سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS

خەبات
چالاکییه‌کانی په‌که‌که حه‌قانیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی موسته‌عمیره بۆ وه‌ده‌رنانی داگیرکه‌رانه که نه‌ته‌وه‌کانی جیهان له ئه‌مه‌ریکا و ئۆسترالیاوه ه بگره هه‌تا هیند و ئه‌لجه‌زاییر و...هتد مافی مێژوویی هه‌موو ئه‌م گه‌لانه بووه و کرده‌یه‌کی ڕه‌وا و یاساییه، چه‌ند تێبینییه‌ک سه‌باره‌ت به چه‌ند و چۆنی چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییه هه‌یه که ده‌بێت باسیان بکه‌م. ئه‌م چالاکییه‌ی په‌که‌که پێوه‌ندی کاتی به پڕۆژه یاسای به ژینوساند ناساندنی کۆمه‌ڵ کوژی ڕه‌گه‌زی یه‌ک و نیو ملوێن ئه‌رمه‌نی به‌ده‌ست تورکیای عوسمانیه‌وه هه‌یه. له هه‌موو جیهان دا له‌بواری ئه‌خلاقی تورکیا وه‌کوو فاشیست ناسراوه چۆنکوو ئه‌گه‌ر هیتله‌ر 6 ملوێن جوله‌که‌ی ژینوساید کرد تورکه‌کانیش ته‌نها له کۆمه‌ڵکوژیه‌کیان یه‌ک و نیو ملوێن ئه‌رمه‌نییان ژینوساید کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که یاسایه‌کی په‌رله‌مانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان تورکه‌کانی مه‌حکوم بکردایه سه‌رکه‌وتنێکی مێژویی بۆ کوردستان ده‌ژمێردرا
یه‌که‌م هاوپه‌یمانی تورکیا و ئه‌مه‌ریکا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌پچڕا و هاوپه‌یمانیه‌ت کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا قووڵ تر ده‌بوو. هه‌موومان ده‌زانین 91 به‌یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا و کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی کوردستان ڕزگاری به‌خۆیه‌وه بینی و له 2003 ش ئه‌مه‌ریکا ئێمه‌ی له ڕژیمی ڕوخاوی به‌عس ڕزگار کرد.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی خه‌باتی په‌که‌که به پێی یاسا به چالاکی دژی فاشیسم ده‌ژمێردرا چۆنکوو تورکیا به پاڵتاوی ڕه‌گه‌زی مه‌حکووم کرابوو و چه‌نده تورکیا دژی کرده‌وه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا سنوری لێی بگرتایه ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو فشار بۆ سه‌ر تورکیا به‌و ڕاده‌یه په‌که‌که ی له لیستی تیرۆر ده‌ر ئه‌هێنا.
په‌که‌که ئه‌م جاره دوو هێرشی کرده سه‌ر سوپای تورک. یه‌که‌م هێرش کێشه‌ی کوردی تورکیای له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کانی پێکه‌وه به‌رز کرده‌وه، هه‌موو جیهان له‌دژی تورکیا ڕاوه‌ستان، حکومه‌تی هه‌رێم و په‌که‌که یه‌ک هه‌ڵوێستیان گرت و هه‌موو بابه‌ته‌کان له دژی تورکیا و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ته‌واو بوو.
په‌که‌که له هه‌نگاوی دووهه‌م ویستی سه‌ربازانی تورکیا به دیل بگرێت و له‌م هه‌له‌ی بۆی ڕه‌خسابوو تورکیا به‌وه مه‌جبور بکات لانیکه‌م له گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌لایه‌ن ئاک پارتی تا ڕاده‌یه‌ک مافه‌کانی کورد له‌به‌رچاو بگرێت پلانه‌که ڕێک و پێک داڕ‌ێژرابوو به‌ڵام سه‌ربازه تورکه‌کان پێم وایه ژماره‌یان زۆرتر له حیسابه‌کانی فه‌رمانده‌کانی هه‌په‌گه بوو، خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه ، دیاره هه‌په‌گه چۆنکوو مه‌به‌ستی به‌دیل گرتن بووه به‌چاکی چوارده‌وری لێیان گرتووه و ته‌سلیم نه‌بوونیان ئه‌بێته هۆی کوژران و برینداری زۆرێک له سوپای تورکیا.
ئه‌م پێشهاته زۆر نه‌خوازراوی په‌که‌که و ناکات و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی په‌که‌که و کورد بوو، له‌م کاته‌دا نه‌ک شه‌ڕ به‌ڵکوو به‌دیل گرتنی سه‌ربازه‌کانی تورکیا مه‌به‌ستی په‌که‌که بوو و هه‌ل و مه‌رجه‌که ئه‌مه‌ی ئه‌ویست و شه‌ڕ دژی ئه‌و پلانه‌ی په‌که‌که بوو. ئاک پارتی ده‌ستی دایه مه‌زڵوم نمایی، دژه کرده‌وه‌ی نه‌کرد و پلانێکی زۆر به‌ربڵاوی دیپلۆماسی بۆ مه‌زڵوم نمایی تورکیا به‌کار هێنا هه‌تا بیروڕای گشتی تا ڕاده‌یه‌ک سه‌باره‌ت به لایه‌حه‌ی ژینوسایدی ئه‌رمه‌نییه‌کان گۆڕا و بڕێک له لایه‌نه‌کان له ژێر فشاری هه‌ستی مه‌زڵوم نمایی تورکیا پاشه‌کشه‌یان کرد. دووهه‌م ئه‌مه‌ریکای مه‌جبور کرد به‌گژ په‌که‌که دا بڕوات. سێهه‌م بڕیاری سنوور به‌زاندنی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند کرد و ئه‌مه‌ی وه‌کوو گورزێک دژ به ئه‌مه‌ریکا به‌کار هێنا هه‌تا یاسای ژینۆساید ناساندنی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی تورکیای ڕاوه‌ستاند. چواره‌م تورکیا گورزێکی به‌ده‌س هێنا بۆ به‌ره‌نگاری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک . ئه‌گه‌ر کوردستان زه‌عیف ببێته‌وه وه‌کوو قه‌برێس هێرش ده‌کاته سه‌ر که‌رکوک و ئه‌ڵێت 30 له‌سه‌تی هی تورکمانه،. واته تورکیا سێ ده‌سکه‌وتی مێژویی بوو، یه‌که‌م یاسای کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کانی ڕاوه‌ستاند، دووهه‌م ئه‌مه‌ریکای مه‌جبوور کرد به‌گژ په‌که‌که دا بڕوات و له ئه‌مه‌ریکای دوور خاته‌وه سێهه‌م که‌رکوک بخاته ژێر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی به‌سه‌ر قه‌برێس یان هێنا. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ری هێرش بۆ که‌رکوکم مه‌رجدار کردۆته‌وه نه‌ک له‌وه‌ها حاڵێکدا، به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ن هێرشی تێروریستی بۆ سه‌ر هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌کاتی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 و ئاڵۆزی و تیرۆر له هه‌رێم دا ده‌توانێت هه‌لی گونجاو بۆ ئه‌م کاره‌ی تورکیا بڕه‌خسێت. ئێسته ده‌سکه‌وته‌کانی کوردستان، یه‌که‌م سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی هه‌ڵوێستی به‌هێزی کوردانه‌ی دژ به تورکیا گرت و کێشه‌ی باکووری کوردستان بۆ یه‌که‌م جار له‌لایه‌ن هێزێکی نوێی ناوچه‌که واته حکومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی لێ کرا و سه‌رۆکی هه‌رێم تورکیای مه‌حکوم به هه‌بوونی کێشه‌ی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی کرد و کرده‌وه‌کانی په‌که‌که ی نه‌ک وه‌کوو تیرۆریسم به‌لکوو به داخستنی مه‌جالی دیالۆگ و ئاشتی له‌لایه‌ن تورکیای ناو برد. مام جەلال گوتی ته‌نانه‌ت پشیله‌یه‌کی کورد ته‌سلیم به‌که‌س ناکه‌م !هه‌موو کورده‌کان پێکه‌وه رژانه سه‌ر شه‌قام و ئاڵای کورستان له‌گه‌ڵ ئاڵاکانی په‌که‌که به‌رز کرایه‌وه. ئاڵا هێمای هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که و هاو ئاڵا نه‌بوونمان وه‌کوو ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن یه‌ک نه‌ته‌وه نین ده‌بێت ئاڵای ڕه‌سمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئاڵاکانی په‌که‌که به‌رز بکرێته‌وه. پارتی کۆمه‌ڵگای دێموکراتیک ئۆتۆنۆمی دێموکراتیک بۆ باکووری کوردستانی له کۆنگره‌که‌ی په‌سه‌ند کرد. به‌ڵام ئه‌م دواییه زه‌ختێکی زۆر خرایه سه‌ر هه‌رێم، به‌شێک له هێڵی ئاسمانی هه‌رێم داخرا سنووره‌کان به‌ره‌و داخران ڕۆییشتن، دوو کرده‌وه‌ی تیرۆریستی دژ به پارته‌کان باشوور کرا، یه‌کیه‌تی گوتی بۆتڵێکی گاز له سلێمانی ته‌قاوه‌ته‌و و پێنج شه‌ش که‌س کوژران، بوتڵی گاز بته‌قێته‌و یه‌ک که‌سیش ناکوژێت ئه‌م ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه بۆ به‌رگری له ڕووخانی ڕۆحیه‌ی خه‌ڵک بڵاو نه‌کرایه‌وه مه‌ڵبه‌ندێکی پارتیش ته‌قێندرایه‌وه که‌سێک شه‌هید و چه‌ند که‌س به سه‌ختی بریندار بوون. هێمن کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که بۆ به‌رگری له گه‌شه‌ی تیرۆریسم و ئاژاوه‌گێڕی تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به تورکیا پێویست بوو بۆیه چه‌ند که‌س کرانه قوربانی، له پارتی نه‌چیرڤان و له یه‌کیه‌تی موهته‌دی قوربانی کران و هه‌ڵوێستی توندیان دژ به کرده‌وه‌کانی په‌که‌که گرت بۆ به‌رگری له ئاژاوه‌گێڕی تورکیا و تیرۆریسته‌کانی سه‌ر به تورکیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ناوخراپی تورکیا له یاسای کۆمه‌ڵکوژی ڕگه‌زی ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌ده‌ست تورکیای عۆسمانی ڕاوه‌ستا، گورزێک که‌وته ده‌س تورکیا بۆ ده‌ستێوه‌ردان له که‌رکوک و واته تورکیا قازانجی کرد و به بڕوای من هێرشی تورکیا به قازانجمان بوو هه‌تا ئه‌و شتانه‌ی ده‌ستی تورکیا که‌وت لا‌نی که‌م ئه‌گه‌ر ئەوکاتە هێرشی بکردایە هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی باکووری کوردستان زۆر به‌رز ده‌بووه‌وه و 20 ملوێن کوردی باکوور ده‌ستیان به شۆڕش له دژی تورکیا ده‌کرد و ئه‌گه‌ری ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌وره‌مان هه‌بوو و مه‌حکومیه‌تی نێو نه‌ته‌وه‌یی تورکه‌کان له کۆمه‌ڵکوژی ڕه‌گه‌زی یه‌ک و نیو ملوێن ئه‌رمه‌نی په‌سه‌ند ده‌کرا.
