سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
کاتێک پژاک دامه‌زرا دۆستێکمان هه‌بوو پوشاڵ ی به‌کار ئه‌هێنا بۆ وه‌کوو گاڵته‌یه‌ک به پژاک و من خۆشم ڕوانگه‌یه‌کی چاکتر له‌و براده‌ره‌م نه‌بوو و به ده‌سکردی کۆماری ئیسلامی و ئه‌م و ئه‌و بۆ ئه‌ڵته‌رناتیڤی دێموکرات و کۆمه‌ڵه مان داده‌نا. هه‌مووان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له 3ی ڕه‌شه‌مه دا ئه‌و حیماسه‌یه‌مان خۆڵقاند له ده‌روونه‌وه ڕووخان ئه‌و ئوجه‌لانه‌ی هه‌موومان سینگمان له‌به‌ر گوله‌وه نا بۆی هێرش ده‌کاته سه‌ر حیزبه‌کانمان و ئه‌ونده‌ی نه‌مابوو بڵێ ئه‌وانه‌ش له ده‌سبه‌سه‌ر کردنم‌دا له‌گه‌ڵ ئیسراییل ده‌سیان هه‌بوو. بۆ خۆم هه‌م له سنه و هه‌م له شوێنێکی دیکه له‌و شۆڕشه به‌شکۆه دا به‌شدار بووم و ده‌مبینی لاوان سینگیان چۆن له‌به‌ر گوله ده‌گرت و شه‌هید ده‌بوون و ئوجالانه به‌رزه‌مرۆڤه له‌به‌ر دوو زیلله‌ی تورکه‌کان خۆیی ڕا نه‌گرت و گوتی من تورکم. به‌ڕێز حاجی جارێک ده‌یگووت ئاپۆش مرۆڤه و له‌و دڕندایه‌تیه‌ی تورکه‌کاندا ئیحتماڵی هه‌یه خۆی ڕانه‌گرتبێ و شتێکی وای گوتبێ ده‌یبا وتبێتیشی! ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی به‌ڕێز ئاپۆ (دۆستێکمان ده‌یگوت هه‌رکات داوه‌ت ده‌کرێی بۆ نه‌ورۆز پێش له وه‌شان پێت ئه‌ڵێن ده‌بێ به‌جێی ئوجه‌لان بڵێی به‌ڕێز ئاپۆ!) ده‌مخاته بیر مۆجاهێدینی خه‌ڵکی خۆماڵییه‌وه که بۆ مریه‌م و مه‌سعود سێکس و هاوسه‌ری بێبه‌ربه‌سته به‌ڵام بۆ دیکه‌ی مۆجاهێده‌کان حه‌رام و کوفرۆڵڵایه! ده‌با ئاپۆت ئه‌شکه‌نجه درابێت ئه‌ی ئه‌و هه‌موو کچ و کوڕه شیرینه بۆ خۆیان به ئاگر سووتاند و ئاخێکیان نه‌گوت له‌ڕێی ئاپۆدا؟
ئێسته باسی جێگیر بوونی پژاک ده‌که‌م له جه‌رگه‌ی جه‌ماوه‌ر و له به‌تایبه‌ت ناوه‌نده ڕووناکبیرییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیشدا. یه‌که‌م هۆکاری جی خۆ کردنه‌وه‌ی پژاک بۆ ئه‌ده‌بیاتی ڕزێوی حیزبه‌کانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مووان کوردستانی ئێرانی بوون و پێی شانازییان ده‌کرد بڕێک گێل و وڕیش دوو که‌سی فارسیان ئه‌هێنا حیزبێکی فارسیان بۆ ئه‌و دوو که‌سه پێک ئه‌هێنا و حیزبێکی کوردی‌یان ده‌برده ژێر سێبه‌ری ئه‌و حیزبه فارسه بۆ ئه‌وه‌ی نۆکه‌رایه‌تی خۆیان بۆ ئیمپڕاتۆرییه‌تی 2500 ساڵه‌ی فارسه‌کان بسه‌لمێنن پژاک هاته کایه‌وه ئه‌ده‌بیاتێکی نوێی به‌کار هێنا کوردستانی ئێران ببو به ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌گه‌ر که‌سێک بیوتبا کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌مووان هێرشیان ده‌کرده سه‌ری و ده‌یانگووت بۆ ده‌ته‌وێ کوردستان که‌ی به چوار پارچه‌وه! زۆرم پێ خۆش بوو پێش له‌وه‌ی تاکووتووکێک وه‌کوو من ئه‌و وشانه‌مان به‌کار ده‌هێنا و که‌سانی دیکه ده‌بوا 2 کاتژمێر بۆت شی بکردبایه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن جێگایه‌که؟! چالاکییه‌کانی پژاک په‌ره‌یان سه‌ند و ڕۆژ نه‌بوو زه‌برێک له ئێران نه‌دات و بۆ خۆم یه‌که‌م که‌س بووم که ڕوانگه‌م سه‌باره‌ت به پژاک ه‌وه گۆڕا. من پێم وابوو چالاکییه‌کانی پژاک له‌و ئاسته به‌رزه‌داو به‌تایبه‌ت که‌وتنه خواره‌وه‌ی کوپته‌رێکی سوپای پاسداران جورعه‌ت به ڕۆژئاوا ده‌دات ئه‌وانیش زه‌برێک له ئێران بوه‌شێنن و وه‌کوو سه‌دامی پاش شه‌ڕی که‌نداو قورساییه‌که‌ی بڕووخێنن و ده‌رفه‌تێک بۆ ڕزگاری رۆژهه‌ڵات ده‌ڕه‌خسێ. چه‌رخی سه‌رمایه به‌رگه‌ی ئه‌و نرخه سه‌ر به ئاسمان گه‌ییشتووه‌ی نه‌وتی نه‌گرت و بۆیه پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره تووشی شکست هات و هه‌موو خه‌ونه‌کانمان کرانه کارتی یاری بۆ ئۆبامای ... هه‌تا له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه‌مان پێوه بکات. هه‌موو ئه‌م باسانه‌م زیندوو کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕقێکی له‌بنا نه‌هاتووم له بیروڕاکای شوڤێنیستێکی فاشی به‌ناوی داریوش هومایون ده‌رببڕم. چه‌نده‌ها جار له‌سه‌ر چه‌ند وتارێکی نه‌رم و نیانی داریوش ئاشووری و چه‌ند که‌سێکی دیکه ئه‌ونده ووتاری ڕه‌خنه ئامێزی تووندم دژ به دێموکرات و کۆمه‌ڵه بڵاو کرده‌وه که ئێوه خیانه‌ت به خوێنی شه‌یدان ده‌که‌ن و ئه‌مه و ئه‌وه، هه‌تا ئه‌وه‌ی که ئێستا نه‌ورۆز تی ڤی شۆڤینی ترین و دژه کورد ترین فارسی مێژوو به‌ناوی داریوش هومایون که گه‌وره‌ترین تیوری په‌ردازی ته‌مه‌دونی گه‌وره (شتێکی هاوتای عه‌زه‌مه‌تی ئاریایی هیتله‌ر) یه داوه‌ت ده‌کات که هه‌موو جارێک به بێشه‌رمییه‌وه نکۆڵی له هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه جگه له فارس ده‌کات و بیر و باوه‌ڕه گه‌نده‌ڵه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه که له داهاتووی ئێران دا هه‌مووان له‌سه‌ریانه زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌وان فێر ببن و پێی په‌روه‌رده ببینن و خاک هی ئه‌وانه و ئه‌م شتانه‌ی که له کۆماری ئیسلامیش دا باسی له‌سه‌ر ده‌کرێت بۆ ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌ورۆز له کۆماری ئیسلامیش دان به هه‌بوونی قه‌ومییه‌ته جۆربه‌جۆره‌کان! له ئێران دانراوه و فێربوونی زمانی قه‌ومی! ته‌نانه‌ت له زانکۆش دا له‌بواری یاسایی دا مافی هه‌یه واته شتێک هاوسانی بیروڕاکانی ئه‌و شۆڤینیسته و ته‌نانه‌ت زیاتریشی له کۆماری ئیسلامی دانی پێدانراوه و ئێوه ده‌بوا سه‌فیری کۆماری ئیسلامی له نۆرڤێژتان بهێنابا که تۆزێک زیاتر دان به هه‌بوون و مافی کورد دا بنێ.. له‌م تریبوونه! ی نه‌ورۆزدا 3 که‌س هه‌بوون که 2 که‌سیان بڕوای به هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه له ئێران‌دا نه‌بوو! کاتێک به‌ڕێوه به‌ری پرۆگرامه‌که به‌ده‌نگێکی لرزه‌نۆکه‌وه گوتی ده‌خۆ ئه‌گه‌ر دواڕۆژ ئازه‌ری ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی دا مافی خۆیه‌تی بڕیار بدات و ئه‌و شۆڤینیسته ده‌یگوت هیچ هه‌ڵبژاردنێک بۆ ئازه‌ری نییه که بتوانێت ده‌نگی تێدا بدات به‌ڵکوو ده‌بێت ئێران واته نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست فارس له‌وه‌ها پرسێکدا مافی چاره‌نووسی گه‌لی ئازه‌رییان هه‌یه‌و ئه‌وان ده‌بێت ده‌نگ بۆ ئه‌و پرسه بده‌ن! ده‌خۆ که‌س نه‌بوو بڵێ له کۆزۆڤۆ سێربه‌کان ده‌نگیان بۆ چاره‌ی خۆ نوسینی کۆسۆڤۆییه‌کان دا؟! ده‌با جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤیش بگۆڕین و بیکه‌ین به چاره‌ی که‌سی دیکه نوسین؟؟ وتاره‌که‌ی به‌ڕێز حاجی مان له‌بیر دایه که له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌گژی هه‌موویان ده‌چوو که‌بۆ 8 میلیۆن ئازه‌ری له ئازه‌ر بایه‌جان نه‌ته‌وه‌ن به‌ڵام 20 میلیۆن ئازه‌ری له ئێران قه‌ومن ده‌خۆ به‌ڕێز حاجی نه‌ورۆزه‌که‌ی خۆشت له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خراپتری لێ قه‌وماوه و که‌س نییه له‌وێ داکۆکی له‌مافی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان بکات. ئاوه‌ها شۆڤینییه‌ک به بڕوای من سه‌رشۆڕییه بۆ که‌ناڵێکی کوردی که داوه‌تی بکات بۆ دژایه‌تی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی گه‌لی کورد و جگه له نکۆڵی کردن له مافی چاره‌ی خۆ نووسینی گه‌لی کورد ته‌نانه‌ت نکۆڵی له ناسنامه‌شی ده‌کات و وه‌کوو قه‌وم واته کاتێک تۆ قه‌وم بیت زمانه‌که‌شت زمان نییه به‌ڵکۆ زاراوه‌یه واته نکۆڵی له زمانی کوردیش ده‌کات و له ئاستی زاراوه‌یه‌ک ده‌یبینێت. ئه‌م باسانه ئه‌گه‌ر هه‌رچکاتێک ویستتان هه‌تانبێت ده‌بێت نیشتمان په‌روه‌رێکی ئازه‌ریش داوه‌ت بکه‌یت که به‌رگری له هه‌بوونی خۆی بکات ده‌بێ کوردێکی وڵاتپارێزیش هه‌بێت که بڵێت ئه‌و سه‌دامه دڕنده په‌روه‌رده‌ی به زمانی کوردی به‌کوردان دابوو و کاتێک تۆی شۆڤینی ئه‌ڵێی زمانی فارسی زمانی په‌روه‌رده‌یی له داهاتووی ئێران ده‌بێت و زمانه‌کانی دیکه ته‌نها ده‌توانن له پاڵ ئه‌و دا فێر بن واته داریوش هۆمایۆنی شۆڤینی تۆ له سه‌دام که‌متر ماف به کوردان ده‌ده‌یت سه‌دام مافی په‌روه‌رده‌ی به‌کورد دابوو تۆ نیوه‌شیت پێ قبووڵ نییه واته تۆ له‌سه‌دام شۆڤینی تریت. به‌ڕاستی که‌ناڵه‌کانمان هێنده بێکه‌ڵک و بێ پره‌نسیپ بونه‌ته‌وه که ئه‌مه‌شم ته‌نها له تووڕه‌ییدا نووسی ئه‌گینا له‌و ئاسته‌ش دا نه‌ماوون چه‌ند ده‌قه‌ی خۆت به‌فیڕۆ بده‌ی و بۆیه به‌په‌له و ته‌نیا له‌سه‌ر توڕه‌یی له بازرگانی کردن به وڵاته بێباوکه‌که‌م ئه‌م دوو دێڕه‌شم نووسی.
