سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
له شۆڕشه‌کانی باشوور دا لایه‌نێک بۆی نه‌بوو رێککه‌وتنێک واژوو بکات که کورد ده‌سهه‌ڵگری که‌رکوک ده‌بێت له به‌رانبه‌ر ئۆتۆنۆم راگه‌یاندنی کوردستان دا. خاک، زمان، کو‌لتوور و ئه‌م چه‌شنه بابه‌تانه موڵکی لایه‌نێک یان سه‌رده‌مێک نینه که له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بڕیارێک ده‌ربکات که نه‌وه‌یه‌کی نوێ تووشی گرفتی ناسنامه‌یی و سیاسی بکات.
زمانی یه‌کگرتووی ستانداردی کوردی مه‌ترسیدار ترین بابه‌تی ئه‌مڕۆی کورده، گرینگییه‌کی به‌قه‌د که‌رکووکی هه‌یه بۆ ئێمه‌ی کورد، دیاره چه‌ند لایه‌نێک له‌م و له‌و پاره وه‌رده‌گرن و بوونه‌ته لۆبی ئه‌م و ئه‌و هه‌تا به سه‌پاندنی نازانستییانه‌ی شێوه‌زارێکی نا ستا‌ندارد به‌سه‌ر هه‌رێمدا سنووره‌کی هه‌تاهه‌تایی له نێوان کورده‌کان دابسه‌پێنن. دیاره دوو بابه‌تی جیاواز هه‌یه که به‌بڕوای من هه‌ردوویان له یه‌ک سه‌رچاوکه‌وه قوڵاوه‌ته ده‌رێ و هه‌ردوویان به‌ره‌و یه‌ک ئاکامه‌وه ده‌ڕوان، دوو بۆچوونی بێ بنه‌ما که له ناوه‌رۆک دا یه‌ک شتن.
1- سه‌پاندنی کورمانجیی ناڤین بێ هیچ چه‌شنه گۆڕانێک وه‌کوو زمانی ستانداردی کوردی
2- دانانی دوو ستا‌ندارد بۆ زمانی کوردی و ستا‌ندارد ڕاگه‌یاندنی کورمانجی ناڤین و سه‌روو بێ هیچ چه‌شنه گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی
دیاره ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌کوو دوو ڕوانگه ده‌بیندرێن به‌ڵام با بڕێ لێی بکۆڵینه‌وه که بۆ ده‌ڵێم یه‌ک ڕۆحی له دوو جه‌سته‌ن. بۆچوونی یه‌که‌م سه‌پاندنی شێوه‌زارێک به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به شێوه‌زارێکی دیکه ئاخافتن ده‌که‌ن شتێکی خه‌یاڵی یه و بۆ خۆشیان چاکی لێ تێده‌گه‌ن به‌ڵام بۆ ده‌یهێننه به‌ر باس؟ دیاره مه‌به‌ستی دیکه‌یان هه‌یه و ئه‌و مه‌به‌سته دوو به‌ره‌کی و جیاواجی خستنه نێو پارچه‌کان و زاراوه‌کانی کوردستانه بۆ خۆشخزمه‌تی داگیرکه‌ران.
جووت ستا‌ندارد کردنی زمانی کوردی به‌رهه‌می هه‌ر دوو بیرۆکه‌یه یه‌کیان به‌زۆر سه‌پاندنی سۆرانی وه‌کوو زمانی ستا‌ندارد و دووهه‌میان جووت سته‌ندارد کردنی زمانی کوردی. به‌زۆر سه‌پاندنی کورمانجیی ناڤین که زاراوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دیکه لێی تێناگات ئه‌وان به‌وه مه‌جبور ده‌کات ستانداردێکی دیکه بۆخۆیان پێک بهێنن واته ئه‌م به‌زۆر سه‌پاندنه‌ی شێوه‌زارێک بۆخۆی ده‌بێته هۆکاری دوو ستا‌ندارد بوونه‌وه.
ئه‌و هه‌رایه‌ی 53 واژوو دیاره که‌سانی زۆری تێدایه که له ڕاستی بابه‌ته‌که تێ نه‌گه‌ییشتوون. ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن یه‌کگرتووی ئیسلامی و لۆبییه‌کانی واته تورکیا و عه‌ره‌بستان هانی بۆ ده‌درێت. دیاره پێتان سه‌یر بێت تورکیا و عه‌ره‌بستان که پێیان ناخۆشه ته‌نانه‌ت له ژیانیش دا بین بۆ بونه‌ته خه‌مه‌خۆری زمانی ئێمه؟ دیاره ئه‌وان به سه‌دان و هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار کوشتن و قڕکردنمان به ئامانجه‌کانیان نه‌گه‌ییشتوون و ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرۆژه چه‌په‌ڵانه‌یان به رێکاری یاسایی و له رێگای یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه به‌رێوه ببه‌ن. ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ له‌لایه‌ن یه‌کگرتوو و لۆبییه‌کانیه‌وه هانی بۆ ده‌درێت؟ یه‌که‌م هۆکاری یارمه‌تی به تورکیایه و ئه‌م به‌زۆر سه‌پاندنه ده‌بێته ئاژاوه و لێکدابڕانی باشوور و باکوور چۆنکوو هاو نیشتمانه‌کانمان که به کورمانجی سه‌روو ئاخافتن ده‌که‌ن زۆربه‌یان ده‌توانم بڵێم له کورمانجی ناڤین به‌ته‌واوی تێناگه‌ن و هه‌رهه‌موویان له پیتی عیبری (ئه‌ره‌بی) قه‌د تێناگه‌ن و بۆیه ئه‌م کاره ده‌بێته دابڕانی باکوور له کوردستان بۆ هه‌تا هه‌تایه. واته تورکیا به مه‌به‌ستی خۆی ده‌گات و دیتر پێویست ناکات به خوێن ڕشتنی کورد سنووره‌که‌ی باکوور و باشوور ڕا بگرێت. دووهه‌م عه‌ره‌بستانه که چه‌ند مه‌به‌ستی هه‌یه له‌م پاره خه‌رج کردنه بۆ پرۆژه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی، یه‌که‌م دیاره لێکدابڕانی کوردی لێ ده‌که‌وێته‌وه وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد و دیاره شۆڤه‌نیزمی عه‌ره‌ب و فارس و تورک یه‌که‌م دوژمنیان یه‌کێتی کوردانه، دووهه‌م هۆکاری هانده‌ری سه‌عودیا به‌کار هێنانی پیتانه‌ی ئه‌وان به‌هی خۆیانی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێکی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی بین و قورئان خوێندن به زمانی ئه‌وان بۆمان ئاسان ببێت به‌ڵکوو بیخوێنین، سێهه‌م هۆکاری به‌رگری له به‌کارهێنانی پیتی رۆژئاوایی و لێتێگه‌ییشتنمان له رۆژئاوا و تێکه‌ڵبوونمان له‌گه‌ڵ رۆژئاوایه بۆ ئه‌وه‌ی چاوبه‌سراو و دواکه‌وتوو بمێنینه‌وه و سێبه‌ری ره‌شی کولتوری ئه‌وانمان به‌سه‌ردا زاڵ بێت.
دیاره یه‌کگروو مه‌به‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌ی پرۆژه‌که‌یه‌تی چه‌ند لایه‌نێکی دیکه که یه‌که‌میان مه‌به‌ستی سیاسی نییه به‌ڵام ژه‌حری جۆربه‌جۆر ده‌ڕشێننه سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌کیان زاراوه په‌ره‌سته‌کانی نێوخۆییه، دووهه‌م به‌ناو چه‌پ و لیبراڵه‌کانی ئێمه‌یه که نه له زمان و نه له مافی مرۆڤ و نه له ناسیۆنالیزم تێ نه‌گه‌ییشتوون. زاراوه په‌ره‌ستی به‌شێوازی ئێرانی له موکریان باوه، فارسی باکووری خوراسان زمانی فه‌رمی ئێرانه بۆیه ئه‌م پرۆژه‌یه به لاسایی کردنه‌وه ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر کوردی بسه‌پێنن. زمانی فارسی زمانی فه‌رمی یه به‌ڵام سته‌ندارد نییه و تکایه سه‌یری ڕوونکردنه‌وه‌کانی مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز بکه‌ن له‌م بابه‌ته‌وه.
ژه‌حری دیکه ئه‌و که‌سایه‌تییه به‌ناو چه‌پ و لیبڕاڵانه‌یه که نه له زمانی زگماکی نه له مافی په‌روه‌رده به‌زمانی زگماکی تێگه‌ییشتوون و نه زمان و بنزار و شێوه‌زار ده‌زانن لێک بکه‌نه‌وه. دیاره هه‌ر ئه‌و چه‌پانه له ئێران و تورکیا به زمانی فارسی و تورکی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌ی بکه‌ن زمانی زگماکی ئه‌وان کوردییه و ده‌بێت به‌زمانی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان به‌رهه‌مێک بخوڵقێنن تاکوو پیشانده‌ری تاکی جیاوازی ئه‌وان بێت. وه‌کوو هایدیگه‌ر واته‌نی خاوه‌ن تاکی جیاوازی خۆیان نییه‌ن (که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی یان نییه چۆنکوو که‌سایه‌تی جیاوازیان نییه) چۆن هه‌ست و خه‌یاڵ و جیهانێکی ده‌رونیم هه‌بێت که به‌کوردی بیرم لێی کردبێته‌وه و له رۆح و خه‌یاڵی منی کورد دا بێت و له قاڵبی فارسی دا بتوانێت ده‌ربڕی من بێت له‌وێ دا من ده‌مرێت و ده‌بێته ئه‌و (له‌خۆنامۆیی سارتری).
هه‌ر ئه‌و چه‌پانه سه‌باره‌ت به هه‌رێمه‌وه دێنه باس کردن که له‌وێ 4 زمانی زگماکی هه‌یه. و خانه‌قینییه‌ک نابێ به کورمانجی ناڤین په‌روه‌رده ببینێت چۆنکوو زمانی زگماکی ئه‌و نییه. ئه‌و به‌ناو چه‌پ و جار و بار به‌ناو لیبڕاڵانه که هێشتا جیاوازی زمان و زاراوه و شێوه‌زار لێک ناکه‌نه‌وه چۆن ده‌توانن باسی مافی مر‌ۆڤم بۆ بکه‌ن؟ بۆ ده‌تانه‌وێ باسه‌که چه‌واشه بکه‌ن. کورمانجیی ناڤین زمانی زگماکی منداڵانی خانه‌قین و هه‌ورامان و بارزانه زمانی زگماکی ئه‌وان کوردییه و کورمانجی ناڤینیش کوردییه به‌ڵام زمانی ستانداردی هاوبه‌ش نییه بۆیه به‌جێی چه‌واشه کردنی باسه‌کان وه‌رن و ده‌ست له پلانه کۆن بووانه هه‌ڵگرن و یان بڕۆن وه‌کوو کێ گه‌ل و کێ گه‌ل به زمانی فارسی بنووسن و باسی زمانی ئه‌وان بکه‌ن یان ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن فه‌رموون خۆتان پێیان بته‌قێننه‌وه به‌ڵام تکایه واز له‌م زمانه بێ گوناهه بهێنن، مه‌به‌سته سیاسییه‌کانتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا و به پلانی دژایه‌تی ئێمه‌ی بنده‌ست به‌ڕێوه‌ی نه‌به‌ن. هه‌ر ئه‌وانه هه‌یانه ماسته‌ر و دکتۆرا و پرۆفه‌سۆری زمانی کوردی به‌دوای خۆیاندا کێش ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر یه‌ک رۆژی ته‌مه‌نه پڕشانازییه‌که‌ی زمانه‌وانێکی دڵسۆز وه‌کوو مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز خزمه‌تیان به زمانی کوردی کردبێت.
نامه‌وێ منیش له داوی ئه‌م شه‌ڕه زاراوه په‌ره‌ستانه‌دا بکه‌وم که به‌ڕاستی لایه‌نه‌کی نێوخۆیی هه‌رێمی باشوور و به پاڵ پشتی چه‌ند لایه‌نه‌کی ده‌ره‌کی و به ناو ستا‌ندارد کردنی زمانی کوردی و به مه‌به‌ستی ناکۆکی خستنه نێو لایه‌نه‌کان و پارچه‌کان ده‌ستی پێ کردووه و لایه‌نه‌کانی باکووریش به‌داخه‌وه به‌جێی تێ گه‌ییشتن له‌م پلانه ئه‌وانیش خه‌ریکن به وه‌ڵام دانه‌وه ئه‌م ئاگره ده‌ره‌کییه خۆشتر بکه‌ن هه‌تا یه‌کێتی گه‌لی کوردی پێ بسووتێنن.
من له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی کوردستانی گه‌وره به‌سه‌ر سیاسه‌تی لایه‌نه‌کان دا نیم به‌ڵام باسی من ئه‌وه‌یه زمان موڵکی لایه‌نێک یان سه‌رده‌مێک نییه هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌بێت به به‌رپرسیاره‌تی له به‌رانبه‌ر نه‌وه‌ی دوارۆژی گه‌له‌که‌مان هه‌ڵ بگیردرێت ئه‌گینا خیانه‌ته به نه‌وه‌ی دوارۆژ ئێمه ئێستا بۆمان ناکرێت کوردستانی سه‌ربه‌خۆ مان هه‌بێت و هه‌ر که‌سێکی بیهه‌وێت ده‌توانێت له‌گه‌ڵ کوردستانی گه‌وره وه‌کوو یوتوپیایه‌کیش دا نه‌بێت به‌ڵام نه‌وه‌ی دوارۆژ چی؟ ئه‌گه‌ر به کرده‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان رێی ئه‌م ئه‌گه‌ره له نه‌وه‌ی دوارۆژمان ببه‌ستین گه‌وره‌ترین خیانه‌تمان پێیان کردووه.
زمانی ستا‌ندارد ده‌بێت به مه‌به‌ستی لێک تێگه‌یشتنی کورد زمانان بێت ئه‌گینا که‌س بۆی نییه ناوی زمانی ستانداردی لێ بنێت و بۆ نموونه ده‌توانن زمانێکی فه‌رمی یان هه‌بێت که سته‌ندارد نه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی باس له ستا‌ندارد ڕاگه‌یاندنی شێوه‌زاری کورمانجی ناڤین ده‌کات ئه‌وه خۆی فریو ده‌دات، زاراوه‌یه‌ک که کاری زانستییانه‌ی له‌سه‌ر نه‌کراوێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زاراوه سه‌ره‌کییه‌که‌ی دیکه لێک تێبگه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵهێنابێ، تاکه ده‌سکه‌وتی جیاوازی زیاتر خستنه نێو زاراوه‌کانه تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆ پێشه‌وه بڕوات تاکوو ببنه 2 یان چه‌ند زمانی جیاواز.
به پێویست ده‌زانم نه‌ک دوو سته‌نداردی جیاواز به‌ڵکوو زمانی فه‌رمی له باشوور دا به‌کار بهێندرێت و پرۆژه‌ی زانستییانه له‌سه‌ر زمانی فه‌رمی به شێوه‌زاری کورمانجی ناڤین بکرێت و ناوه‌ندێکی ناکارامه و لاواز وه‌کوو کۆڕی زانیاری کورد له هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ناوه‌ندێکی زۆر به‌هێز و به‌پلان و خاوه‌ن زانست تر به‌جێی ئه‌و ناوه‌نده لاوازه ئه‌م ئه‌رکه مه‌ترسیداره‌ی پێ بسپێردرێت بۆ لێک نزیک کردنه‌وه‌ی کورمانجیی ناڤین و سه‌روو به مه‌به‌ستی پێکهێنانی زمانێکی فه‌رمی پاراوتر و نزیکتر به کورمانجی سه‌روو و ئه‌نیستیتۆ کوردییه‌کانی سه‌ر به باکووریش پێویسته ناوه‌ندێکی وه‌ها بۆ باکوور پێک بهێنن بۆ پێکهێنانی زمانێکی فه‌رمی بۆ باکوور له‌سه‌ر شێوه‌زاری کورمانجیی سه‌روو و به مه‌به‌ستی پاراوتر کردنه‌وه و نزیک کردنه‌وه‌ی به کورمانجیی ناڤین. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه به به‌رپرسیاره‌تییه‌وه هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنیان بدرێت پاش هه‌وڵی زانستییانه بۆ پێک هێنانی ئه‌م دوو شێوازه فه‌رمییه‌ی زمانی کوردی ده‌توانین له داهاتوودا زمانی ستانداردی یه‌کگرتوومان هه‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته له په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم دا جگه له ئه‌لفوبێی عیبری به‌کار هێنانی ئه‌لفوبێی لاتینیش له نووسینی کوردی دا فێری منداڵان بکرێت.
ئه‌م تێبینیانه‌ی خواره‌وه ئازاد عوسمان له ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاوی کردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی به زاراوه‌ی کورمانجیی خواروو ئاخافتن ده‌که‌ن ده‌توانن بۆ نزیک بوونه‌وه له کورمانجیی سه‌روو و پاراو بوونه‌وه‌ی زاراوه‌که‌یان له زمانی فه‌رمی نووسیندا لێی که‌ڵک وه‌رگرن وه‌کوو یه‌که‌م هه‌نگاو به‌ره‌و لێک نزیک کردنه‌وه‌ی زاراوه‌کان و رێخۆش کردن بۆ پێکهێنانی زمانی یه‌کگرتووی ستانداردی کوردی:
[تێبینی: مه‌به‌ستی له کرمانجی کورمانجیی سه‌روو یه]
1. کرداری ئێستا (ڕانه‌بردوو) یان داهات له‌بنه‌چه‌که دا به تیپی (د) ده‌ستپێده‌کات؛ بۆنموونه: ده‌زانم، ده‌توانم، ده‌چم، ده‌که‌م، ده‌کڕین، ده‌خوێنێته‌وه نه‌ک ئه‌زانم، ئه‌توانم، ئه‌چم، ئه‌که‌م، ئه‌کڕین، ئه‌خوێنێته‌وه ... هتد – له بنزاری سلێمانی تیپی (د) که‌وتوه؛ بۆ به‌راوردکردن سه‌رنجبده‌نه زاری کرمانجی و زوربه‌ی بنزاره‌کانی سۆرانی؛ له بنزاره‌کانی شێوه‌ی "سۆرانی" (ئه‌و دیالێکته‌ی کوردانی ناوه‌ڕاستی کوردستان پێیده‌ئاخفن) بنزاری موکریانی (موکری) ره‌سه‌نتر واته دروستتر ماوه‌ته‌وه، وای به‌چاکده‌زانم که‌وا وه‌ک پێوه‌ری به‌راوردکردنه‌وه له داهێنانی زمانی هاوبه‌ش دا به‌کاربهێت.
2. کرداری ئێستا یان داهات بۆ که‌سی سێیه‌م یان کرداری باری نه‌زانراو له زاری سۆرانی هه‌ندێک جار تیپێک (ت) یان دوو تیپی که‌وتون: (هێ) و(تێ)، بۆ نموونه: ده‌نووسرێت ئه‌و دێ، به‌کاردێ، به‌کاردێنرێ / دروستتر و بۆ نزیکبوونه‌وه له زاری کرمانجی، واچاکه ئاوا بێت: ئه‌و ده‌هێت، به‌کارده‌هێت، به‌کارده‌هێنرێت. چونکه سه‌رچاوه‌ی کرداره‌کانیش (هاتن) و (به‌کارهێنان)ن.
3. جێناوه‌کانی دۆخی خاوه‌نی: وا چاکه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌ک هه‌ندێک بنزاره‌کانی سۆرانی و بۆ نزیکبوونه‌وه له زاری کرمانجی، ئه‌م جێناوانه به‌کاربهێنرێن، بۆنموونه بگوترێت: کتێبی من، پێنووسی تۆ، مالی وی، وه‌لاتی مه، کاری وه.
4. له باره‌ی پاشگری تر: واچاکه وه‌ک زوربه‌ی بنزاره‌کانی سۆرانی ته‌نیا بۆ دۆخی نادیاریی سیفه‌ت (adjective) به‌کاربهێت، بۆ نموونه: زۆرتر، که‌متر، جوانتر، گه‌وره‌تر ... هتد؛ واته وه‌ک بنزاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی (another)یش به‌کارنه‌هێت وه‌ک شارێکی‌تر، که‌سێکیتر، جارێکی‌تر، ئیتر: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته واچاکه، که‌وا وه‌ک زوربه‌ی بنزاره‌کانی سۆرانی و بۆ نزیکبوونه‌وه له زاری کرمانجی – وه‌ک مامۆستا جه‌مال نه‌به‌زیش له کتێبی ناوبراوی دا پێشنیار ده‌کات – ئاوه‌لناوی (دی) به‌کاربهێنرێت، واته شارێکی دی، که‌سێکی دی، جارێکی دی، ئیدی ... هتد.
5. شێوانی واتا له‌به‌ر جێ‌گۆرکێی جێناوی پێوه‌نووساو: هه‌ندێک جار له زاری سۆرانی دا ده‌گوترێت نامه‌م بۆ نووسیت یان نامه‌ت بۆ نووسیم له باتی نامه‌م بۆت (بۆ تۆ) نووسی یان نامه‌ت بۆم (بۆ من) نووسی. شێوه‌ی دووه‌م رێکتر و دروستتره، بۆ روونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه ڵ 33- 34 ی سه‌رچاوه ناوبراوه‌که‌ی مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز.
6. تیپێکی گۆڕاو له هه‌ندێک په‌یڤ: له بنزاری سلێمانی دا هه‌ندێک جار تیپی (ف) کراوه‌ته (و) وه‌ک نه‌وت له باتی نه‌فت. واچاکه له‌م دۆخه دا تیپی (ف) به‌کاربهێت چونکه ڕه‌سه‌نه (بنه‌چه‌که‌ییه) و بۆ نزیکبونه‌وه له زاری کرمانجی و هه‌ندێک بنزاری سۆرانی، واته: نه‌فت، ئه‌شکه‌فت، مزگه‌فت، شفتی له باتی نه‌وت، ئه‌شکه‌وت، مزگه‌وت، شوتی ... هتد.
7. سیفه‌ت یان پاشگری ناوی کارا و به‌رکار: واچاکه وه‌کو هه‌ندێک بنزاری سۆرانی و زاری کرمانجی (یی یان ی) بێت، بۆ نموونه: گواستنه‌وه‌ی زندیی، کابرای مردیی یان په‌ککه‌وتیی، خوێنه‌ری تێگه‌یشتیی، ئۆتۆمبێلی فرۆشرای، سێوی خورای، کتێبه‌که‌م بردییه، فلان کرایته یان بویته به‌رێوه‌به‌ر، نووسینه‌که سترایته‌وه له باتی زندوو، مردوو، په‌ککه‌وتوو، تێگه‌یشتوو، فرۆشراو، خوراو، بردووه، کراوه‌ته، بوه‌ته، سراوه‌ته‌وه ... هتد. به ڕای مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز له‌م بواره دا واتا له دۆخێکی تایبه‌ت دا ڕوون نییه، بۆ نموونه له شێوه‌ی (خورای): ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه تۆ خورای یان تشتێک خورا، به بۆچوونی من واتا له‌م دۆخه به پێی ڕسته به‌ده‌رده‌که‌وێت، چونکه خورای له‌دۆخی یه‌که‌م دا کرداری ڕابردووه و به‌ره‌ورووی ئه‌و که‌سه ده‌کرێته‌وه که له گه‌ڵیدا ده‌دوێیت یان له پاش جێناو دێت (خورای یان تۆ خورای)، به‌ڵام له دۆخی دووه‌م په‌یڤه‌که به ته‌نیا به‌کارناهێت (سێوی خورای، سێوه خورایه‌که)، به‌م جۆره واتاکه‌ی له سایه‌ی ناوی پێش خۆی روونده‌بێته‌وه.
8. پاشگری ناوی یه‌کانی (تاک): وا چاکه وه‌ک زاری کرمانجی و هه‌ندێک له بنزاره‌کانی سۆرانی بێت، وه‌ک: ژنه‌ک، گوله‌ک، فێرگه‌یه‌ک، چایه‌ک له‌باتی ژنێک، گولێک، فێرگه‌یێک، چایێک ... هتد.
9. له بواری گه‌نجینه‌ی په‌یڤ (ووشه) و هاوواتاوه (synonym)، ده‌بێت که‌لک له‌هه‌مو زار و بنزاره‌کان وه‌ربگیرێت، بۆ نموونه: کدو، کوله‌که، کوندر / چۆله‌که، پاساری، چیچک / هه‌واڵ، ده‌نگوباس، نووچه، به‌ڵام له‌بارترینیان بۆ شێوه‌ی نووسینی هاوبه‌ش بچه‌سپێندرێت.
10. له بواری بنه‌چه‌که‌ی په‌یڤ پێویسته تیپه که‌وتووه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه، به تایبه‌تی تیپی (د) که له بنزاری سلێمانی و زاری کرمانجی دا له زۆر ووشه و کردار دا که‌وتوون، بۆ نموونه: ده‌گوترێت مناڵ، به‌غا، یێمه‌وه، ئه‌نووسم، چیت به‌مێ له باتی منداڵ، به‌غداد، دێمه‌وه، ده‌نووسم، چت بده‌مێ له بنزاری سلێمانی / یان ساڕ، زه‌ر، پر، کرن، مرن له جیاتی سارد، زه‌رد، پرد، کردن، مردن له زاری کرمانجی. هه‌روه‌ها تیپی (گ) و (ت) ی که‌وتوو پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه: واته گوتن نه‌ک ووتن، تشت نه‌ک شت، ده‌هێت یان دێت نه‌ک دێ، ده‌کرێت نه‌ک ئه‌کرێ، بخوێندرێت نه‌ک بخوێنرێ ... هتد.
11. هه‌ر په‌یڤێک یان زاراوه‌یه‌ک له شێوه‌ی نووسینی ئێستای سۆرانی دا نه‌بێت ده‌بێت له دیالێکته‌کانی یان له بنزاره‌کانی دیکه وه‌ربگیرێت، بۆ نموونه، ناوی جه‌مه‌کانی خواردن له کرمانجی دا هه‌ن: تێشت (جه‌می سبه‌ینان)، فراڤین (جه‌می نیوه‌رۆ) و شیڤ (جه‌می ئێواران).
12. له بواری جێگرتنه‌وه‌ی ووشه‌ی بیانی: هه‌ر په‌یڤێکی بیانی کوردییه‌که‌ی له زارێکی یان بن زارێکی دیکه دا هه‌بێت، ده‌بێت په‌یڤه کوردییه‌که جێگای بگرێته‌وه، بۆ نموونه: زێر و لۆکه له باتی ئاڵتون و په‌مۆ ی تورکی، ئارو له جیاتی خیار ی عه‌ره‌بی (ئه‌گه‌ر ووشه‌ی خیار عه‌ره‌بی بێت)، وه‌رزش له‌باتی سپۆرت ی ئینگلیزی ... هتد.
13. ئه‌و ووشه و زاراوانه‌ی به شاشی (هه‌ڵه) به‌کارده‌هێنرێن یان هێنراونه‌ته ناو زمانی کوردی پێویسته ڕاستبکرێنه‌وه، بۆ نموونه: تیپ (حرف) ڕاستتره له پیت – ڕه‌نگه له (type)ی ئینگلیزییه‌وه هاتبێت، تیم (فریق) ڕاستتره له تیپ - چونکه له (team)ی ئینگلیزییه‌وه وه‌رگیراوه.
14. له بواری فۆنه‌تیک ده‌کرێت دوو جۆر ده‌نگ بۆ تیپێکی ووشه‌یه‌ک به‌کاربهێت: بۆ نموونه بنووسرێت ئاو یان ناو، به‌ڵام بکرێت به ئا‌ڤ یان ناڤ یش بخوێندرێته‌وه. (ئه‌م ده‌ستوره له زمانی ئه‌لمانی دا ڕاچاو ده‌کڕێت، بۆ نموونه ده‌نووسرێت ڤێنیگ (wenig) واته (که‌م)، که‌چی دوا تیپ به (گ) یان (ش) ده‌نگده‌درێت: واته به ڤێنیگ یان ڤێنیش ده‌خوێندرێته‌وه.
15. ده‌نگی تیپی (ک) یان (گ): وا چاکه هه‌میشه ساده بێت، واته ئه‌گه‌ر بکه‌وێته پێش تیپێکی ده‌نگداریشه‌وه نه‌گۆرێت و وه‌ک (چ)ی یان (ج)ی قه‌ڵه‌وی لێنه‌هێت، بۆ نموونه کێ، کێک، گیا، گێسک ... هتد.
16. ناکردنی کرداری فه‌رمان: وا چاکه بۆ ئه‌م شێوه‌یه پێشگری (نه) به‌کاربهێنرێت، واته: نه‌که نه‌ک مه‌که، نه‌نووسه نه‌ک مه‌نووسه، نه‌خۆ نه‌ک مه‌خۆ ... هتد، بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی زاره‌کان و چونکه (نه) ئامرازی نا (نفي)کردنه نه‌ک (مه).
17. ره‌نگ: به‌مه‌به‌ستی له یه‌کدی نزیکبوونه‌وه و هاوبه‌شیی واچاکه له زمانی نووسینی هاوبه‌ش دا ناوی هه‌مو ڕه‌نگه‌کان به‌یه‌ک شێوه بن، واته: سۆر، سپی، زه‌رد، که‌سک، ڕه‌ش، شین، مۆر،په‌مبه، نارنجی، قاوه‌یی، خاکی.
18. ژماره: له شێوه‌ی نووسینی هاوبه‌ش دا، وای به باش ده‌زانم که‌وا به‌م شێوه‌یه بن: چار، هه‌فت، یازده، دوازده، سێزده، چارده، پازده، شازده، هه‌فده، هه‌شده، نۆزده، شه‌ست، هه‌فتا، هه‌شتا، سه‌د ... هتد.
هه‌روه‌ها: یه‌که‌م، دووه‌م، سێیه‌م، چاره‌م، هه‌فته‌م، ده‌یه‌م، یازده‌م، چارده‌م، هه‌فده‌م، هه‌شده‌م، بیسته‌م، په‌نجایه‌م، شه‌سته‌م، هه‌فتایه‌م، هه‌شتایه‌م، نه‌وه‌ته‌م، سه‌ده‌م ... هتد.
19. رێنووس: واچاکه سیفه‌ت و ناو و کرداره پێکهاتوو (مرکب)ه‌کان پێکه‌وه بنووسرێن، بۆ نموونه: خێرخواز، سه‌رسۆر، بێکه‌س، سه‌رپشک، گۆرانیبێژ، هونه‌رمه‌ند، پێخواردن، لێوه‌رگرتن، ده‌ربه‌دره‌کردن، هۆشیارکرنه‌وه، تێروانین، پێوه‌نووساندن، سه‌رلێده‌رچوون، چاوپێکه‌وتن ... هتد.
به‌ڵام پێشگر و پاشگری به‌رناو، وه‌ک له ... دا، وا چاکه به جودا بنوسرێن (بهێنه نووسین)، بۆ نموونه: له کوردستان دا، له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ... هتد.
20. ئه‌لفبێ: به ڕای من وا باشه له فێرگه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستبکرێت به به‌کارهێنانی ئه‌لفبێی لاتینی له ته‌ک ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی، واته ده‌رسی کوردیی (هه‌مووی یان به‌شێکی) له پۆڵی سێیه‌م یان چاره‌مه‌وه ته‌نیا به ئه‌لفبێی لاتینی بخوێندرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وا چاکه ئه‌لفبێیه‌که‌ی جه‌لاده‌ت به‌درخان به ده‌ستکارییه‌کی که‌مه‌وه به‌کاربهێنرێت.
