سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
جه‌لال جه‌لالیزاده ئه‌ندامی دوو خولی مه‌جلسی شۆرای ئێسلامی ئێران له ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات وه‌ڵامی پرسیاری خوێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی دایه‌وه و زۆرێک له‌و وه‌ڵامانه به‌لامه‌وه سرنج راکێش بوون و پێم وابوو به بێ ڕوونکردنه‌وه و ره‌خنه له ناوه‌رۆکی وه‌ڵامه‌کانی ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمم به‌ڕێ نه‌بردبێت بۆیه کورته‌یه‌ک له وته سرنجڕاکێشه‌کانی جه‌لالی زاده‌م خسته به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه و هه‌ندێک تێبینیم بۆ ئه‌و وتانه بۆ خوێنه‌ران بڵاو ده‌که‌مه‌وه. ئه‌و به‌شانه‌ی له گیومه دا هێناومه ده‌قی وته‌کانی به‌رێز ئه‌ندامی پێشووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانه.
-
من هه لبژارده ی شاره کانی سنه ودیواندره وکامیاران بووم به‌لام خوم به نوینه‌ری هه م‌و کورده‌کان ده‌زانی
یه‌که‌م به‌ڕێزیان ئاماژه ده‌که‌ن که گوایه خۆی به نوێنه‌ری هه‌موو کورده‌کان ده‌زانێت به‌ڵام وه‌کوو سه‌رۆکایه‌تی زانکۆی کالیفۆرنیا به سه‌رۆک کۆماری ئێران راگه‌یاند ئێره ناوه‌ندێکی روناکبیرییه و ئه‌گه‌ر پڕوپاگاندای پۆپۆلیستی بکرێت رووبه‌ڕووی گاڵته‌ی روناکبیران ده‌بێته‌وه هه‌ڵبژاردنی ئێوه به‌قه‌د هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار ئه‌حمه‌دی نێژاد مه‌شرووعییه‌تی هه‌یه چۆنکوو هه‌ردوو له یه‌ک فیلته‌ر ده‌رچوون و له‌یه‌ک سیسته‌م گه‌یشتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات و له‌یه‌ک سیسته‌م ئیشتان کردووه به‌ڕێزم کوردستان وڵاتی شه‌هیدانه تاکه‌تاکه دار و به‌ردی رۆحی ئه‌م وڵاته به خوێنی شه‌هیدان ئاو دراوه و ئێوه سه‌ره‌ڕای رێزم ناتوانن له ده‌سه‌ڵاتێکی دژه خه‌ڵکی که رێبه‌رانی ئێمه‌ی یه‌که‌یه‌که کوشتووه و تێرۆری کردووه یان رێی هه‌نده‌رانی شاخ و وڵاتی غه‌ریبیان داوه‌ته‌به‌ریان خۆت به نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بزانیت. ئایا ئه‌وانه‌ی له په‌رله‌مانی به‌عس کورد بوون و وه‌کوو نوێنه‌ری کوردستان خۆیان پێناسه ده‌کرد ئێسته له‌کوێن... .
-
نه ته نیا کورده سونییه‌کان به‌لکوو که‌مینه‌کانی تر که سونین به داخه‌وه پیَشیل کراوه ... به لام کورده شیعه کان زور ته نگو چه‌له‌مه یان نیه‌و وا بزانم ئه مه به لگه‌یه‌كه بو که مته‌رخه می یان سه‌باره‌ت به مه سه له ی نه ته وایه تی ته ئسیری مه زهه بی كه له لاوازکردنی هه ستی نه ته وه‌ئی مه سه‌له‌یکه‌ی گرینگه.
بۆ پێت وایه کرماشان سته‌می لێ نه‌چووه به چاو سوننه نشینه‌کان؟ کرماشان زۆر زۆرتر له به‌شه‌کانی که‌ی رۆژهه‌ڵات سته‌می لێ چووه سته‌می له‌خۆ نامۆیی و بۆحران ناسنامه‌یی پشتی کرماشانی شکاند. ده‌سه‌ڵات وه‌ها بیرۆکه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه که گوایه کورده‌کان یه‌زید‌ین ( مه‌به‌ستیان ئێزه‌دییه) و من له خه‌ڵکی کرماشان پرسیارم ده‌کرد یه‌زیدی! به‌چی ده‌ڵێن و ده‌یانگوت کێ گه‌ل و کێ گه‌ل وه‌هایان ده‌گوت که کورده‌کان شێوازێک له سۆننه‌ن که لایه‌نگری یه‌زیدن! ئه‌و یه‌زیده‌ی که سه‌ری حسێن ی کچه‌زای پێغه‌مبه‌ری بڕی و هه‌ندێک له مه‌زهه‌بییه‌کان کورد بوونی خۆیان حاشا ده‌کرد و ده‌یانگوت ئیمه شیعه‌ین خودا نه‌که‌ی ئیمه یه‌زیدی بین، به‌ڕێزتان ساڵه‌ها فێقه و ئێلاهیاتت خوێندوه دوو رۆژیش به‌سه‌ری زیاد بکه دوو کتێبی ره‌وانکاوی جه‌ماوه‌ر بخوێنه‌وه و ببینه ئه‌وه‌ی به کوردێک ئاوه‌ها روانگه‌یه‌ک له رێی مه‌زهه‌ب بکه‌ن به به‌شێک له بروا ده‌روونییه‌کانی تووشی چ گرفتێکی ده‌رونی ده‌بێت؟ هه‌ر ئه‌و گرفته‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێرن له سه‌رهه‌ڵدانی هیپییه‌کان به خۆیه‌وه دیتی له کرماشان به هۆی ئه‌م بۆحرانه هۆڤییه‌تییه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ماده‌ی سڕکه‌ر بوو به به‌شێک له ژیانی رۆحی ئه‌م به‌شه و وه‌های کرد ماده‌ی سڕکه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵک له خۆیه‌وه بگرێت و کرماشان ببێته گه‌وره‌ترین شوێنی مۆعتاده‌کان له ئێران و له هه‌ر مێوانییه‌ک دا بۆ له‌بیر کردنی گرفته ده‌روونییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کرماشان ماده‌ی سڕکه‌ر وه‌کوو چای و میوه له‌ماڵه‌کان داده‌نرێت. به‌ڕێزم ئێوه که خۆتان به نوێنه‌ری هه‌موو کورده‌کان ده‌زانن ئه‌م کێشه دڵته‌زێنه‌تان لێک داوته‌وه بۆ خۆتان؟ یان ته‌نها نوێنه‌ری کورده سوننه‌کانن؟
-
مه سه‌له ی کورد له مه سه‌له‌یه‌کی ناو خوئی ده‌رچووه‌و بوته مه‌سه‌له‌یه‌کی جیهانی
-
مه‌گه ر کورد مندالی زر داکه که له مافی نه ته وه ئی بی به ش بی؟ بو هه موو گه‌لیک مافی بوونی هه بی به لام کورد هه میشه بن ده ست وه زیر چه پوک بی
ئه‌گه‌ر کێشه‌ی کورد کێشه‌یه‌کی جیهانییه و ئاوه‌ها بڕواتان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد هه‌یه ئێوه‌ی نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵکی کورد بۆ له په‌رله‌مان باست له‌سه‌ری نه‌کرد و لێره باسی له‌سه‌ر ده‌که‌یت؟
ئێمه له ریش دانان بیرۆکه‌یه‌کی چاک مان نییه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه به شێوازێک سه‌ر به کۆماری ئیسلامی بوون. وه ئێسته بۆ به‌یه‌کجارریشتان نه‌ما. شایه‌د ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دیکه کراوات و رۆژئاوا و ریشی سافی خۆش ده‌وێت.
روناکبیری مه‌زهه‌بی شتێکی چاکه ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌بییه‌ک بتوانێت روناکبیر بێت به‌ڵام کێشه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و مه‌زهه‌بییانه ده‌یانه‌وێت له سیاسه‌ت دا به‌شداری بکه‌ن و یه‌کیان خۆتانن سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی وه‌کوو جه‌نابتان که روناکبیری مه‌زهه‌بین (ئێسلام) ده‌بێت بڕوایان به ئێسلام هه‌بێت. ئێسلام به مانای ته‌سلیمه. له قۆرعان بڕیار دراوه به ته‌سلیم بوون به‌م بڕیاره‌ی خودا که ئه‌و کافه‌ره‌ی وڵاتتانی داگیر کرد جه‌هادی له‌گه‌ڵ بکه‌ن و بیکوژن. ئه‌گه‌ر ئێسلام سیاسه‌ت به‌جێ نه‌هێڵێ ده‌بێت یه‌کیان بکات یان وه‌کوو عێراق حه‌فتسه‌د هه‌زار مرۆڤی بێگوناح له‌م جه‌هاده‌دا بکوژێت چۆنکوو هیچ رێگه‌یه‌کی که بۆ جه‌هاد و ده‌رکردنی کافه‌ران له شه‌ڕ (جه‌هاد) دا و جێبه‌جێ کردنی بڕیاری خۆدای نییه یان ده‌بێت پشت به بڕیاری ئێسلام بکات و ببێته کافه‌ر!. واته ئێسلام به بێ به‌جێ هێشتنی سیاسه‌ت رێگایه‌کی بۆ پاراستنی ئیسلامییه‌تی خۆی نییه.
-
هه‌ر گروپیک که ... و چه ک به کار نه هینی جیگای ریز وئیحترامه
-
3 ره شه مه چه قازانجیکی بۆ گه له که مان بوو غه یر له وه که عده یه‌ک ده یانویست بار‌و دوخی سالی 59 بگرنه‌وه وه باری هیمنی تیک بده ن ... جا خوزیا روژی دکتر رمه‌زان زاده بیره وه ریه کانی سه باره ت به و روداوه ئه نوسی تا ئه‌مان ئه زانی کی له پشت په رده دا مه عره که ی گیراوه.
ئێوه له ئاستێک دا نین سێهه‌می ره‌شه‌مه هه‌ڵ بسه‌نگێنن چۆنکوو ده‌سه‌ڵاته‌ی که جه‌نابت به‌شداری بویت رۆڵه‌کانی ئێمه‌ی دایه به‌ر ده‌سڕێژ و شه‌هیدیانی کرد.
بروسکه (بێ‌سیم) تان به‌ده‌سته‌وه بووبێت یان نا هیچ کامه‌یان ناسه‌لمێت مه‌گه‌ر به وێنه یان شاهێدێک که بتوانێ شه‌هاده‌ت بدات بۆیه باسی له‌سه‌ر ناکه‌م. به‌ڵام نازانم مه‌عره‌که گێڕان مانای چییه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه ده‌ستیان هه‌بووه هه‌موومان ده‌زانین کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات له‌نێو خه‌ڵکدان و ئه‌مه مه‌عره‌که گیری نییه شۆرشێکی دژه دیکتاتۆرییه‌ته به‌ڕێز. وڵاتی خۆیانه خاکی خۆیانه خه‌ڵکی خۆیانه مه‌عره‌که‌گێڕن به‌ڵام سوپای پاسداران و گاردی سه‌رکوت و لایه‌نگرانی مه‌عره‌که‌یان نه‌گێڕاوه خه‌ڵکی بێ سیلاح و جه‌ماوه‌ر ده‌ده‌نه به‌ر ده‌سڕێژ؟
-
هه م کوردم و هه م موسلمانم بو هه‌ر کوردیک به هه ر بیر وباوه ریکه وه غه یر له فاشیست ریزم هه یه.
به‌رێزیان ده‌ڵێن بۆ هه‌موو کوردێک به هه‌ر بیرورایه‌ک رێزم هه‌یه جگه له فاشیست که‌سێک له دوره‌وه سه‌یر بکات وه‌ها تێده‌گات کورد به‌شێکی که به‌رچاون له باوه‌رمه‌ندانی فاشیستن که ده‌بێت مه‌حکوم بکرێن.
-
خه باتی نه ته وه که مان له مه رحه له یکی ناسک وزور گرینگ دایه ... به لام بزانین دوسمان نیه و ...
به‌ڕێزیان ده‌ڵێن پرسی کورد له قۆناغێکی ناسک دایه به‌ڵام بزانین دۆستمان نییه بۆ دۆستمان نییه ئێوه شایه‌د دۆستتان نه‌بێت به‌ڵام ئێمه له هه‌موو مێژوی کوردستان دا وه‌کوو ئێستا دۆستمان نه‌بووه. یه‌که‌م زلهێزی جیهان و دیکه‌ی هاوپه‌مانان ئێسته دۆستی کوردن و فه‌رانسه‌ش پێده‌چێت به‌ره‌و هاوده‌نگی ئه‌وان بڕوات شێعه‌ی ئێراق نه‌ک وه‌کوو دۆست به‌ڵکوو هاو سته‌می کورده‌کان بووه و تاراده‌یه‌ک زۆر لێک تێده‌گه‌ین ئه‌وروپا له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد هێنده زه‌ختی کردۆته سه‌ر تورکیا که یاسای بنه‌ڕه‌تی ئاتاتورک بۆ یه‌که‌م جار زمانی کوردی تێیدا به ره‌سمی ده‌ناسرێت و خوێندن به کوردی ئازاد ده‌کرێت.
ئه‌م بابه‌ته‌م له‌سه‌ر بابه‌تی خواره‌وه‌ی جه‌لال جه‌لالیزاده له ماڵپه‌ڕی بۆ ڕۆژهه‌لات بڵاو کردۆته‌وه
ده‌قی وته‌کانی جه‌لالیزاده له‌ماڵپه‌ڕی بۆڕۆژهه‌ڵات http://www.4rojhelat.org/index.php?id=1151
