سه‌ره‌تا
ئیمێڵ
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
سه‌باره‌ت به من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: خه‌ڵاتی ئازادی چاپه‌مه‌نی ئیتالیا به‌خشرایه حه‌سه‌ن پورو بوتیمار
له‌یلا زانا، شیرینی عیبادی و نوام چامسکی کۆبوونه‌وه
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی یەکەم دڵشاد جه‌مشیدی
پارێزگای ورمێ هه‌زاران ساله نیشتیمانی کورده بەشی دووهەم دڵشاد جه‌مشیدی
ئه‌گه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ره‌شه‌كوژی ئهرمنییهكان له‌لایه‌ن ئۆباماوه زۆر به‌هێزه
مناڵێك له به‌رنامه‌ی ته‌لفزیۆن دا: بووكهڵهكهم مه‌یموونه و بابم پێی ده‌ڵێ ئهحمهدینهژاد
بارزانی: سه‌ربه‌خۆيی ماڤی ره‌وای گه‌لی كورده
:: لۆگۆی دۆستان ::
:: پارت و رێکخراوه‌کان ::
RSS
کۆماره ڕانه‌گه‌یێنداراوه‌که‌ی کوردستان واته هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی هه‌ندێ نه‌ریتی حیزبییه‌وه تووشی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نارشیزم بووه. دێموکراسی هه‌رێم تاقه گوڵێکه له بیاوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کۆترێکی سپییه له تاریکه شه‌وێکی چنگ به‌خوێن.. خۆری ڕزگاری ئه‌م کۆتره سه‌ربه‌خۆییه و دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ خه‌ریکه ناخی بگووشێ. له 2003 وه کوردستان ده‌رفه‌تێکی مێژوویی هه‌بوو بۆ به‌خۆدا هاتنه‌وه، شه‌ڕی نێوخۆیی ئێراق هۆکاری حه‌سانه‌وه‌ی کورد بوو به‌ڵام هه‌رێم له‌م ده‌رفه‌ته هیچ که‌ڵکی وه‌رنه‌گرت و به‌عسی سوننه خه‌ریکه جێی خۆی به به‌عسی شێعه بدات، بۆیه ئێمه‌ی کورد پێویستیمان به پلانی ستراتێژیکی درێژ ماوه هه‌یه که نه له‌ناوخۆ و نه له‌ده‌ره‌وه به‌باشی کاریان له‌سه‌ر نه‌کردووه با چه‌ند بابه‌تی نێوخۆیی پێوه‌ندی دار به هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆیی هه‌رێم بده‌مه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه:
- یه‌کڕێزی نێوان پارتی و یه‌کێتی
- پێکهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆ خواز
- چاوخشاندنه‌ویه‌ک به‌ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی له باشوور
- سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی داگیرکه‌ران
- لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا و گۆڕان به‌ره‌و دواوه
- یه‌کێتی پارتێکی نوێ نه‌بوو به‌ڵکوو باڵێکی نێو پارتی بوو که به‌هیوای کۆتایی هاوپه‌یمانی کورد له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و ئیسراییل و به‌ته‌مای هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ سۆڤییه‌ت و چین دا بوون. دیاره بیری ئیدیۆلۆژیک و کۆمۆنیستی له‌پشته‌وه‌ی هه‌وڵه‌کا‌نیان بوو. له‌سه‌ره‌تاوه جودا بوونه‌وه‌ی مام جه‌لال له پارتی هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویی بوو و بۆ خۆی دانی به‌م هه‌ڵه‌یه دانا و به گرینگ‌ترین هه‌ڵه‌ی خۆیی ناوده‌بات له ژیانی سیاسی دا. ئێستا پاش شه‌ڕی براکوژی و بێ‌ئابڕوو کردنی کورد کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م ئه‌زموونه چه‌ندساڵه‌ی پێکه‌وه ژیانی پاش مێژووی ڕه‌شی براکوژی بکرێته لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپی له مێژووی پێکه‌وه‌ژیان. پێویسته ئه‌م دوو پارته ته‌نانه‌ت ببنبه یه‌ک به یه‌ک ڕێکخراو و کۆتایی به هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی باشووری وڵات بێنن و به‌ڕاستی ئه‌م یه‌ک گرتنه ره‌مزی سه‌ربه‌خۆییه با سیاسییه‌کانی باشوور له‌بیریان نه‌چێت وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ئه‌نفال له دوامانه‌وه نییه له‌به‌رانبه‌رمانه ئه‌وه‌ته تورکیا ئه‌وه‌ته تیرۆریسته‌کانی ئێراق ئه‌وه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارانی دێموکراتی؟! ئێراق ئه‌وه‌ته ئێران هه‌ر کامه‌یان لاوازی و ناکۆکیمان ببینن ده‌یان ئه‌نفالی دیکه‌مان به‌سه‌ر دێنن، مالیکی نابینن کورد سه‌دامی بۆی ڕووخاند حکوومه‌تی بۆ پێک هێنا کردی به پایه‌به‌رزترین که‌سی ئێراقی به‌ڵام هه‌ر ئه‌و مالیکییه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه ناوخۆیی و هێرشه تیرۆریستییه و لاوازییه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی هیچکات له هه‌ڕه‌شه کردنی بۆسه‌ر کورد و له‌شکه‌رکێشی بۆ کوردستان خۆی نه‌بواردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌وکاتانه‌ی تاکه پێشمه‌رگه‌یه‌کی کوردستان ده‌یتوانی له‌شکه‌رێکی لرزۆکی ئه‌وان تێک و پێک بشکێنێت به‌ڵام له شه‌ڕ فرۆشی و له‌شکر کێشی بۆ خانه‌قین سڵی نه‌ده‌کرد و ئێستاکه‌ش بۆ سه‌ر مه‌خموور ئه‌م دواییه له‌شکری هێناوه و به‌ڕاستی ڕۆحی سه‌دام له ناخی دێموکراتترینیان دا خه‌وتووه. بۆیه به‌جێی ڕێ‌خۆش کردن بۆ کێشه‌ی نێوخۆیی و دوو به‌ره‌کی پێویسته پارتی و یه‌کێتی ببنه یه‌ک حیزب و ڕێی دووپات بوونه‌وه‌ی مێژووی تاڵی ئه‌نفال و براکوژی بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌ربه‌ست بکه‌ن و لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له ناسیۆنالیزمی پێشکه‌وتوو و تێگه‌ییشتوو له مێژووی کوردستان بکه‌نه‌وه.
باسی دیکه سه‌باره‌ت به یه‌کێتییه‌وه ئه‌وه‌یه که‌ئه‌گه‌ر یه‌کێتی ته‌نانه‌ت بیهه‌وێ له پارتی جودا ببێته‌وه بۆی ناکرێت چۆنکوو نه‌وشیروان و داروده‌سته‌ی گرده‌که لانیکه‌م یه‌ک له‌سه‌ر سێی یه‌کێتییان له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆیه یه‌کێتی به جودا بوونه‌وه ناتوانێت وه‌کوو جاران به‌قه‌د پارتی هێزی هه‌بێ و ده‌بێت خۆی وه‌کوو هێزی ژماره دوو دابنێت ئه‌مه‌م پێ خۆشه چۆنکوو ده‌بێته هۆی پته‌و بوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌کێتی.
بابه‌تی دیکه‌ی به‌ربه‌ست له‌ڕێی یه‌کێتی نێوان پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه‌یه که سیسته‌می کێبه‌رکێ خواز و لیبڕاڵ داهێنه‌ری پێشکه‌وتنه له سیسته‌می کۆنی نالیبڕاڵدا نوێبوونه‌وه ڕووی نه‌ده‌دا چۆنکوو ئۆپۆزیسیۆنێک نه‌بوو که بۆ پێشکه‌وتن له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار پێویستی به‌وه‌بێت که‌م و کوڕییه‌کان باس بکات و پرۆژه‌ی نوێ و کاراتر بێنێته به‌ر باس بۆیه سیسته‌می یه‌کده‌نگی پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه نابینێ که‌م و کوڕی باس ناکرێت و پڕۆژه‌ی نوێ نایه‌ته کایه‌وه، بۆ ئه‌م گرفته چی بکه‌ین؟ له‌لایه‌کی دیکه دوو هێز بوونی پارتی و یه‌کێتی هاوده‌نگی پێویستی نابێ بۆ به‌ره‌نگاری دوژمنانی دراوسێ و ئێراقی که ده‌یان هێنده‌ی ئه‌م دوو پارته چه‌کداریان هه‌یه و سه‌دان هێنده‌ی ئه‌م دوو پارته که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی قورس و پێشکه‌وتوویان هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی یه‌کڕێزییان نه‌بێ ناتوانن کاریگه‌ر بن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هێزه پڕچه‌ک و به‌ربڵاوانه که‌به‌ته‌مای سڕینه‌وه‌ی حکوومه‌تی کوردین. بۆ ئه‌وه‌ی نه سیخ بسووتێ نه که‌باب و هه‌م دوو ده‌نگی و ئۆپۆزیسیۆن مان هه‌بێ و هه‌م یه‌کڕێزی و یه‌کێتی مان هه‌بێ پێویسته یه‌ک حیزب به دوو باڵی جیاوازه‌وه‌مان هه‌بێت باڵی کاک مه‌سعوود باڵی دیکه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌کات و ده‌که‌وێته سه‌ر گه‌نده‌ڵه‌کان و ده‌ریان ده‌په‌ڕێنێ باڵی مام جه‌لالیش باڵی دیکه به بێ دادی و جیاوازی قووڵی چینایه‌تی تۆمه‌تبار ده‌کات و سیسته‌می ئابوورییه‌که‌ی پێ ده‌گۆڕێ. ئه‌م دوو به‌ره‌کییه دۆستانه‌یه که‌م و کوڕییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به شه‌ڕی نێوخۆیی و جودایی ڕێزه‌کان بێت.
- ئه‌وه‌ی پێم ناخۆشه ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆ خوازی خواستی نه‌وه‌د و پێنج له‌سه‌دی کوردستانه له‌باشوور به‌ڵام پارته سه‌ره‌کییه‌کان له‌به‌ر خاتری هه‌ستیاری که‌رکووک نا‌وێرن خۆیانی لێ بده‌ن، ئه‌م هه‌ستیارییه و مه‌ترسییه‌م بۆ ڕوونه به‌ڵام هێزه‌کانی باشوور ڕێگای سێهه‌م له‌نێوان سه‌ربه‌خۆیی و مانه‌وه له ئێراق ناتوانن ببینن؟! رێگای سێهه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پرسی سه‌ربه‌خۆیی بێنێته ئاراوه و له هه‌مان کاتدا رێکاری ئاشتیانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک که پێویستی به پێبه‌ند بوون به ده‌ستووری ئێراقه به‌ربه‌ست نه‌کات به‌رز بوونه‌وه‌ی درووشمی سه‌ربه‌خۆ خوازی له‌لایه‌ن هێزێکی سێهه‌مه و پێکهێنانی پارتێکی جیاواز له پارتی و یه‌کێتی. له‌نێو هێزه‌کانی باشوور ئه‌وانه‌ی که‌باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن زیاتر ئه‌م چه‌ند لایه‌نه لاوازه‌مان هه‌یه: حیزبی ڕزگاری کوردستان، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان، کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان. دیاره کۆمۆنیستی کرێکاری هیچ بڕوایه‌کی به‌سه‌ربه‌خۆیی و ته‌نانه‌ت ئۆتۆنۆمی و فێدراڵیزمیش نییه هه‌ر ئه‌و کۆمۆنیزمه کرێکارییه تاقمی ئێرانه‌که‌ی کاتێک ده‌سته و تاقمه 2 یان 3 که‌سییه‌که‌ی له ڕۆژهه‌ڵات سێمینارێک ڕێک ده‌خات ده‌نووسێ شوێنی سێمینار ئێران-بانه! له‌کاتێک دا کۆماری ئیسلامی بۆخۆی له سێمیناره‌کانیدا ده‌نووسێ شوێنی سێمینار پارێزگای کوردستان-بانه! واته ئه‌وان به پارێزگا بوونی کوردستانیشیان قبووڵ نییه چ بگاته سه‌ربه‌خۆیی. واته ئه‌وانه سه‌د هێنده‌ی کۆماری ئیسلامی شۆڤینی ترن و درووشمی سه‌ربه‌خۆیی باشوور بۆ چه‌واشه به‌رز ده‌که‌نه‌وه. کاریگه‌ری چه‌په‌کانی ئیسراییل له‌سه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاری زۆره و که‌ناڵی ئاسمانییان بۆ ده‌که‌نه‌وه و یارمه‌تییان ده‌ده‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی سێکیولاریزم ( که‌س نییه بڵێ کۆمۆنیزمه‌ی ئه‌وان جۆرێ مه‌زهه‌به ) بۆیه پێموایه ئه‌و لۆبییانه هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی دڕندایه‌تی ئه‌وانه بووبێت سه‌باره‌ت به کورد.
حیزبی سه‌ربه‌خۆخواز له‌باشوور ده‌بێ له نه‌وه‌ی نوێ وئاکادێمیک و پێشکه‌وتنخواز پێک بێت و پێویسته گۆڕانی باری ئابووری دانیشتوانی باشوور و پێشکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی پێکه‌وه به‌رز بکاته‌وه واته ناسیۆنالیزمی پێشکه‌وتنخوازی سه‌ربه‌خۆخواز که به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی باشوور ده‌توانێت درووشمی بنبڕ کردنی هه‌ژاری به‌هاسانی به‌رز بکاته‌وه و ئه‌مه جگه له پێش خستنی گه‌ل و نیشتمان پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌م هێزه هه‌ره زۆر ده‌کاته‌وه و ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ناڕازی بن له یه‌کێتی و پارتی بۆ لای خۆیی ڕاده‌کێشێ و ناهێڵێ به‌ره‌و پارت و لایه‌نانه بچن که تورکیا و سه‌عوودی و ئێران پێکیان هێناون.
پارتی و یه‌کێتی خه‌باتی شاخیان هه‌بووه و ئه‌م پیرۆزییه بۆ هه‌تا هه‌تایه نامێنێته‌وه و به‌ره به‌ره ئه‌م هێزانه پیرۆزی نیشتمان په‌ره‌وه‌رییان به‌لای خه‌ڵکه‌وه داده‌به‌زێت ڕۆژگارێک ئاڵای کوردستان پیرۆز ترین هێمای خه‌ڵک بوو که‌چی ئێستا ڕۆژانه سه‌دان جار خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قام تێی هه‌ڵ ده‌ده‌ن و بێڕێزی پێ ده‌که‌ن بۆیه پێویسته شێوازێکی دیکه‌ی ناسیۆنالیزم بێته به‌رباس که چرای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌که‌مان له شار و زانستگا و ناوه‌نده ڕووناکبیرییه‌کان و به‌شێوازێکی نوێ ئایدیۆلۆژیاکه‌ی داڕێژرێته‌وه.
- ئیسلامی سیاسی له کوردستان بابه‌تێکی گرینگه پارتی پاڵپشتی بزووتنه‌وه بوو بۆ به‌ره‌نگاری یه‌کێتی یه‌کێتیش بۆ ئه‌وه‌ی له پارتی دوا نه‌که‌وێ یارمه‌تی هه‌ره زۆری یه‌کگرتووی دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه پارتی و یه‌کێتی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی له پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م 2 پارته که‌ڵکیان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی سیخوڕ بنێرنه نێو داموده‌زگا سه‌له‌فییه‌کان و ئه‌مه ببوه هۆی ئه‌وه‌ی پلانه‌کانه تیرۆریستییه‌کانی سه‌له‌فییه‌کان بۆ کوردستان زۆربه‌یان سه‌ر نه‌که‌وتن. من کێشه‌م له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی هیچ باوه‌ڕێکی سیاسی نییه دێموکراسی به تاڵی و شیرینییه‌وه ده‌بێت ملی بۆ که‌چ بکرێت، به‌ڵام کاتێک سه‌لاحودین به‌هائودین ده‌ته‌په به په‌ره‌پێدانی توندوتیژی تۆمه‌تبار ده‌کات له‌کاتێکدا میته‌کانی تورکیاش نه‌یانوێراوه ئه‌و جۆره هێرش بکه‌نه سه‌ر ده‌ته‌په ئه‌مه ڕوونکردنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وێ له سیاسه‌تی کوردی دا. پارتێکی سیاسی کوردی هێمای عوسمانی به ئاڕمه‌که‌یه و هێرش ده‌کاته سه‌ر پارتێک که میته‌کانیش ئاوه‌ها هێرش ناکه‌نه سه‌ری ئه‌مه چرای سووره بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی. هاوپه‌یمانێکی یه‌کگرتوو کاتی خۆی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی کردووه و شه‌هید کران بزووتنه‌وه‌ش ئاوه‌ها جینایوتی کردووه که‌چی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تاکوو ئێستاش به تاکه کوردێکی پارچه‌یه‌کی دیکه خیانه‌تیان نه‌کردووه. پارتی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی به ئێران ته‌سلیم کردووه په‌که‌که پێشمه‌رگه‌ی پارتی ئازادی به ئێران ته‌سلیم کردووه بزووتنه‌وه سۆسیالیست زه‌حمه‌تکێش.. به سه‌دان کادری حیزب و کۆمه‌ڵه به‌ده‌ستی کوردی باشوور تیرۆر کران هه‌ر بێده‌نگ بوین. به‌ڵام با ئیدی به‌س بێت ده‌ته‌په چی کردووه که که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناو کورد ئاوه‌ها هێرشی ده‌کاته سه‌ر؟ یان عومه‌ر یوسفی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بزووتنه‌وه له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ئیسلام په‌یک ده‌ڵێت کاتێک له‌به‌رانبه‌ر له‌شکه‌رکێشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان به‌یاننامه‌م ده‌رکرد و مه‌حکوومیم کرد له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه داوایان لێ کردم ده‌بێت له‌و به‌یاننامه‌مه په‌شیمان خۆم ڕابگه‌یه‌نم. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ یه‌کێتی درووستیان کردوون به‌ڵام ئێستا ده‌ستی ده‌ره‌کی ده‌یان سووڕێنێت و مه‌ترسییه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردستان. ئه‌م وتانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌سه‌لمێنێ ده‌ستی ده‌ره‌کی ئه‌مانه ده‌سووڕێنێت و له به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا و ئێران کار ده‌که‌ن بۆ تێکدانی هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من نه به ئۆتۆنۆمی و نه به فیدڕاڵیزم بڕوام نییه و تا گه‌ییشتن به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کوردایه‌تی به‌ئه‌رکی خۆم ده‌زانم. ئه‌م وتانه ئه‌مه‌شمان پێ ده‌سه‌لمێنێت که‌سانی دڵسۆزیان تێدایه که ده‌کرێت ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی هه‌رێم که‌وه‌کوو باج ده‌درێته ئه‌م پارتانه بۆ ئه‌وه‌ی له ئێران و تورکیا پاره وه‌ر نه‌گرن لێیان ببڕن و یارمه‌تی ئه‌و ئیسلامییه نیشتمان په‌روه‌رانه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌جیندای ده‌ره‌کی نێو ئه‌م پارته به‌ناو ئیسلامییانه ڕسوا بکه‌ن تاکوو هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و پارتێکی ئیسلامی کوردی پێک بێت که بۆنی عوسمانی و سه‌فه‌وییان لێوه نێت.
- تورکیا و ئێران چ له ڕێی پارته هاوپه‌یمانه‌کانیان له هه‌رێم و چ به تۆپبارانی گوند و ماڵ و مزگه‌وتی خه‌ڵکانی بێ تاوانی گونده‌کان هه‌وڵی له‌بن ڕووخاندنی ئه‌م ئه‌زموونه خنجیلانه‌مان ئه‌ده‌ن و حکوومه‌تی هه‌رێم پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سدرێژییانه هه‌موو ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م 2 وڵاته چاوی پێدا بخشێنێته‌وه. مام جه‌لال خۆی نه به‌ڵام هه‌ندێک له هانده‌رانی شه‌ڕی براکوژی له‌نێو حیزبه‌که‌ی کاتی خۆی که‌وتنه به‌ر سوپای پاسداران و به هه‌زار فرتوفێل گه‌یاندنیانه پایه‌گاکانی حیزبی دێموکرات و به‌زه‌بری چه‌ک و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژن و منداڵی بێپه‌نای نێو که‌مپی په‌نابه‌ری و به‌بارمته گرتنی ژن و منداڵ ڕێککه‌وتنی ڕاگرتنی چالاکییه‌کانیان به حیزب واژوو کرد و به وته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و مۆحسین ڕه‌زایی ئه‌ونده پڕ چه‌ک هاتبوون که ده‌کرا ژن و منداڵیاڵانی نێو که‌مپه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ژینوساید بکه‌ن و ئه‌م هه‌موو چه‌ک و سوپایه به ئاگاداری لانیکه‌م هه‌ندێک کاربه‌ده‌ستی یه‌کێتی نه‌بووبێت جێبه‌جێ نه‌ده‌کرا. ئێستا ئه‌م هه‌ڕه‌شه و بوردمانانه‌ی داگیرکه‌ران شه‌رعییه‌تی بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنانه هێشتووه؟ ده‌بێت هه‌رێم به ڕاشکاوانه باس له‌وه بکات که ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وام بن له هه‌وڵی له‌ناوبردن و تۆقاندنی هه‌رێم ئه‌وان له پارته دژبه‌ره‌کانی ئه‌م وڵاتانه یارمه‌تی وه‌رده‌گرن بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌م هێرش و هه‌ڕه‌شانه.
هه‌رێم له په‌که‌که که‌ڵکی وه‌رکرت و له‌م چه‌ند ساڵه‌دا پێکه‌وه کاریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ستێوه‌ردانی له که‌رکوک به‌رته‌سک بکاته‌وه و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌رببڕێت و پێکه‌وه کاریان کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له مافه‌کانی کورد له‌و وڵاته بچه‌سپێنن. ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه تاڕاده‌یه‌ک سه‌باره‌ت به که‌رکوک بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبێ. وتاره‌کانی ئوجه‌لانیش له ئیمڕاڵی ئه‌وانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه چۆنکوو ئه‌ویش هه‌ندێ ڕێچاری نه‌رمی هێناوه‌ته به‌رباس و مه‌دحی ئه‌تاتورک ده‌کات که‌گوایه کوردی که‌م کوشتبێت و ده‌نگۆی ڕێک که‌وتن دێته گوێ. ته‌نانه‌ت ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه 5 ساڵی داهاتوو ئوجه‌لان ئازاد ده‌کرێت. گه‌ریلای په‌که‌که‌ش شه‌پۆل شه‌پۆل چه‌ک داده‌نێن و خۆبه‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن بۆ نیازپاکی ده‌ربڕینی په‌که‌که.
به‌ڵام پێش ڕێفراندۆمی که‌رکووک و گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵی کوردستان په‌که‌که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێک بکه‌وێ خۆ کوژی کورده که چه‌ک دابنێ و له‌وه وریاترن که بڕوا به‌داگیرکه‌ر بکه‌ن. په‌که‌که زامنی ده‌ستێوه‌رنه‌دانی تورکیایه له که‌رکووک. ئه‌مه سه‌باره‌ت به باکوور به‌ڵام بۆ رۆژهه‌ڵات ئێران هیچ مافێکی به‌کورد نه‌داوه و ئه‌وه نه‌بێ ئه‌م چه‌ند ڕۆژه خوێندنی 1 کتێبی فێربوونی زمانی دایکی له زانکۆی په‌سه‌ند کرد که‌چی ڕۆژ نییه چه‌ند ڕۆڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به ته‌قه‌کردن شه‌هید نه‌کات و ڕه‌شترین دیکتاتۆرییه‌تی به‌سه‌ر گه‌لی کوردستان په‌یڕه‌و کردووه بۆیه پێویسته هه‌رێم له سیاسه‌ته‌کان و ڕێک که‌وتنه ئه‌منییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران چاو بخشێنێته‌وه. هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی به‌یان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێران و تورکیا به‌رده‌وام بن له‌م هه‌ڕه‌شه و بوردمانانه سنووریان لێ داده‌خه‌م به‌ڵام یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئابووری ئێران له‌سه‌ر نه‌وت بونیاد نراوه و نه‌ک ئێمه به‌ڵکوو ئه‌مه‌ریکاش نه‌یتوانییه به ته‌حریم زه‌ختی بۆ بێنێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌رێم نه‌ک ئێران به‌ڵکوو خۆی ته‌حریم ده‌کات به‌بێ هاورده کردنی سوته‌مه‌نی له ئێران ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ 200 ساڵی پێش له‌ئێستا. تورکیاش ده‌روازه‌ی هه‌نارده کردنی نه‌وتی کوردستانه بۆ ده‌ره‌وه و ئه‌م سنوور داخستنه له‌ڕاستی نه‌ک کاریگه‌ری بۆ ئه‌وان نابێت به‌ڵکوو هه‌رێم تووشی گرفتی هه‌ره‌زۆر ده‌کات. بۆیه ئه‌وه یارمه‌تی کورده‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌یه که ده‌توانێت جگه له یارمه‌تی بۆ برا کورده‌کانیان زه‌ختێک بێت بۆ سه‌ر داگیرکه‌ران.
- هه‌روه‌ها که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد هه‌رێمی باشوور پێوستییه‌کی به پارتێکی سه‌ربه‌خۆ خواز پێشکه‌وتنخواز و گۆڕان خوازی ئابووری هه‌یه نه‌وشیروان ئه‌گه‌رچی ده‌توانێت گۆڕانی ئابووری بێنێته سه‌ر گۆڕه‌پانی باشووری وڵات به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڕێزی له‌بواری نه‌ته‌وایه‌تی تۆزێ لاوازه و گۆڕانه‌که‌ی نه‌ک ئه‌وه‌ی ببێته پارت و ڕه‌وتێکی هه‌ره به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵکوو زیاتر له بڵقی سه‌ر ئاو ده‌چێت ئه‌و باسی وتووێژی نه‌رمونیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ند و ڕێزگرتن له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌کات له‌کاتێکدا سه‌دامی دووهه‌م به سوپاکه‌ی په‌لاماری مه‌خمووری دا و ئه‌گه‌ر ئازایاتی و ئیراده‌ی سه‌رۆکایه‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ریانی نه‌په‌ڕاندبا ئه‌مڕۆ هه‌ولێریشیان داگیر ده‌کرد کاک نه‌وشیروان باس له ڕێز گرتن له ده‌سه‌ڵاته‌کان حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌کات با هه‌مووان بزانن ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ند چییه، ده‌سه‌ڵاتی داگیرکارانه‌ی حکوومه‌تی ناوه‌ند له بواری یاسایی وه‌ک سه‌رده‌می به‌عسه و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ناوچه داگیرکراوه‌کان کوردستان واته ده‌سه‌ڵاته‌کانی حکوومه‌تی ناوه‌ند ده‌ڵێت که‌رکووک به‌شێکه له وڵاتی عه‌ره‌بی و له‌ژێر حوکمی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراقه و ماده‌ی 140 مردووه. واته نه‌وشیروان سه‌ره‌ڕای ڕابردووی دووروو درێژی سیاسییه‌وه به‌ڵام له‌بواری ناسیۆنالیستی و نیشتمان په‌روه‌ری ده‌بێ شکی له‌سه‌ر بکرێت و به‌ڕێزیان جگه‌له‌وه‌ی داوای لێبوردن له گه‌لی کوردستان بکات و جگه‌له پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆ خوازی پێشکه‌وتن خواز‌و دادپه‌روه‌ر نه‌بێت هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێک که بانگه‌شه‌ی بۆ بکات وه‌کوو بڵقی سه‌ری ئاوه کاک نه‌وشیروان ده‌توانێت ڕێبه‌رایه‌تی ڕه‌وتێکی دیکه‌ی ناسیۆنالیستی بکات که له‌گه‌ڵ ئاسۆ دادپه‌روه‌رانه‌کانی بێته‌وه و ڕه‌وتێک پێک بێنێت که له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار نیشتمان په‌روه‌رتر بێت ئه‌گینا وه‌کوو بڵقی سه‌ر ئاو ده‌ته‌قێت و نوقم ده‌بێت و ئه‌مه نیشتمانه که نه‌مره تاسه‌ر.
31ی پووشپه‌ڕی 2709
