سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
کورد به‌پێی هه‌ندێ فاکته‌ر جیاوازییه‌کی مێژوویی له دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و خه‌ڵکانی ئێران به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وانه جیاوازی مه‌زهه‌ب یه‌که‌م خاڵێکه که ده‌بێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م. ئه‌م تێڕوانینە که خه‌ڵک له کۆماری ئیسلامی هه‌یانه له پاش ڕووخانی رژیمی پاشایه‌تی قه‌د به خه‌ونی تاکه که‌سێک نه‌ده‌هات و هه‌موان پێیان وابوو گاندییه‌کی دیکه به ئه‌خلاق و ده‌رونپاکی، خه‌ڵکان له کۆیله‌تی و دیکاتاتۆری ڕزگار ده‌کات وهتد. که‌س نه‌یده‌زانی چ رۆژگارێکی ڕه‌ش و تاریک چاوه‌ڕێیان ده‌کات. خومه‌ینی ته‌نانه‌ت پێش له شۆڕش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو چۆنکوو فه‌لسه‌فه‌ی شێعه وایه و مه‌رجه‌ع وه‌کوو خودا مۆقه‌ده‌س و خاوه‌ن بڕیاره و هاتنه‌وه‌ی خومه‌ینی به باوه‌شی کراوه له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی ئێران پێشوازی لێ‌کرا و به‌بێ لێپرسینه‌وه 98 له‌سه‌تی خه‌ڵک ده‌نگیان بۆ دا.
ئێسته دێمه سه‌ر کوردستان، خه‌ڵکی کوردستان سوننه‌ن (کرماشان و ئیلام له‌ده‌ره‌وه‌ی باسه‌که‌یه چۆنکوو له‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشه‌که بوون) و خاوه‌ن سوننه‌ت و ته‌ریقه‌تن واته بڕیاری خودا یه‌که پاشان محه‌مه‌د پاشان 5 خه‌ڵیفه‌که‌یان، و هه‌ر بڕیارێکی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م 7 که‌سه به کوفر و شه‌یتان په‌ره‌ستی ده‌بیندرێت بۆیه ئاساییه که له کوردستان کۆڵ به خومه‌ینی ناده‌ن و به‌شێوازێکی مێژوویی له‌گه‌ڵیدا جیاوازن و دوژمنی خوێنی یه‌کترن و قه‌د به‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه ئه‌و فێڵه‌ی تووشی هه‌موو گه‌لانی ئێران بوو لێره‌دا قبوڵ نه‌ده‌کرا بۆیه ئه‌گه‌ر چه‌په‌کانی ئێران و دێموکراته‌کان هه‌موویان به شێوازێک که‌وتنه داوی جمهوری ئیسلامیزم و خومه‌ینیزم، له کوردستاندا بزوتنه‌وه و حیزبه‌کانمان پاک مانه‌وه و له یه‌که‌م رۆژه‌وه دژ به خومه‌ینی ڕاوه‌ستان هه‌تا ئه‌وکاته‌ی هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌ستیان بۆ چه‌ک برد یه‌کیان بۆ داگیر کردن و یه‌کیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری خۆی. پاشان که ده‌ستی ڕه‌شی خومه‌ینی بۆ دامه‌زراندنی دیکتاتۆرییه‌ت ئاشکرا بوو هیچ له چه‌په‌کان و دێموکراته‌کانی ئێران نه‌یانتوانی له‌به‌رانبه‌ری دا ڕاوه‌ستن چۆنکوو تێیدا زه‌وب ببونه‌وه و 98 له‌سه‌ت ده‌نگی یاساییان پێی دابوو.
دووهه‌م هۆکار شاخاوی بوونی کوردستانه که له هێرشه دڕندانه‌کانی ئاشوور و چه‌نگیز(ی تورک) و ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه هه‌تا ئێستا مه‌ڵبه‌نی شۆڕش و خۆڕاگرین. بۆیه شۆڕش وه‌کوو تورکمه‌ن سه‌حرا سه‌رکوت نه‌کرا و ده‌یان ساڵ کوردستانی کرده ئاگر له ژێر پای داگیرکه‌ران.
سێهه‌م هۆکار بۆ شه‌ڕی ئێران و ئێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه حیزبه‌کانمان ته‌نانه‌ت بۆ له‌ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ده‌ستی دۆستایه‌تی به‌عسی ڕوخاویان قبوڵ نه‌کرد به‌ڵام بارودۆخی شه‌ڕ بۆخۆی یارمه‌تی ده‌ریان بوو چۆنکوو زۆربه‌ی پاسداره‌کان له‌به‌رانبه‌ر عێراق شه‌ڕیان ده‌کرد و به‌شێکی که‌متری بۆ سه‌رکوتی ئێمه ده‌مایه‌وه.
ئه‌م هۆکارانه بوون بە پشتخانێکی واقێعی بۆ ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی حیزبەکان و بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کورد له یه‌که‌م رۆژه‌وه هه‌تا ئێستا به‌هێزترین حیزب و پێگه‌ی دێموکراتیکی هه‌بووه و هێچ یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران چ له بواری چۆنایه‌تی و چ له بواری چه‌ندایه‌تی پێنج له‌سه‌دی هێزی ئێمه‌ی بۆ دێموکراسی خوازی یان له ئالته‌رناتیڤی جمهوری ئیسلامی نه‌بووه و پاش پاکتاوه خوێنینه‌کانی خومه‌ینی حه‌سره‌تیان به ئێمه ده‌خوازی که بۆ وه‌کوو کورد هێزێکیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه بۆ به‌ره‌نگاری دیکتاتۆریه‌تی نوێ.
ئێسته له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا به‌بێ هیچ جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بەهۆی تاکگەرایی و تاقم پەرەستی دەبێت حیزبه‌کانمان تووشی ئینشیعاب ببن و پاش 27 ساڵ سه‌ربه‌رزی ده‌بێت ببینه گاڵته‌ی سوڤێنییه‌کان که ده‌ستێک به دڵیانا بێننن بڵێن ده‌ستی خودا ده‌نگی نییه خۆیان که‌وتونه‌ته گیان یه‌ک و توشی لێک دابڕان و شه‌ڕی نێوخۆیی بوون.
هۆکاری سەرەکی ئه‌م لێک دابڕانه یه‌که‌م بۆ ڕاپۆڕته‌که‌ی به‌یکه‌ر هامیڵتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕاپۆڕته له‌لایه‌ن بوش بایه‌خێکی پێ نه‌درا به‌ڵام ئه‌وه بۆخۆی راپۆڕتێک له وه‌زعی واقێعی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. یارمه‌تی ئێران بۆ تیرۆریسته شێعه‌کان و تورکیا و چه‌ند وڵاتێکی شوڤێنی عه‌ره‌بی بۆ تیرۆریسته سوننه‌کان ئه‌مه‌ریکای تووشی قه‌یرانێکی قووڵ له ناوچه‌که کرد، تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به ئێران و تورکیا و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان سه‌دان هه‌زار که‌سی بێگوناحیان ته‌قانده‌وه و به جینایه‌ته بێبه‌زه‌ییانه‌کانیان توانییان پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گەورە ڕابوه‌ستێنن و بێهۆمێدی جارێکی دیکه به‌سه‌ر که‌سایه‌تییه‌کان سه‌پێندرا. له‌لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕه‌کانی پژاک و چالاکی چه‌کداری دژ به کۆماری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌رێکی سوپای پاسداران و زه‌ختێکی زۆر به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست پژاک بووه هۆی ڕادیکاڵیزە به‌شێک له سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کان به‌ڵکوو جارێکی دیکه رێگای چالاکی پێشمه‌رگانه له‌به‌ر خۆیان بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر چی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست چه‌ند هه‌زار پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ڕاست نییه به‌ڵام هه‌مووان ده‌بێت ئه‌م راستییه قبوڵ بکه‌ن زه‌ختێکی یه‌کجار زۆر ده‌خاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی و ده‌توانێ رای گشتی زلهێزه‌کان سه‌باره‌ت به ئێران بگۆڕن و وزه‌یان پێ ئه‌دات هه‌وڵه‌که‌کانیان بۆ له‌ناو بردنی زۆرتر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت چه‌ند موشه‌کێک له بنکه ناوه‌کییه‌کانی بده‌ن.
ئێسته ده‌مه‌وێ چه‌ند خاڵی بچووک که له دابه‌شبوونی حیزبه‌کان کاریگه‌ری هه‌بووه ئاماژه‌یان پێ بکه‌م جیا له دیکه‌ی باسه ناوخۆییه‌کانیان:
یه‌که‌م کوردستانی ئێرانی بوون یان کوردستانی بوون: زۆر سه‌یره هه‌موو حیزبه کوردییه‌کان له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ناو و ناسنامه‌ی کوردستانییان هه‌یه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پارتی دێموکراتی کوردستان پارتی کرێکارانی کوردستان ... و لێره‌دا سه‌یر ئه‌مه‌یه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، نازانم ئاخری ئێمه کوردستانین یان ئێرانین؟ ئێمه چ جیاوازیه‌کمان له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی دیکه هه‌یه که عه‌ره‌بستانی و تورکستانی نین؟ ئەم ناوانە یەکەم ئەوە دەسەلمێنێت کە شتێکمان بەدەستەوە دابێت دەڵێین کوردستان هی ئه‌وانه (هی ئێرانه) واتە بەرگێکی هاسان بەدەستەوە دان بۆ داگیرکەری کوردستانە، بۆ ده‌بێت هه‌ر رۆژهه‌ڵات ئه‌م کێشه‌یه هه‌بێت لێره‌دا باڵه زۆرینه‌کان تاوانبارن و له‌سه‌ر گۆڕێک ده‌گرین که ته‌رمی تێدا نییه
دووهه‌م ئه‌مه‌ریکا داگیرکاره یان تورک و فارس؟: تورکه‌کان وفارسه‌کان سەدان و هەزاران ساڵه ده‌سه‌ڵاتی ئێمپریالیستیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا زاڵه. ئه‌مه‌ریکا له‌و کاتانه‌ی هاوپه‌یمانی ئێران و تورکیا بوو و ئێمه‌یان سه‌رکوت ده‌کرد وڵاتێکی شارستانی و به ته‌مه‌دۆن و دۆستی گیانی نه‌ته‌وه‌کان بوو به‌ڵام ئێسته که نۆره‌ی ئێمه گه‌ییشت وڵاتێکی خراپ و داگیرکه‌ره؟!!!! و سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان و دیکه‌ی ئێرانچییه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌به‌رانبه‌ری دا شان به شانی جمهوری ئیسلامی شه‌ڕ بکه‌ن! و وڵاته‌که‌یان؟!! له دابه‌شبوون بپارێزن! لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌م ئه‌مپریالیست ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بخاته ژێر فه‌رمای خۆی و سه‌رکوتی بکات ونه‌ته‌وه‌ی فارس و تورک وڵاتی ئێمه‌یان داگیر کردووه و ئێمپراتۆرییه‌تیان به‌سه‌رمان دا زاڵه. نازانم بۆ ئەمەریکایەکی چەند سەد ساڵە به ئه‌مپریالیست بزانین و ئەو ئەمپریالیستانەی هەزاران ساڵە دەسەڵاتی ئێمپراتۆریەتیان بەسەر وڵاتەکەماندا زاڵە بە ئێمپریالیست نەزانین و تا دوایین دڵۆپی خوێنمان لەگەڵیاندا شەڕ نەکەین. نازانم نه‌وتی که‌رکوک سه‌دام بیخوات و پاره‌که‌ی بکاته گیرفان شوڤێنیزمی ئاره‌بی چاکه یان ئه‌مه‌ریکا به پێی یاسا لێمانی بکڕێت و پاره‌که‌ی پێمان بدات؟! نازانم کرێکاری کۆریای باکوور و ڤێنێزۆئێلا و ئێران له‌م دژه ئەمەریکی بوونیانە چی‌یان ده‌سکه‌وتووه که ئەمەریکا دژی چه‌وساوه‌کان ناو ببەم؟ کرێکاری کوریای باکوور و ڤێنێزۆئێلا و ته‌نانه‌ت له کوبای مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی گیڤارای گه‌وره ئێسته بۆیان هه‌یه دژی ئه‌مه‌ریکا بن؟ له‌م وڵاتانه کرێکار به مانگێ 50 دۆلار و 100 دۆلار ده‌ستی ده‌که‌وێت که‌چی له کۆریای باشور و تورکیا و ژاپۆن به مانگانه 700 تا 1500 دۆلار مافی خۆیان وه‌ر ده‌گرن واته مافی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکایه ئه‌گه‌ر گیڤاراش کورد بوایه و له‌م سه‌رده‌مه ژیانی بکردایه یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکای بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کوردی قبوڵ ده‌کرد چۆنکوو وه‌کوو فیدێل ئیدێئۆلۆگ نه‌بوو به‌ڵکوو سه‌ربه‌رزی و گۆڕانی باری ئابووری چه‌وساوه‌کان ته‌نیا ئارمانی بوو.
سێهه‌م ئوردوگا یان قه‌ندیل: ئۆردوگا دیوارێکه له نێوان حیزبه‌کان و خه‌ڵک و جیهانی ده‌ره‌وه. ده‌بێت به هه‌موو لایه‌نێک مه‌جالی چالاکی بدرێت که‌سانێک ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم تێکه‌ڵ بکرێن و له‌وانه سه‌لاح موهته‌دی و فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی ببینن سه‌ره‌ڕای ڕابردوویان که ڕه‌خنه‌ی زۆر ده‌بیستم به‌ڵام ئه‌وه گرینگه ئێستا یارمه‌تی ده‌ری یه‌کێتی و پارتی و حکومه‌تی هه‌رێمن و کاتی خۆی فه‌رێدون جوانڕۆیی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بوو یان کاتی خۆی بارزانییه‌کان له کۆماری مه‌هاباد پێشمه‌رگه‌ی کۆماری کوردستان بوون و گوێڕایه‌ڵی پێشه‌وای مه‌زن. ئه‌م تێکه‌ڵییه یارمه‌تیمانه بۆ په‌روه‌رده کردنی که‌سانێک بۆ به‌ڕێوه بردنی رۆژهه‌ڵات له هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێک چۆنکوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌م کاتانه‌دا تیرۆر رێگه‌مان پێ نه‌دات به پرۆژه‌یه‌کی درێژماوه پلانی پێکهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆخۆمان داڕێژین و ئه‌گه‌ر کادری پسپۆڕ و به‌ئه‌زمون مان نه‌بێت تیا ده‌چین. که‌سانێک که ده‌یانه‌وێت کاری چه‌کداری بکه‌ن ده‌بێت وه‌کوو هێزێکی جودا له حیزب مه‌جالیان پێ بدرێت و به‌م جۆره چالاکییه‌کانیان له‌سه‌ر پارته‌کان ناکه‌وێت و بۆ نموونه 100 که‌س به‌پلانی خۆدی حیزبه‌کان به‌ناو جودا ببنه‌وه و هه‌ر که‌سه‌یان ده‌یه‌وێت ئه‌وه قه‌ندیل و ئه‌وه 100 که‌س که له حیزبی فڵان جیا بوونه‌ته‌وه و حیزبی ئێمه هیچ کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌وانه به ئه‌ستۆ ناگرێت، که‌سانێک که توانای سیاسی‌یان هه‌یه ده‌بێت مه‌جالی به‌شداری له میدیاکان پێیان بدرێت و به هه‌ر شێوازێک بکرێت ده‌بێت که‌سایه‌تییه‌کان له په‌راوێز نه‌مێنن.
چواره‌م نه‌رمی نواندن له‌به‌رانبه‌ر پان ئێرانییه‌کان و تورکه شوڤێنییه‌کان: به‌ڕاستی زۆرێک له کاته‌کان پێویسته نه‌ک ئێمه به‌ڵکوو هه‌موو لایه‌نێک تا ڕاده‌یه‌ک له خۆی پاشه‌کشه بکات بۆ ئه‌وه‌ی دۆست و هاوپه‌یمان بۆ خۆی بدۆزێته‌وه به‌ڵام ئێمه پێیان قبوڵ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌کان به‌و ناو خراپییه‌یان دانیشتنمان هه‌بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردییه‌کان یان دانیشتنمان نییه یان تا 2 قسه‌ی چاک بکه‌ین 3 جار به‌گژی یه‌ک دا ده‌چین و ئه‌مه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی درێژماوه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه سه‌یری ئیسراییل بکه‌ن سه‌دان پارتی و حیزبیان هه‌یه له چه‌پی چه‌پ تا ڕاستی ڕاست به‌ڵام که باسی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی دێته پێشه‌وه چه‌پی چه‌پ له‌ڕاسته‌کان نه‌ته‌وه په‌ره‌ست تره ئێمه چه‌پی وامان هه‌یه یه‌که‌م دوژمنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیه و قۆڕبه‌سه‌ر ئێمه که ئه‌و شۆڤینییانه چه‌پمان بن!
پێنجه‌م دێموکراسی نێوخۆیی حیزبی: به‌ڕاستی له‌کاتێک که تۆ 1 مێتر خاکت نییه تێیدا بحه‌سیته‌وه باسی دێموکراسی پێم گاڵته‌یه باسی ئیدیۆلۆژیک و سیاسی له ده‌سه‌ڵات دا مانای هه‌یه که‌تۆ ده‌سه‌ڵاتت نییه پێش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌ییشتن نازانم دێموکراسی به‌سه‌ر 2 تێکۆشه‌ر دا بکه‌ین به گورز که بگه‌ین به‌چی؟ من هه‌تا ڕزگاری کوردستان هه‌ر چه‌شنه شه‌ڕ و باسی ئیدیۆلۆژی و سیاسی به گاڵته نه‌بێت به‌هیچی دیکه نایبینم.
1 کوردستان 4 پارچه 4 پارت (ی ناشۆنالیست)!
