سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
ئێمه لە ئەگەری هێرش له‌هه‌نگاوی یه‌که‌م هێرشی به‌رته‌سک و نه‌ک گۆڕانی کۆماری ئیسلامی له به‌رژه‌وه‌ندیمانه. ئێمه کێشه‌مان کۆماری ئیسلامی نییه ئێمه کێشه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی بڕوات و ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێز ته‌سلیمی لایه‌نێکی دیکه بکات خودی هێز و ده‌سه‌ڵات له ئێران وه‌کوو خۆی ده‌مێنێته‌وه و ته‌نها ده‌که‌وێته ده‌ست که‌سێکی دیکه. خواستی ئێمه نه‌ک گۆڕانی کۆماری ئیسلامی به‌ڵکوو ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له ئێرانه. ئێمه کێشه‌مان کوردستانه، کێشه‌ی کوردستان خامنه‌یی یان که‌سێکی پان ئێرانی نییه کێشه‌ی کوردستان سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه که ده‌بێت بڕوخێت و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌کان بۆ خۆیان بگه‌ڕێته‌وه ئێسته چ به‌ناوی فیدرالیسم بێت یان تەجزییە یان هه‌ر ناوێکی دیکه. به بێ ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران (که جیاواز له ڕوخانی کۆماری ئیسلامییه) چ فیدرالیسم و چ ئۆتۆنۆمیمان بده‌نێ هیچ شتێکمان لێ ناگۆڕێت چۆنکوو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی زۆر به‌هێزه و سه‌د ساڵی دیکه‌ش هه‌ر به‌سه‌رمان زاڵه ده‌بێت ئێران وه‌کوو سه‌دام هه‌موو بنه‌ماکانی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له سێ پلان که له‌خواره‌وه باسم کردووه له‌ناو بڕوات نه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها کۆماری ئیسلامی بگۆڕدرێت.
ئێران له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌حواز ده‌ستی گرتووه، هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئێرانی مانگانه 700 دولار له پاره‌ی نه‌وت به‌شی ئه‌که‌وێ که ئێران ئه‌م پاره‌ی خه‌ڵک پێیان نادات و له فه‌له‌ستین لوبنان ئێراق ئه‌فغانستان له‌رێی تیرۆریسمی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌رفی ده‌کات. هه‌رکات وه‌کوو ئێستا له مه‌ترسی هێرش بکه‌وێ بۆ چه‌ند مانگ ئه‌م پاره به‌خه‌ڵک ته‌زریق ده‌کات هه‌تا خه‌ڵکی چاوبه‌سراو به خێری مه‌لاکانی بزانن و ده‌سه‌ڵات ته‌قه‌دوس په‌یدا ده‌کات و خه‌ڵک به‌دوای ئه‌و ته‌قه‌دۆسه خواستێکی ده‌رونی و مێتافیزیک تێیاندا پێک دێت و به‌هاسانی ده‌توانن به‌جێی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌وان به‌شه‌ڕی وڵاتانی دیکه بده‌ن. ڕایه‌حه‌ی چاکی خزمه‌ت! پاش ئه‌وه‌ی چوارده‌وری ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا گیرا له‌لایه‌ن خامنه‌یی پێک هێنرا هه‌تا ئه‌م ماوه‌یه پاره به‌خه‌ڵک ته‌زریق بکه‌ن و بۆ هه‌ر چه‌شنه هێرشێک به‌خه‌تیان بکات، ئێسته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی ده‌یانساڵه به‌ته‌مای وامێکی 1 میلیۆن تمەنی قیستی بون به‌یه‌کجار 10 میلیۆن تا 70 میلیۆن! تمه‌ن وامی قیستی درێژ ماوه پێیان ئه‌ده‌ن و هه‌موو خه‌ڵکانی برسی و ماڵدزراو بۆ ماوه‌یه‌ک ماڵه‌که‌یان ده‌سیان ده‌که‌وێت که پێیان وایه خێرێکی ئاسمانییه که کابرایه‌کی چڵکن وه‌کوو ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆیانی هێناوه که‌چی ئه‌و به‌هره‌یه حکومه‌ت له‌م وامه له‌ئه‌ستۆی ده‌گرێت مافی چه‌ندمانگێکی ئه‌م 27 ساڵه‌ی ئه‌وکه‌سه له‌پاره‌ی نه‌وته. قوتابخانه‌یه‌ک له گوندێک ده‌کرێته‌وه که‌چی به‌شی خه‌ڵکانی ئه‌و گونده له‌م 27 ساڵه له پاره‌ی نه‌وت سه‌دان قوتابخانه‌ی پێ ده‌کرێته‌وه خه‌ڵکی ئه‌مانه نازانن و به خێری خامنه‌یی ده‌بینن (خەڵکی ئێران نه‌ک کوردستان) و ئه‌وکاته هه‌موو شتێک بۆ گیان بازی! بۆ ئه‌و ڕۆحانییه‌ته‌ی ئه‌ونده به‌خشه‌نده‌یه پێک دێت و سه‌دان هه‌زار که‌س خۆیان به مین دا ده‌ته‌قێننه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌ڕێزیان نامێنێت و ته‌نها سه‌یری پێکدادانی خه‌ڵک و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکی ده‌که‌ن هه‌تا هه‌ر دوو لایه‌ن ماندوو ده‌بن و ئاشتییه‌ک پێک دێت! پێی وایه ئێسته‌که‌ش شه‌ڕی ئێراق و ئێرانه! به‌ڵام حیسابه‌کانی خامنه‌یی لێره‌دا به‌هه‌ڵه ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ریکیه‌کان وریاتر له به‌ڕێزیانن و ئه‌ونده به پلان ده‌یڕوخێنن که ئاسمانیش به‌فریایان نه‌که‌وێت. ڕوخان ته‌نها هێرش نییه ئه‌مه‌ریکا ئه‌ونده به‌رگی هه‌یه به‌کاری بهێنێ که مێشکی بچوکی ئاغه‌ی خامنه‌یی به‌وانه ناگات.
ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت وه‌کوو ڕووخانی سه‌دام بێت ئه‌گینا ته‌نها گۆڕانی ده‌سه‌ڵات داره‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وەی کورد ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ریکا پێویسته 3 قۆناغ تێپه‌ڕ بکات که پێم وایه وه‌ها پلانێکی هه‌بێت؛
1- شه‌ڕی ڕه‌وانی و ترساندن هه‌تا ئاستی شه‌ڕ: ئه‌م به‌شه پێده‌چێت ماوه‌یه‌کی زۆر بخایێنێت. ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م به‌رگه‌ی بۆ بڕینی ده‌ستی ئێران و تیرۆریسته‌کانی له‌سه‌ر فه‌له‌ستین و لوبنان و سوریا به‌کار هێناوه. ئیسرائیل به کشانه‌وه له‌و چه‌ند به‌شه‌ی به‌رزاییه‌کان جه‌وڵان که سوریا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌کات و کشانه‌وه له خاکی فه‌له‌ستین و پێکهێنانی فه‌له‌ستینی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت سێ به‌رگی ئێران له‌ناو ببات و ئه‌وان ده‌بن به ئاشیتخواز و ئێران 3 مۆره‌ی ده‌سوتێت. ئه‌مه‌ریکا فشاری بۆ مالێکی هێناوه و ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی زیاتر کردووه و پاراستنی زۆرێک له پارێزگاکانی به عێراقیه‌کان سپاردووه و عه‌شیره‌ته‌کانی چه‌کدار کردووه بۆ به‌ره‌نگاری تیرۆریسته‌کان واته به‌رگی چواره‌می ئێران که ئاژاوه‌ی عێراقه ئه‌ویش له‌ده‌ستی ده‌ڕوات. فه‌رانسه که پێشتر قه‌ڵای ئێران بوو ئێسته وه‌زیری ئه‌مه‌ریکایه! عێراق و ئه‌فغانستان قه‌ڵای هه‌تاهه‌تایی ئه‌مه‌ریکایه و ئێران ئێسته جلوبه‌رگی شاکه‌ی ده‌فرۆشێت هه‌تا روسیا بێلایه‌نی له‌به‌ر بگرێت بۆیه 30% ده‌ریای خه‌زه‌ری به‌خۆڕایی به ڕوسیا به‌خشی! به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا به‌رگی سیسته‌می به‌رگری موشه‌کی ئه‌وروپای به‌ده‌سته‌وه‌یه که ڕوسیا له‌داهاتوودا مه‌جبور بکات دوباره بۆ ئه‌مه‌ریکا نه‌قش بگێڕێت. بۆ چین به‌رگی بوداییه‌کانی ته‌به‌ت دەتوانێت به‌کار بهێنێت و به ڕاگرتنی یارمه‌تییه‌کانی بۆ ته‌به‌تیه‌کان چین ڕازی ده‌بێت دوباره یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا بدات بۆ بڕیار نامه‌کانی داهاتوو و گه‌مارۆی زیاتر بۆسه‌ر ئێران. ئه‌مه‌ریکا ئه‌ونده ئه‌م به‌شه درێژه پێ ئه‌دات هه‌تا هه‌موو لایه‌نگره‌کانی ئێران لێی بکاته‌وه و هه‌موو شتێک بۆ لێدانی موشه‌کی ئاماده ده‌بێت.
2- هێرشی به‌رته‌سکی موشه‌کی: ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م جار قه‌د خۆی له شه‌ڕێکی به‌رفراوان نادات تاڵبان هێزی ئاسمانی نه‌بوو عێراقیش هێزی ئاسمانی له شه‌ڕی پێشوی که‌نداو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا له‌ناو برا به‌ڵام ئێران به‌هێزه پێویسته یه‌که‌م بنه‌مای ئابووری و پیشه‌سازی و ئه‌تۆمی و هێزی ئاسمانی له هێرشێکی موشه‌کی له‌ناو ببه‌ن و ماوه‌یه‌ک بیهێڵنه‌وه هه‌تا ئه‌و قورساییه‌ی ئێران له‌ناوه‌وه بڕوخێت و وه‌کوو سه‌دامی پاش شه‌ڕی که‌نداو بێهێز ببێته‌وه. ئێران پاش فه‌له‌ج بوون ده‌بێته شوێنێک بۆ وڵاته ئه‌وروپییه‌کان هه‌تا ده‌س به ئاوه‌دانی تێیدا بکه‌ن و به‌م جۆره ئه‌م هێرشه به قازانجی وڵاته ئه‌وروپیه‌کانه بۆیه له ئێستاوه له‌پشتی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستاون بۆ هێرشێکی موشه‌کی له دژی بنه‌ما ئابوورییه‌کانی ئێران. هێرشێکی لەم چەشنە لە بەرژەوەندی ئێمەی کورد دایە بە لاواز بوونی دەسەڵاتی ئێران بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد دەرفەتێکی دەبێت هەتا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا دوبارە بکەوێتەوە خەباتی چەکداری ەتا بە تێکۆشانی خۆی رۆهەڵات بەرەو ڕزگاری هەنگاوێکی جەماوەری بەهێز وەکوو 91ی باشوور بنێت.
3- هێرشی به‌ربڵاوی ئه‌مه‌ریکا: ئه‌مه‌ریکا بۆ هێرشی به‌ربڵاو بۆسه‌ر ئێران ده‌بێت پلانێکی نوێی هه‌بێت چۆنکوو ئێران زۆر زۆر به‌ربڵاوتر له عێراق و ئه‌فغانستانه و ئه‌وه‌ی له عێراق به‌سه‌ری هات نابێت جارێکی دیکه ڕوو بدات ئه‌مه‌ریکا لێره‌دا به‌رگێکی زۆر کاریگه‌ری هه‌یه و له ئێستاوه ده‌بێت پلانی بۆ دابڕێژێت و ئه‌ویش 35 میلیۆن له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و کورد و به‌لوچ و تورک و تورکمانه که له بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی فارس ماندون و به‌ته‌مای یارمه‌تییه‌ک بۆ ڕزگاری له‌م سته‌مه مێژوییه‌ن بۆیه ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت له‌م هێزه به‌ربڵاوه که‌ڵک وه‌ربگرێت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانن پڕچه‌کیان بکات ده‌بێت له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان داوای پشتگیری بۆ عه‌ره‌به‌کانی ئێران بکات ده‌بێت له رێگای عه‌شیره‌ته به‌لوچه‌کانی پاکستان یارمه‌تییه‌کی زۆر به گروپه به‌لوچه‌کان بدات و هێزێکیان لێ دروست بکات ده‌بێت ئه‌و هه‌موو هێزه کوردییه پڕچه‌ک بکات بۆ رزگاری کوردستانی خۆیان ده‌بێت ده‌بێت ئازه‌ربایه‌جان به‌وه مه‌جبوور بکات یارمه‌تی ئازه‌رییه‌کان بدات هه‌تا ده‌س له تورکیا بکێشن و بڕۆنه ئازه‌ربایه‌جان هێزێک بۆخۆیان پێک بهێنن و له خه‌یاڵی خامی ئیمپراتۆریه‌تی تورکیای عوسمانی بۆ ڕزگاری خه‌ڵکه‌که‌یان نه‌بن!. ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر بێ یارمه‌تی ناوخۆیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بیه‌وێ هێرشی به‌ربڵاو بکات له ئێران ئه‌چه‌قێت له عێراق پاش ئه‌و هه‌موو قوربانییه ئێسته به‌وه گه‌ییشتووه که ده‌بێت خۆدی خه‌ڵک چه‌کدار بکات بۆ پاراستنی ئه‌منی وڵاته‌که‌یان.
ماوه‌یه‌کی پێش وتم تورکیا گورزێکی به‌ده‌س هێنا بۆ به‌ره‌نگاری گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک، ئه‌م چه‌ند ڕۆژه قه‌رارێک ده‌رچوو بۆ دانیشتنی پارله‌مانی هەرێم له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ماده‌ی 140 و لێپرسینه‌وه سەبارەت بە بەڕێوە نەچوونی ئەم مادەیە لەکاتی خۆی دا پاش ئه‌م قه‌راره تورکیا له بنکه‌یه‌کی په‌که‌که ی دا و پێم وایه گه‌ریلاکان شه‌هیدی زۆریان لێ که‌وتبێ بۆیه هێرشه‌کانی تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌که‌م و هه‌مووان ئاگادار ده‌که‌مه‌وه تورکیا پلانی بۆ له‌ناو بردنی هه‌موو کوردستان داڕیشتووه لێدانی په‌که‌که لێدانی کورده و لێدانی کورد بۆ داگیر کردنی که‌رکوکه ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردستان جارێکی دیکه به خۆپیشاندان پلانه‌کان تورکیا شه‌رمه‌زار نه‌کات هه‌موومان له‌ناو ده‌بات.
