌ر خاکی تورکیا و سه‌ربازانی تورک ده‌کوژێت بۆ پێناسه کردنی په‌که‌که به‌کار ده‌بات.
خه‌بات
جه‌لال جه‌لالیزاده ئه‌ندامی دوو خولی مه‌جلسی شۆرای ئێسلامی ئێران له ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات وڵامی پرسیاری خوێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی دایه‌وه و زۆرێک له‌و وه‌ڵامانه به‌لامه‌وه سرنج راکێش بوون و پێم وابوو به بێ روونکردنه‌وه و ره‌خنه له ناوه‌رۆکی وڵامه‌کانی ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمم به‌ڕێ نه‌بردبێت بۆیه کورته‌یه‌ک له وته سرنجڕاکێشه‌کانی جه‌لالیزاده‌م خسته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه و هه‌ندێک تێبینیم بۆ ئه‌و وتانه بۆ خوێنه‌ران بڵاو ده‌که‌مه‌وه. ئه‌و به‌شانه‌ی له گیومه دا هێناومه ده‌قی وته‌کانی به‌رێز ئه‌ندامی پێشووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانه.
من هه لبژارده ی شاره کانی سنه ودیواندره وکامیاران بووم به‌لام خوم به نوینه‌ری هه م‌و کورده‌کان ده‌زانی
یه‌که‌م به‌ڕێزیان ئاماژه ده‌که‌ن که گوایه خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو کورده‌کان ده‌زانێت به‌ڵام وه‌کوو سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی کالیفۆرنیا به سه‌رۆک کۆماری ئێران راگه‌یاند ئێره ناوه‌ندێکی روناکبیرییه و ئه‌گه‌ر پڕوپاگاندای پۆپۆلیستی بکرێت رووبه‌ڕووی گاڵته‌ی روناکبیران ده‌بێته‌وه هه‌ڵبژاردنی ئێوه به‌قه‌د هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار ئه‌حمه‌دی نێژاد مه‌شرووعییه‌تی هه‌یه چۆنکوو هه‌ردوو له یه‌ک فیلته‌ر ده‌رچوون و له‌یه‌ک سیسته‌م گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و له‌یه‌ک سیسته‌م ئیشتان کردووه به‌ڕێزم کوردستان وڵاتی شه‌هیدانه تاکه‌تاکه دار و به‌ردی رۆحی ئه‌م وڵاته به خوێنی شه‌هیدان ئاو دراوه و ئێوه سه‌ره‌ڕای رێزم ناتوانن له ده‌سه‌ڵاتێکی دژه خه‌ڵکی که رێبه‌رانی ئێمه‌ی یه‌که‌یه‌که کوشتووه و تێرۆری کردووه یان رێی هه‌نده‌رانی شاخ و وڵاتی غه‌ریبیان داوه‌ته‌به‌ریان خۆت به نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بزانیت. ئایا ئه‌وانه‌ی له په‌رله‌مانی به‌عس کورد بوون و وه‌کوو نوێنه‌ری کوردستان خۆیان پێناسه ده‌کرد ئێسته له‌کوێن... .
نه ته نیا کورده سونییه‌کان به‌لکوو که‌مینه‌کانی تر که سونین به داخه‌وه پیَشیل کراوه ... به لام کورده شیعه کان زور ته نگو چه‌له‌مه یان نیه‌و وا بزانم ئه مه به لگه‌یه‌كه بو که مته‌رخه می یان سه‌باره‌ت به مه سه له ی نه ته وایه تی ته ئسیری مه زهه بی كه له لاوازکردنی هه ستی نه ته وه‌ئی مه سه‌له‌یکه‌ی گرینگه.
بۆ پێت وایه کرماشان سته‌می لێ نه‌چووه به چاو سوننه نشینه‌کان؟ کرماشان زۆر زۆرتر له به‌شه‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵات سته‌می لێ چووه سته‌می له‌خۆ نامۆیی و بۆحران هۆڤیه‌تی پشتی کرماشانی شکاند. ده‌سه‌ڵات وه‌ها بیرۆکه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که گوایه کورده‌کان یه‌زیده‌ین و من چه‌نده‌ها جار له خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قام پرسیارم ده‌کرد (کاتی خۆی) یه‌زیدی به‌چی ده‌ڵێن و ده‌یانگوت کێ گه‌ل و کێ گه‌ل وه‌هایان ده‌گوت که کورده‌کان شێوازێک له سۆننه‌ن که لایه‌نگری یه‌زیدن ئه‌و یه‌زیده‌ی که سه‌ری حسێن ی کچه‌زای پێغه‌نبه‌ری بڕی و چه‌ندێک له مه‌زهه‌بییه‌کان کورد بوونی خۆیان حاشا ده‌کرد و ده‌یانگوت ئیمه شیعه‌ین خودا نه‌که‌ی ئیمه یه‌زیدی بین، به‌ڕێزتان ساڵه‌ها فێقه و ئێلاهیاتت خوێندوه دوو رۆژیش به‌سه‌ری زیاد بکه دوو کتێبی ره‌وانکاوی جه‌ماوه‌ر بخوێنه‌وه و ببینه ئه‌وه‌ی به کوردێک ئاوه‌ها روانگه‌یه‌ک له رێی مه‌زهه‌ب بکه‌ن به به‌شێک له بروا ده‌روونییه‌کانی تووشی چ گرفتێکی ده‌رونی ده‌بێت؟ هه‌ر ئه‌و گرفته‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن له سه‌رهه‌ڵدانی هیپییه‌کان به خۆیه‌وه دیتی له کرماشان به هۆی ئه‌م بۆحرانه هۆڤییه‌تییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ماده‌ی سڕکه‌ر بوو به به‌شێک له ژیانی رۆحی ئه‌م به‌شه و وه‌های کرد ماده‌ی سڕکه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵک له خۆیه‌وه بگرێت و کرماشان ببێته گه‌وره‌ترین شوێنی مۆعتاده‌کان له ئێران و له هه‌ر مێوانییه‌ک دا بۆ له‌بیر کردنی گرفته ده‌روونییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کرماشان ماده‌ی سڕکه‌ر وه‌کوو چای و میوه له‌ماڵه‌کان داده‌نرێت. به‌ڕێزم ئێوه که خۆتان به نوێنه‌ری هه‌موو کورده‌کان ده‌زانن ئه‌م کێشه دڵته‌زێنه‌تان لێک داوته‌وه بۆ خۆتان؟ یان ته‌نها نوێنه‌ری کورده سوننه‌کانن؟
مه سه‌له ی کورد له مه سه‌له‌یه‌کی ناو خوئی ده‌رچووه‌و بوته مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی
مه‌گه ر کورد مندالی زر داکه که له مافی نه ته وه ئی بی به ش بی؟ بو هه موو گه‌لیک مافی بوونی هه بی به لام کورد هه میشه بن ده ست وه زیر چه پوک بی
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی جیهانییه و ئاوه‌ها بڕواتان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد هه‌یه ئێوه‌ی نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵکی کورد بۆ له په‌رله‌مان باست له‌سه‌ری نه‌کرد و لێره باسی له‌سه‌ر ده‌که‌یت؟
ئێمه له ریش دانان بیرۆکه‌یه‌کی چاک مان نییه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه به شێوازێک سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بوون. وه ئێسته بۆ به‌یه‌کجارریشتان نه‌ما. شایه‌د ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیکه کراوات و رۆژئاوا و ریشی سافی خۆش ده‌وێت.
روناکبیری مه‌زهه‌بی شتێکی چاکه ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بییه‌ک بتوانێت روناکبیر بێت به‌ڵام کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌زهه‌بییانه ده‌یانه‌وێت له سیاسه‌ت دا به‌شداری بکه‌ن و یه‌کیان خۆتانن سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی وه‌کوو جه‌نابتان که روناکبیری مه‌زهه‌بین (ئێسلام) ده‌بێت بڕوایان به ئێسلام هه‌بێت. ئێسلام به مانای ته‌سلیمه. له قۆرعان بڕیار دراوه به ته‌سلیم بوون به‌م بڕیاره‌ی خودا که ئه‌و کافه‌ره‌ی وڵاتتانی داگیر کرد جه‌هادی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و بیکوژن. ئه‌گه‌ر ئێسلام سیاسه‌ت به‌جێ نه‌هێڵێ ده‌بێت یه‌کیان بکات یان وه‌کوو عێراق حه‌فتسه‌د هه‌زار مرۆڤی بێگوناح له‌م جه‌هاده‌دا بکوژێت چۆنکوو هیچ رێگه‌یه‌کی که بۆ جه‌هاد و ده‌رکردنی کافه‌ران له شه‌ڕ (جه‌هاد) دا و جێبه‌جێ کردنی بڕیاری خۆدای نییه یان ده‌بێت پشت به بڕیاری ئێسلام بکات و ببێته کافه‌ر!. واته ئێسلام به بێ به‌جێ هێشتنی سیاسه‌ت رێگایه‌کی بۆ پاراستنی ئیسلامییه‌تی خۆی نییه.
هه‌ر گروپیک که ... و چه ک به کار نه هینی جیگای ریز وئیحترامه
3 ره شه مه چه قازانجیکی بۆ گه له که مان بوو غه یر له وه که عده یه‌ک ده یانویست بار‌و دوخی سالی 59 بگرنه‌وه وه باری هیمنی تیک بده ن ... جا خوزیا روژی دکتر رمه‌زان زاده بیره وه ریه کانی سه باره ت به و روداوه ئه نوسی تا ئه‌مان ئه زانی کی له پشت په رده دا مه عره که ی گیراوه.
ئێوه له ئاستێک دا نین سێهه‌می ره‌شه‌مه هه‌ڵ بسه‌نگێنن چۆنکوو ده‌سه‌ڵاته‌ی که جه‌نابت به‌شداری بویت رۆڵه‌کانی ئێمه‌ی دایه به‌ر ده‌سڕێژ و شه‌هیدیانی کرد.
بروسکه (بێ‌سیم) تان به‌ده‌سته‌وه بووبێت یان نا هیچ کامه‌یان ناسه‌لمێت مه‌گه‌ر به وێنه یان شاهێدێک که بتوانێ شه‌هاده‌ت بدات بۆیه باسی له‌سه‌ر ناکه‌م. به‌ڵام نازانم مه‌عره‌که گێڕان مانای چییه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه ده‌ستیان هه‌بووه هه‌موومان ده‌زانین کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات له‌نێو خه‌ڵکدان و ئه‌مه مه‌عره‌که گیری نییه شۆرشێکی دژه دیکتاتۆرییه‌ته به‌ڕێز. وڵاتی خۆیانه خاکی خۆیانه خه‌ڵکی خۆیانه مه‌عره‌که‌گێڕن به‌ڵام سوپای پاسداران و گاردی سه‌رکوت و لایه‌نگرانی مه‌عره‌که‌یان نه‌گێڕاوه خه‌ڵکی بێ سیلاح و جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سڕێژ؟
هه م کوردم و هه م موسلمانم بو هه‌ر کوردیک به هه ر بیر وباوه ریکه وه غه یر له فاشیست ریزم هه یه.
به‌رێزیان ده‌ڵێن بۆ هه‌موو کوردێک به هه‌ر بیرورایه‌ک رێزم هه‌یه جگه له فاشیست که‌سێک له دوره‌وه سه‌یر بکات وه‌ها تێده‌گات کورد به‌شێکی که به‌رچاون له باوه‌رمه‌ندانی فاشیستن که ده‌بێت مه‌حکوم بکرێن.
خه باتی نه ته وه که مان له مه رحه له یکی ناسک وزور گرینگ دایه ... به لام بزانین دوسمان نیه و ...
به‌ڕێزیان ده‌ڵێن پرسی کورد له قۆناغێکی ناسک دایه به‌ڵام بزانین دۆستمان نییه بۆ دۆستمان نییه ئێوه شایه‌د دۆستتان نه‌بێت به‌ڵام ئێمه له هه‌موو مێژوی کوردستان دا وه‌کوو ئێستا دۆستمان نه‌بووه. یه‌که‌م زلهێزی جیهان و دیکه‌ی هاوپه‌مانان ئێسته دۆستی کوردن و فه‌رانسه‌ش پێده‌چێت به‌ره‌و هاوده‌نگی ئه‌وان بڕوات شێعه‌ی عێراق نه‌ک وه‌کوو دۆست به‌ڵکوو هاو سته‌می کورده‌کان بووه و تاراده‌یه‌ک زۆر لێک تێده‌گه‌ین ئه‌وروپا له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد هێنده زه‌ختی کردۆته سه‌ر تورکیا که یاسای بنه‌ڕه‌تی ئاتاتورک بۆ یه‌که‌م جار زمانی کوردی تێیدا به ره‌سمی ده‌ناسرێت و خوێندن به کوردی ئازاد ده‌کرێت.
له‌م ماوه‌یه‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تووشی قه‌یرانێکی قووڵ بووه و بایه‌خ نه‌دانی ئه‌مه‌ریکا به کورد، ستراتێژیک ترین هاوپه‌یمانی له ناوچه‌که و پێک نه‌هێنانی پایه‌گایه‌کی ستراتێژیک له کوردستان، جیهانی تووشی گه‌شه‌سه‌ندنی فاشیسمی نوێی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا کردووه.
به چاوخشاندنێک به گۆڕانکارییه کانی ئه‌م دواییه قووڵایی ئه‌م بزووتنه‌وه جیهان له‌خۆگره مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
له تورکیا پاش 80 ساڵ دژایه‌تی و کۆنترۆڵی کۆماری تورکیای که‌ماڵیستی بۆ بنبڕکردنی ئیسلام گه‌رایی عۆسمانی له تورکیای نوێ دا، دیسان ئیسلامگه‌رایی و ئه‌م جار به شێوازێکی دێموکراتیک هه‌مووی ده‌سه‌ڵاتی تورکیای به‌ده‌سته‌وه گرتووه ئەمە بۆ ئێمە زۆر چاکە سەگەکەی ئیسلامگەراکان بەو هەموو تیرۆر‌و دڕندەییەیان بە سەگە کەمالیستەکانی تورکیا و سەگە پان ئێرانییەکان شەرەفی زۆرتری هەیە بەڵام بۆ جیهان هێندەش چاک نییە لە تورکیا هاوپه‌یمانیه‌تی تورکیای که‌ماڵیستی له‌گه‌ڵ ئێسرائیل و ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و هاوپه‌یمانیه‌ت له‌گه‌ڵ حه‌ماس و سوریا و هه‌ندێک له تیرۆریستان له‌گۆڕاندایه و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نوێی تورکیا له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی سوریا و حه‌ماس له ساڵی رابردوو ئه‌م گۆڕانه نه‌رمه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات.
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌م گۆڕانه‌ی تورکیا، ده‌زگای ئێستێخباراتی ئازه‌ربایه‌جان هه‌واڵی کوده‌تایه‌کی گه‌وره‌ی حێزبۆڵڵای ئازه‌ربایه‌جان، تورکیای دووهه‌می ناوچه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه که له‌ناخدا خنکێندرا و پوچه‌ڵ کرایه‌وه پاشان، چه‌ند رۆژی پێش له ئێستا 6 چه‌کداری دیکه‌ی حێزبۆڵڵای ئازه‌ربایه‌جان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئێستێخباراتی ئازه‌ربایه‌جان پێناسه کران که گوایه پلانێکی دیکه له ئارادا هه‌بووه له لوبنان حێزبۆڵڵای ئێسلامگه‌رای رادیکاڵ له هه‌ڵبژاردن دا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت و له فه‌له‌ستین، حه‌ماس ئێسلامگه‌رای رادیکاڵ له هه‌ڵبژاردن دا زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا و پاش هه‌وڵی ئه‌مه‌ریکا ئێسرائیل مێسر و عه‌ره‌بستان بۆ پشتگیری له فه‌تح و ته‌نانه‌ت ناردنی چه‌کێکی زۆر بۆ فه‌تح به‌ڵام حه‌ماس کوده‌تای کرد و له‌مه‌ش دا سه‌رکه‌وت و فه‌تح شکستی هێنا.
جێگری بێن لاده‌ن له‌م چه‌ند رۆژه‌دا وتارێکی ده‌نگی بڵاو بۆته‌وه که تێیدا هاتووه گروپێک له لیبی بۆته هاوپه‌یمانی ئه‌لقاعێده واته له مێسر لیبی سوودان و...هتد دا ئێسلام رادیکاڵتر بۆته‌وه. هه‌ر له‌م کاته دا ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له مێسر ده‌کات بۆ ئه‌تۆمی بوونه‌وه و نه‌زانانه جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه حێسابی ئه‌و رۆژه ناکات که مێسر رادیکاڵتر بێته‌وه. F14 به‌رزافڕه‌کانی
