:: مێنۆی سه‌ره‌کی ::

سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS

ده‌سبه‌سه‌ر گرتنی بۆمبێکی ده‌سکرد له گرینگ‌ترین و مه‌زنترین وزه‌خانه‌ی ناوه‌کی ئه‌مه‌ریکا و شۆڕشه دواییه‌ی ئیسلامگه‌را رادیکاڵه‌کان له پاکستان وڵاتێکی موسڵمانی خاوه‌ن 60 بۆمبی ناوه‌کی فاشیسمی نێونه‌ته‌وه‌یی له جیهان دا له ئه‌نجامی پاشه‌کشه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گەورە، به خواستی نا به‌رپرسانه‌ی هه‌ندێک له دێموکراته‌کان و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان هێلاری کلینتۆن و باراک ئۆباما به مه‌ترسیه‌کی جیهانی ناو ببه‌م ته‌نانه‌ت مه‌ترسی دار تر له فاشیزمی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م، هەموومان دەزانین هیتله‌ر بۆمبی ئه‌تومی به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌ڵام ڕێژیمی ئێران ماوه‌یه‌کی زۆری نه‌ماوه بۆ پڕچه‌ک بوون به بومبی ئه‌تومی.
له‌م ماوه‌یه‌دا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تووشی قه‌یرانێکی قووڵ بووه و بایه‌خ نه‌دانی ئه‌مه‌ریکا به کورد، ستراتێژیک ترین هاوپه‌یمانی له ناوچه‌که و پێک نه‌هێنانی پایه‌گایه‌کی ستراتێژیک له کوردستان، جیهانی تووشی گه‌شه‌سه‌ندنی فاشیسمی نوێی ئیسلامی له ناوچه‌که‌دا کردووه.
به چاوخشاندنێک به گۆڕانکارییه کانی ئه‌م دواییه قووڵایی ئه‌م بزووتنه‌وه جیهان له‌خۆگره مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
له تورکیا پاش 80 ساڵ دژایه‌تی و به‌ره‌نگاری کۆماری تورکیای که‌ماڵیستی بۆ بنبڕکردنی ئیسلام گه‌رایی عۆسمانی له تورکیای نوێ دا، دیسان ئیسلامگه‌رایی و ئه‌م جار به شێوازێکی دێموکراتیک هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی تورکیای به‌ده‌سته‌وه گرتووه ئەمە بۆ ئێمە زۆر چاکە سەگەکەی ئیسلامگەراکان بەو هەموو مه‌ترسییه‌ی بە کەمالیستەکانی تورکیا شەرەفی زۆرتری هەیە، بەڵام بۆ جیهان هێندەش چاک نییە لە تورکیا هاوپه‌یمانیه‌تی تورکیای که‌ماڵیستی له‌گه‌ڵ ئێسرائیل و ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌و هاوپه‌یمانیه‌ت له‌گه‌ڵ حه‌ماس و سوریا و هه‌ندێک له تیرۆریستان له‌گۆڕاندایه و چاوپێکه‌وتنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نوێی تورکیا له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی سوریا و حه‌ماس له ساڵی رابردوو ئه‌م گۆڕانه نه‌رمه‌مان بۆ ده‌ر ده‌خات.
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌م گۆڕانه‌ی تورکیا، ده‌زگای زانیاری ئازه‌ربایه‌جان هه‌واڵی کوده‌تایه‌کی حیزبۆڵای ئازه‌ربایه‌جان، تورکیای دووهه‌می ناوچه‌که بڵاو ده‌که‌نه‌وه که پووچه‌ڵ کرایه‌وه چه‌ند رۆژ پێش له ئێستا 6 چه‌کداری دیکه‌ی حیزبۆڵای ئازه‌ربایه‌جان له‌لایه‌ن ده‌زگای زانیاری ئازه‌ربایه‌جان پێناسه کران که گوایه پلانێکی دیکه له ئارادا هه‌بووه له لوبنان حیزبۆڵای ئێسلامگه‌رای رادیکاڵ له هه‌ڵبژاردن دا ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر بۆته‌وه و له فه‌له‌ستین، حه‌ماس له هه‌ڵبژاردن دا زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا و پاش هه‌وڵی ئه‌مه‌ریکا، ئێسرائیل، میسر و عه‌ره‌بستان بۆ پشتگیری له فه‌تح و ته‌نانه‌ت ناردنی چه‌کێکی زۆر بۆ فه‌تح به‌ڵام حه‌ماس کوده‌تای کرد و له‌مه‌ش دا سه‌رکه‌وت و فه‌تح شکستی هێنا.
جێگری بێن لاده‌ن له‌م چه‌ند رۆژه‌دا وتارێکی ده‌نگی بڵاو بۆته‌وه که تێیدا هاتووه گروپێک له لیبی بۆته هاوپه‌یمانی ئه‌لقاعێده واته له مێسر لیبی سوودان و... دا ئیسلام رادیکاڵتر بۆته‌وه. هه‌ر له‌م کاته دا ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له مێسر ده‌کات بۆ ئه‌تۆمی بوونه‌وه و نه‌زانانه جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه بیر له‌و رۆژه ناکات که میسر بکه‌وێته ده‌ست ئه‌خوانه‌وه. F14 به‌رزافڕه‌کانی له‌بیر کردووه که به شای ئێرانی ئه‌دا، ئێسته له‌ده‌ستی کێن؟؟
له پاکستان دۆخه‌که زۆر ئاڵۆزه. پاکستان خاوه‌ن 60 بۆمبی ئه‌تۆمی یه و ته‌نها وڵاتی ئیسلامی خاوه‌ن بومبی ئه‌تۆمییه و له لایه‌کی دیکه‌وه بێن لاده‌ن له پاکستان له سه‌رۆک کۆماری پاکستان لایه‌نگری زۆرتری هه‌یه له‌م وڵاته خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمییه دا! ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که گوایه تیمێکی کۆماندۆیی تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریکا پێک هێنراوه که له ئه‌گه‌ری ڕووخانی مۆشه‌ڕه‌ف و ده‌سه‌ڵات که‌وتنه ده‌س ئه‌لقاعێده ده‌توانن له ئۆپێراسیۆنێکی زه‌ربه‌تی ئه‌م بۆمبانه بۆ هه‌تاهه‌تایه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه که‌س نییه بڵێت ئێوه له ئه‌لقاعێده زه‌ربه‌تی ترن؟!! ئه‌م نابەرپرسایەتییەی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری وه‌ها رووداوێک دا هه‌موو خه‌ڵکانی جیهان بکه‌ونه مه‌ترسی یه‌وه. ته‌نانه‌ت سێناتۆره ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش بوش یان ئاگادار کردۆته‌وه پشتیوانی له مۆشه‌ڕه‌فی دیکتاتۆر ئه‌بێته هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه که له پشتیوانی له شای ئێران به‌دی هات و جمهوری ئیسلامی لێی خوڵقێندرا و ئه‌م جاره له پاکستانی خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی به‌هێز و کوژرانی 90 که‌س له‌وانه 5 په‌رله‌مانتار له ئه‌فغانستان دۆخی پاکستان مه‌ترسی دارتر ده‌کاته‌وه.

:: په‌ڕه‌کان ::
په‌ڕی پێشتر «|» په‌ڕی دواتر